| ||
|
||
رژێمی ئێران ژماره‌یه‌کی تر رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد
رژێمی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی به شاڵاوێکى نوێى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانى بوارى ڕاگه‌یاند کرده‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چه‌ندین که‌سایه‌تى ناسراو له شاره‌کانى بۆکان، و پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. فورات نیوز/به گوێره‌ى زانیارییه‌کان ( که‌یهان عه‌زیزى و داود غه‌فارى ) دوو چالاکى فه‌رهه‌نگى ــ ئه‌ده‌بیى شارى پاوه و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى فه‌رهه‌نگى ــ ئه‌ده‌بیى شاره‌که له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى پاوه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ئه‌و دوو چالاکه فه‌رهه‌نگییه به تۆمه‌تى بێ رێزى کردن به ئیمام جومعه‌ى شارى پاوه که هاوکات نوێنه‌رى "وه‌لى فه‌قیهـ"ـه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون . له‌لایه‌کی تره‌وه ( قاسم ئه‌حمه‌دى ) به‌رپرسى پیشووى وه‌رزنامه‌ى ڕۆژه‌ڤ و ( خوسره‌و کوردپور )، سه‌رنووسه‌رى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موکریان له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانى ڕ‌ژێمى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. شایانى باسه وه‌رزنامه‌ى سیاسى ، کۆمه‌لایه‌تى ڕۆژه‌ف، له لایه‌ن خوێندکارانى کورد له زانکۆى تاران ده‌رده‌کرا و دواى ده‌رکردنى ١٣ ژماره‌ى ئه‌و وه‌رزنامه‌یه ساڵى ٢٠١٢ داخرا. تا ئێستا سه‌باره‌ت به دادگایی‌کردن و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه به‌فه‌رمی هیچ شتێک رانه‌گه‌یه‌ندراوه . |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||