| ||
|
||
جه‌میل بایک: کۆنگره‌ی جنیڤ به‌بێ به‌شداری په‌یه‌ده بێ واتایه
هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که، جه‌میل بایک رایگه‌یاند، بانگهێشتنه‌کردنی په‌یه‌ده بۆ کۆنگره‌ی جینڤ ـ ٣ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه. بایک له‌وتاره‌که‌یدا که هه‌ر هه‌فته بۆ رۆژنامه‌ی ئازادی وڵات و سیاسه‌تی رۆژی نوێ ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندوه.
له‌کۆبانێ ئاکه‌په‌و داعش تێکچوون
رۆژی رزگارکردنی کۆبانێ پیرۆز ده‌کرێت، به‌رخۆدانی کۆبانێ هێزێکی فاشیست وه‌کو داعش که دنیا له‌به‌رامبه‌ریدا هاوپه‌یمانی پێکهێنابوو له‌ناو برد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌رچوار لای کۆبانێ گهماڕو درا، به‌شێوه‌یه‌کی فیدایئاسا به‌رخۆدانی کرد و یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتنه هه‌ره واتاداره‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌فاشیزم و دسپۆتیزمی به‌ده‌ستهێنا، سه‌رۆککۆماری تورکیا به‌شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕمه‌ندانه ووتی:"کۆبانێ ئه‌وا که‌وت، ئه‌وا ده‌که‌وێ"، به‌ڵام کۆبانێ به‌رخۆدانی سه‌ده‌ی نیشان دا، له‌گه‌ڵ داعش، هاوکارانی هه‌ره گه‌وره‌ی وه‌کو حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی روبه‌رووی له‌ناوچوون کرده‌وه. کۆبانێ ته‌نیا تێکۆشانی بۆ شارێک نه‌بوو، له‌کۆبانێ له‌نێوان هێزی ئازادیخواز و دیموکراتیخواز و هێزه کۆنه‌پارێز و ستاتۆپارێزو فاشیست تێکۆشانێکێ بێ وێنه به‌رێوه چوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌کۆبانێ به‌رێوه‌چوو، وه‌ڵامی ئه‌وه بوو که ئاخۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین دیموکراسی و ئازادی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ یان دهسپۆتێن فاشیست ببنه ده‌سه‌ڵاتدار، هێزی ئازادیخواز و دیموکراتیکخواز له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتن، ئه‌مه‌ش له‌هه‌مانکاتدا به‌واتای ئه‌وه‌یه که له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئازادیخوازان و دیموکراتیکخوازان سه‌رکه‌وتوون، ئێدی هه‌رچه‌نده دسپۆتیزم و کۆنه‌پارێزی هه‌وڵبدات له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین هێزه دیموکراتیکخواز سه‌ربکه‌ون، تێکچوونی داعش و ئاکه‌په به‌م واتایه‌یه.
رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانمان تێک‌ناچێت
ئاکه‌په له‌باکوری کوردستان به‌به‌رێوه‌بردنی شه‌ڕی"چۆکدادان"، له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد ده‌یه‌وێ تێکچوونی خۆی له‌کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵدانێکی بێ ئه‌نجامه، ئاکه‌په هه‌وڵده‌دات بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان له‌ناو ببات و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین سیاسه‌ت و هزری ئاکه‌په و داعش باڵاده‌ست بکات، به‌ڵام له‌مه‌شدا سه‌رناکه‌وێ، چونکه ئه‌و نرخ و به‌هایانه‌ی که رۆحی کۆبانێ ئافراندویه‌تی و سه‌رکه‌وت، هیچ کاتێک له‌ناو ناچێت. له‌سایه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانه‌وه له‌ناو ناچێ، له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئاکه‌په به‌تانک و تۆپ بۆمبارانی شاره‌کانی کوردان به‌واتای؛ بۆمبرێژکردنی سیسته‌می کۆمهڵکۆژکهر و که‌لتوریه. بهبۆمبرێژکردنی هه‌ر تۆپ و تانکێک له‌ناوچوونی سیسته‌می کۆمهڵکۆژکهری که‌لتوری نزیکتر ده‌کاته‌وه، چۆن له‌کۆبانێ داعش و حکومه‌تی ئاکه‌په‌یان له‌گه‌ڵ خۆل‌دا کرده یه‌ک، ئه‌و سیسته‌مه کۆمهڵکۆژکهره له‌شاره‌کانی جزیره، سور، کاربۆران، سلۆپی له‌بن داروپهردهکانی ئه‌و خانووه ههڵوهشاوانهدا له‌ناو بچێت، مێژووی ئه‌مه بنوسێت، ده‌بێ گه‌لی کورد و دۆستانیان و نه‌یارانیش ئه‌مه به‌مشێوه‌یه تێبگه‌ن. به‌رخۆدانی کۆبانێ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین رێبازێکی نوێ به‌رزتر و ئاشکراتر کرد، هیچ هێزێک به‌شمشێر و