|
| ||
|
|
||
|
ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی دارایی له ئیسلامدا
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی خوای گه‌وره سامان و دارایی كردۆته هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی ژیانی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ ڕاپه‌ڕین و جووڵه و شارستانیه‌ت له‌سه‌ر ئاستی گشتی گه‌لان بۆ تاكه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، چونكه به‌بێ دارایی ناتوانرێت شتێكی ئه‌وتۆ ئه‌نجامبدرێت، دارایی یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی بوونی مرۆڤایه‌تی و مانه‌وه‌یی و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت "ولا تۆتوا السفها‌و أموالكم التی جعل الله لكم قیاما وارزقوهم فیها واكسوهم وقولوا له‌م قولا معروفا" ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه گرنگی داراییمان بۆ ده‌رده‌خات بۆ كۆمه‌ڵگه و گه‌لان و ده‌وڵه‌تان، خوای گه‌وره دارایی ناوبردووه به (قیام) واته هه‌ستانه‌وه. (قیام) له زمانی عه‌ره‌بیدا چاوگه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه به‌هۆیه‌وه شتێك دروستببێت، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن (گه‌ور) بریتیه له‌كاری پاككردنه‌وه، به‌ڵام (گه‌ور) (پاككه‌ره‌وه) ئاوه، كه به‌هۆیه‌وه كاری پاككردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، (وسواس) بریتیه له (الوسوسه) (الوسواس) شه‌یتانه كه وه‌سوه‌سه دروستده‌كات، مه‌به‌ست له (قیام)یش هۆكاری هه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكه كۆمه‌ڵگه ده‌جووڵێت، گه‌شه به‌كۆمه‌ڵگه ده‌دات، خوای گه‌وره پێمانده‌ڵێت كه دارایی وه‌ك گیان پێویسته بۆ تاك، هه‌روه‌ك چۆن تاك به‌بێ گیان ناتوانێت بجووڵێت و هه‌ڵسوكه‌وت بكات، خوای گه‌وره له‌دوای عه‌قیده و له‌دوای به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانی كردوویه‌تییه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشچوون و پێشكه‌وتنی. خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته‌دا ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی داراییمان بۆ ده‌رده‌خات. دارایی له‌دیدی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ته‌نها ڕۆڵی خزمه‌تكردنه به‌تاك، ته‌نها خزمه‌ت به‌سه‌رمایه‌كه ده‌كات و خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داریه‌كه ده‌كات، به‌ڵام سامان له‌دیدی سۆسیالیسته‌كانه‌وه ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تدا بێت، ده‌بێت خزمه‌ت به‌یه‌ك چین بكات كه ئه‌ویش چینی كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكومه‌ته ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن پرۆلیتاریا، به‌ڵام سامان له‌ئیسلامدا موڵكی تایبه‌تی تاكه‌كه‌س نییه وه‌ك له‌سه‌رمایه‌داریدا باس كراوه، هه‌روه‌ها موڵكی گشتیش نییه، وه‌ك له شوعیه‌تدا باس كراوه، دارایی له ئیسلامدا ڕۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، خاوه‌ندارێتی تاك له ئیسلامدا ڕێزی لێ گیراوه، ئیسلام پارێزگاری لێ ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا خوای گه‌وره ڕۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆ دیاریكردووه، پێویسته خاوه‌ندارییه‌كه ئه‌م ڕۆڵه ببینێ و به‌م كاره هه‌ڵبستێت، ئه‌م ڕۆڵه‌ش دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌كێكیان خزمه‌ت به‌سامان و خاوه‌ن سامانه‌كه ده‌كات وه‌ك قورئان باسی كردووه وارزقوهم فیه واكسوهم" واته پێویسته له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی مناڵان و كه‌مئه‌ندامان، پێویسته ئه‌م داراییه