|
| ||
|
|
||
|
بانگەوازی چاودێری کوردۆساید-چاک بۆ ئالیکاری خەڵکی وان
بانگه‌وازی چاودێری کوردۆساید-چاک بۆ ئالیکاری خه‌ڵکی وان بۆ هه‌موو مرۆڤدۆستان و کوردستانیانی به‌ڕێز له وڵاتی بریتانیا: تکایه با هه‌موومان هاوکار و هاوخه‌می گه‌له‌که‌مان، له باکووری وڵاتمان بین، بۆیه پێویسته له‌م رۆژی ته‌نگانه‌دا، خوشک و براکانمان له سه‌رما و سۆڵه‌ی وان دا به ته‌نیا نه‌هێڵین. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی چاودێری کوردۆساید-چاک له وڵاتی بریتانیا، هه‌وڵێکمان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئالیکاری بۆ گه‌له‌که‌مان له باکووری وڵات، ده‌ست پێ کردووه. بۆیه چاوه‌روانی هاوکاری و پشتگیری هه‌موانین. ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م حیساب بانکی خواره‌وه، یارمه‌تیه‌کانی خۆتان بخه‌نه سه‌ر حیسابی رێکخراوه‌که‌مان ئێمه‌یش به ئه‌مانه‌ته‌وه و له رێگای شاره‌داره کورده‌کانه‌وه به ده‌ستی خه‌ڵکی ماڵ‌وێران و ئاواره‌ی شاری وان و ده‌ورووبه‌ری ده‌گه‌یه‌نین. داوای لێبوردن ده‌که‌ین، که ئه‌م هه‌وڵه‌مان، له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی تایبه‌ت دره‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد. بۆ دڵنیا بوونتان له نه‌بوونی گه‌نده‌ڵی مادی، له رۆژانی داهاتوودا، به‌ڵگه‌نامه‌ی پاره‌ی هاتوو و پاره‌ی گه‌یه‌ندراوتان بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.' واته سته‌یتمێنتی بانکی و ره‌سیدی شاره‌داری وان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.' Bank: Natwest Kurdocide Watch-CHAK Account No: 23061677 Sort Code: 56-00-09 کۆمیته‌ی بریتانیای چاودێری کوردۆساید-چاک بۆ زانیاری زیاتر:07719486669 یان kurdocidewatch@yahoo.co.uk له‌سه‌ر فه‌یسبووک: JOIN IN SUPPORT OF THE PEOPLE OF WAN
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||