تۆپ و تانک ناتوانێت له‌به‌رده‌م هزر و رامانێک که داواکاری ژیانی ئازاد و دیموکراتیک ببێته وه‌ڵام راوه‌ستێ، هه‌روه‌ها چۆن هیچ هێزێک له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی بیری ئیسلامی، رێنسانس و ریفۆرم و سۆسیالیزم و رێکخستهبوونیان ببێته ئاسته‌نگ و بوونه وه‌ڵام بۆ هزر و رامان و باوه‌ڕی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه، له‌چاخی ئێمه‌شدا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین هزری رێبه‌ر ئاپۆ وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیک و هزری کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیک وبهسیستهم بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سه‌رکه‌وتن قازانج بکات، خۆ له‌خۆدا رێباز و بانگه‌وازی نوێ بۆ مرۆڤایه‌تی که رێبه‌ر ئاپۆ کردویه‌تی له‌ئێستادا سه‌رکه‌وتووه، پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن، کۆمه‌ڵگای ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک له‌کوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌رخۆدانی کۆبانێ بووه ئاگردانی ئه‌م پارادایمه و هیچ کاتێک ناکۆژێتهوه.
له‌کۆبانێ مرۆڤایه‌تی سه‌رکه‌وت
به‌رخۆدانی کۆبانێ سه‌رکه‌وتنی هه‌زاران شۆڕشگێڕه که شه‌ڕیان کرد، به‌رخۆدانی کۆبانێ بووه سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی رێبای رێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن و سه‌رکه‌وتنی به‌میلیۆنان مرۆڤه که له‌رۆژی یه‌کی ته‌شرینی دووه‌م که وه‌کو رۆژی کۆبانێیان راگه‌یاند، به‌رخۆدانی کۆبانێ هی ئه‌وانه‌یه که خاوه‌نی هزر و وته‌بێژی مرۆڤایه‌تیه که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هزره‌دا کۆبوونه‌وه، بوونه پراکتکیزهوانی رۆحی ئازادی و دیموکراسی، به‌هه‌زاران به‌رخۆدانڤان به‌هێز و مۆراڵی ئه‌م هزره و به‌هێزی گه‌ل له‌پشت ئه‌م به‌رخۆدان، به‌رخۆدانیان کرد و سه‌رکه‌وتن. هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌که‌سایه‌تی کۆبانێ دا بینی که له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین لانکه‌ی شارستانیه‌ت، دین و باوه‌ڕی گه‌وره ده‌ئافرێنن له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین هاوارێکی نوێ بۆ رزگاری مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتووه و وه‌ڵامی ئه‌م بانگه‌ی دایه‌وه. له‌کۆبانێ هزرێکی نوێ، پارادایمێکی نوێ و سیسته‌م بوون له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌م و هزری کۆنه‌پارێز سه‌رکه‌وت، بانگه‌وازی رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر جۆگرافیای ئه‌م شارستانیه مه‌عنه‌ویه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ست پێ کرد و له‌هه‌موو دنیا ده‌نگی دایه‌وه، سه‌رکه‌وتن و به‌رخۆدانی کۆبانێ بووه راگه‌یاندنی ئه‌مه. کاتێک باسی سه‌رکه‌وتنی به‌رخۆدانی کۆبانێ بکرێ، ده‌بێ رۆژی جیهانی تشرینی دووه‌می کۆبانێ و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌بێ هه‌ستنه سه‌ر پێ، هاوکات گه‌لی باکوری کوردستان و تورکیا که پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م راپه‌ڕینه‌یان کرد و خاوه‌نداریان له‌کۆبانێ کرد، ده‌بێ یادیان بکرێته‌وه. یه‌کی تشرینی دووه‌م رۆژی جیهانی کۆبانێ، گه‌لی باکوری کوردستان له‌شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتی کانوونی دووه‌م ئه‌وه‌ی گه‌یانده لووتکه‌ی هه‌ره بڵند و له‌و رۆژانه‌دا سه‌رکه‌وتنی کۆبانێ پشتڕاست کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رۆحی به‌رخۆدانی کۆبانێ، رۆحی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتی کانوونی دووه‌می له‌باکوری کوردستان مه‌زن بوو له‌لایه‌ن هێز هێزێکه‌وه ناتوانرێت له‌ناو بچێت، رۆحی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتی کانوونی دووه‌م که کۆبانێ گه‌یانده سه‌رکه‌وتن، تێکۆشانی ئازادی له‌باکوری کوردستانیش بگه‌ینێته سه‌رکه‌وتن.