كه‌ڵك لێ وه‌ربگرن بۆ وه‌به‌رهێنان به‌شێویه‌كی سه‌ركه‌وتوو، پێویسته قازانج بكات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ئه‌مانه‌ی پێ به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ده‌سته‌واژه قورئانیه‌كه بده‌ین نه‌یوتووه به‌شیان بده‌ن له سه‌رمایه‌كه، به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی "وارزقوهم فیها" واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌و داراییه به‌رهه‌می ده‌هێنێت، واته پێوسته سه‌رمایه‌كه ده‌ستكاری نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه وه‌به‌رهێنان سه‌ركه‌وتوو بێت و سه‌رمایه‌كه‌ش قازانج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكات، لێی خه‌رج بكات و لێی بخوات و بۆ پێویستییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی به‌كاریبهێنێت. له‌دوای ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خاوه‌ن سه‌رمایانه نه‌یانتوانی به‌و ڕۆڵه هه‌ڵبستن له‌ڕووی تاكه‌كه‌سییه‌وه وه‌ك باسمان كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕۆڵی دووه‌میش هه‌ڵنه‌سان له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تییدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له ماڵ و سامانه‌كه‌یان بده‌ن به‌هه‌ژاران و نه‌داران، كه ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت دووباره دابه‌شكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه سامان ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا كۆنه‌بێته‌وه (كی لایكون دوله بین الاغنیا‌و منكم)، له‌م كاته‌دا ئیسلام دێته ناوه‌وه و له‌سه‌ر خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان زه‌كات و شتی تر فه‌رز ده‌كات، له ڕواڵه‌تدا ئه‌م شتانه ماڵه‌كه كه‌مده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لای خوای گه‌وره ئه‌م ماڵه گه‌شه ده‌كات و زۆر ده‌بێت.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان به‌و دوو ڕۆڵه گرنگه هه‌ڵبسن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌م ڕۆڵه نه‌بینن، ئه‌وا ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه ئه‌م كه‌سانه شایه‌نی ئه‌وه نین ئه‌م سامانه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: "ولا تۆتوا السفها‌و أموالكم" قورئان نه‌یفه‌رموه (اموالهم) هه‌رچه‌ند ئه‌و سامانه له‌ڕواڵه‌تدا هی خۆیه‌تی، به‌ڵام قورئان ڕۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دیاریده‌كات كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ر ده‌توانێت ده‌ستی تێبخات، ده‌ستبخاته ناو كۆمه‌ڵگاوه بۆ ڕێكخستنی ئه‌و داراییه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان و سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه، هه‌تا چاكه‌كاری و ته‌كافول بچه‌سپێت، هه‌تا كۆمه‌ڵگه ببێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوكاری به‌هێزی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆشگوزه‌رانی له‌دنیادا، هه‌روه‌ها له دواڕۆژیشدا به‌خته‌وه‌ربن، ئه‌ویش بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت "ربنا ێ‌تنا فی الدنیا حسنه وفی اڵاخره حسنه وقنا عژاب النار". ئه‌گه‌ر ئه‌م خاوه‌ن سه‌رمایانه له ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌م ڕۆڵه گرنگه هه‌ڵنه‌ستن، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌ستبخاته ناو داراییه‌كه‌یانه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ره‌وه، به‌وه‌رگرتنی به‌شێك له سامانه‌كه‌یان. ئه‌و كاته ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه دێته پێشه‌وه له