بانگهێشتنه‌کردنی په‌یه‌ده بۆ جینڤ
په‌یه‌ده بانگهێشت نه‌کراوه بۆ کۆنگره‌ی جنیڤ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م کۆنگره‌یه بێ ئه‌نجام بێ، ئیدی ئۆمیدواربون بۆ ئه‌نجامێکی ئه‌م کۆنگره‌یه واڵایه، له‌راستیدا بهشدارنکردنی په‌یه‌ده به‌واتای داوای ئه‌وانه‌یه که هه‌وڵده‌ده‌ن کۆنگره‌ی جنیڤ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێ، کۆنگره‌ی جنیڤ له‌کاتێکدا په‌یه‌ده به‌شدری بکردبا ئه‌وا واتادار وئ ئه‌نجامگیر ببوبا، به‌واتایه دێ که کۆنگره‌یه‌ک په‌یه‌ده‌ی تێدا نه‌بێ، بێ واتایه، هیچ که‌سێک له‌مه قازانج ناکات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یان ئۆگانیزه کردوه بهبانگهێشتنهکردنی په‌یه‌ده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆیانیان به‌درۆ خسته‌وه‌و کۆنگره‌که‌شیان بێ ئه‌نجام هێشته‌وه، له‌ده‌ره‌وه هێشتنه‌وه‌ی تاکانه هێزێک که بهێڵێت کۆنگره‌ی جنیڤ به‌جددی وه‌ربگیردرێت و ئه‌نجامێک به‌ده‌ست بخرێت، به‌واتای بێ ئیراده‌بوون دێت، له‌جنیڤ لایه‌نێک که هێز و هاوکار بن و مۆڕاڵ بده‌ن و نرخی کۆنگره‌که بدات له‌ده‌ره‌وه راگیرا، ئه‌وانه‌ی که ئاماده‌کاری جنیڤیان کردوه، له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی که له‌م کۆنگره‌دا چۆن ئه‌نجامێک به‌ده‌ست بخرێت، دیبلۆماسیه‌کی سه‌رکه‌وتوو چۆن ئه‌نجامبدرێ، زۆر که‌م ماون. ئێمه ئهمهبهئاشکرا باس بکه‌ین ئه‌وی له‌ده‌ستی چوو په‌یه‌ده نییه، کۆنگره‌ی جنیڤه، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی جنیڤیان کردوه واژۆی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یان کردوه، ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده له‌کۆنگره‌دا به‌شدار ببووبا ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی سوریا ببووبا ههنگاوێکی مه‌زن، کۆنگره‌ی جنیڤ ئه‌و کاته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌نجامگیر ببووبا. بهرژێمێک که مه‌شروعیه‌تی نه‌ماوه و ئۆپۆزسیۆنێک که پاڵپشتیه‌کی کۆمه‌ڵگایان نییه و رێگه‌نه‌دان به‌هێزی تر به‌ده‌ر له‌وانه چه‌ته فاشیسته‌کان وه‌کو داعش و ئه‌لنوسره و هاوکاری ئه‌وان شتێکی نوێ دروست نابێ، ئه‌وانه‌ی رێگرییان له‌به‌شداربوونی په‌یه‌ده له‌کۆنگره‌ی جنیڤ کرد ئه‌وانه بوون، ئه‌وانه‌ش ئاماده‌کاری ئه‌م کۆنگره‌یان کردوه بوونه ته‌ڵه‌ی ئه‌مانه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||