وه‌رگرتنی ئه‌و سامانه‌دا، چونكه كۆمه‌ڵگا دوو مافی هه‌یه له ماڵ و دارایی هه‌ركه‌سێكدا. مافی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه ده‌بێت خێر و چاكه‌ی ئه‌م داراییه‌ی بگاتێ له‌ڕێگه‌ی خێر و سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌یدا. مافی دووه‌م: هه‌ست به‌خێره‌كان بكات له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانێكی چالاكه‌وه كه خێری بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌به‌رهێنانه له‌ناو وڵات‌دا ئه‌نجامبدرێت له‌ڕووی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵ، ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگه به‌شێك له مافه‌كانی وه‌رده‌گرێت له ڕێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و توانایانه‌وه. ئه‌مه دید و تێڕوانینی بنه‌ڕه‌تی ئیسلامه بۆ مه‌سه‌له‌ی دارایی، لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داره‌كان كه سه‌رمایه‌كانیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا به‌گه‌ڕبخه‌ن، له‌كاتێكدا كه ڕێگریش نییه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنان له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌وله‌ویه‌ت له‌ڕووی شه‌رعه‌وه بۆ گه‌لانی ئیسلامی و ناو وڵاته‌كه خۆیه‌تی، پاشان ئه‌وه‌ی كه له ده‌وروبه‌ریه‌تی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی زه‌كات، چونكه زه‌كات مافێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه كه له‌ناو سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كاندا پێویسته سه‌رمایه به‌گه‌ڕبخرێت. له‌كاتێكدا كه سه‌رمایه‌كه خرایه بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه، پێویستی به‌كرێكار و كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه، لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه مه‌سه‌له‌ی زه‌كات په‌یوه‌سته به به‌گه‌ڕخستنی ده‌ستی كاره‌وه، هه‌ركاتێك سه‌رمایه‌كه به‌گه‌ڕبخرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كرێكار كاری تێدا ده‌كات، ئه‌وكاته ڕێژه‌ی زه‌كاته‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌ك دروستبكه‌ین، به‌بڕی سه‌د ملیۆن دۆلار یان زیاتر، ئه‌وكاته زه‌كات له كارگه‌كه ناكه‌وێت، به‌ڵكو زه‌كات له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی واجب ده‌بێت له پاره‌كه و له قازانجه‌كه‌شی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه به‌گه‌ڕنه‌خرێت، له‌م كاته‌دا كه‌س نییه كه ئه‌م سه‌رمایه به‌گه‌ڕبخات و بازرگانی پێوه بكات جگه له‌چه‌ند كارمه‌ندێكی كه‌م. ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوكاری هه‌مه‌لایه‌نه سه‌یری دارایی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی داراییه‌كه ئه‌م ڕۆڵه‌ببینێ پێویسته ڕۆڵی هه‌بێت له ڕێنسانسی كۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌بێت سامان ڕۆڵی هه‌بێت له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوا ده‌یه‌وێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا باسمان كرد. ئه‌و سامان و داراییه‌ی كه خوا ده‌یدات به‌مرۆڤ، هه‌رچه‌ند له ڕواڵه‌تدا ئه‌و كه‌سه ده‌بێته خاوه‌نی، به‌ڵام خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خوایه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام و سیستمه ئابوورییه‌كه‌ی ئیسلام، مرۆڤی موسوڵمان هه‌موو شته‌كان ده‌داته پاڵ خوا به‌هی خوای ده‌زانێت "واژا مرچت فهو یشفینی والژی یگعمن ویسقینی" هه‌رچه‌ند خوای گه‌وره مافی ئه‌وه‌ی داوه كه مرۆڤ به‌ئاره‌زووی خۆی به‌كاریبهێنێت، ماڵه‌كه له ڕواڵه‌تدا هی خۆته، به‌ڵام خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی هی خوایه و ده‌بێت ئه‌و به‌خاوه‌نی بزانیت، له‌كاتێكدا كه تۆ خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ی به‌هی خوای ده‌زانی، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته هۆكاری هه‌ستكردن به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ری باشیشی ده‌بێت. ئه‌وكاته تۆ خۆت به‌وه‌كیل ده‌زانیت. واته تۆ جێنشینی خوایت، خوا تۆی داناوه به‌وه‌كیلی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م سامانه، ئه‌وكاته‌ش تۆش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه. ئایا چۆنه ئه‌م داراییه وه‌به‌ربهێنیت؟ چونكه تۆ وه‌كیلی و وه‌كیلیش ده‌بێت پابه‌ندی فه‌رمانی خاوه‌ن كه‌فاله‌ته‌كه بێت كه خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وكاته‌ش به‌خشین له‌و ماڵه ده‌بێته كارێكی ئاسان، چونكه ئه‌وكاته چاكه‌كان ناده‌یته پاڵ خۆت، به‌ڵكو ده‌یده‌یته پاڵ خوا، چونكه هه‌ركاتێك چاكه‌كان پاڵ بده‌یته‌وه بۆخۆت و ده‌ستخستنی دراییه‌كه به‌زیره‌كی خۆت له‌قه‌ڵه‌م بده‌یت ئه‌وكاته وه‌ك قاڕونت لێ دێت. زه‌كات ناده‌یت مافه‌كان ناگه‌ڕێنیته‌وه، ئه‌وكاته‌ش ده‌ڵێیت "انما أوتیته علی علم من عندی" واته تۆ هه‌ست ده‌كه‌یت كه به‌ئه‌قڵ و زانیاری و هه‌وڵی بازرگانی و لێهاتنی خۆت ئه‌و ماڵه‌ت به‌ده‌ستهێناوه. كه‌واته هه‌ژاره‌كان بۆچی مافیان له‌م ماڵه‌دا هه‌یه. ئایا بۆچی ئه‌وانیش كارناكه‌ن؟ لێره‌وه مه‌ترسییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه‌كان و به‌ده‌ستكه‌وتنی ماڵه‌كه بده‌یته‌وه پاڵ خوا، ئه‌وكاته له ڕه‌زامه‌ندی خوا ده‌گه‌ڕێیت، وه‌به‌شوێن چاكه‌كاریه‌وه ده‌بیت. هه‌وڵده‌ده‌یت زۆرترین سوود به‌موسوڵمانان بگه‌یه‌نیت، به‌شوێن هه‌ژارترین كه‌سدا ده‌گه‌ڕێیت، كه به‌بێ دووڕوویی و ڕیایی هاوكاری بكه‌یت. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره باسیان ده‌كات "ویگعمون الگعام فی حبه مسكینا ویتمیا واسیرا انما نگعمكم لوجه الله لا نرید منكم جزا‌و ولا شكورا" هه‌رچه‌ند ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ته به‌هاوه‌ڵێكی پێغه‌مبه‌ری خوا كه ئیمامی عه‌لی-یه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو كه حه‌سه‌ن و حسێن كه به‌پێشه‌نگی گه‌نجانی به‌هه‌شت داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ فاتیمه‌ی خێزانی به‌برسێتی چاوه‌ڕوانی ئیمامی عه‌لی بوون، به‌ڵام كه ئیمام گه‌ڕایه‌وه له‌ڕێگه‌دا هه‌ژرێكی بینی هه‌موو شته‌كانی پێدا و وتی سوێند به‌خوا ئه‌م هه‌ژاره زیاتر پێویستی پێیه‌تی له حه‌سه‌ن و حسێن. هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێكی تردا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌رزاری جوله‌كه‌یه‌ك بوو له‌به‌رامبه‌ردا كاری بۆ ده‌كرد و بڕێك پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت له‌ڕێگه‌دا كه هاته‌وه كۆیله‌یه‌كی ناموسوڵمانی بینی كه خه‌ریك بوو بمرێت، هه‌رچی ده‌ستكه‌وتبوو دای بۆ ئازادكردنی كۆیله‌كه، هه‌روه‌ها جاری سێیه‌میش دای به‌مناڵێكی بێ باوك. لێره‌وه خوای گه‌وره بۆ هه‌موولایه‌كی ڕوونده‌كاته‌وه كه مرۆڤی باوه‌ڕدار چۆن بیرده‌كاته‌وه و چۆن كارده‌كات، ئه‌م كاره تایبه‌ت نییه به‌كه‌سێكه‌وه، هه‌رچه‌ند هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی تایبه‌ته، عیبره‌ته‌كه‌شی به‌گشتی وتنه‌كه‌یه نه‌ك به‌تایبه‌تمه‌ندی هۆكاره‌كه. ئه‌مه فه‌لسه‌فه و تێڕوانینی ئیسلامه بۆ سامان و دارایی. له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌لسه‌فه‌ی موشریكه‌كان باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێت "الژی یكژب بالدین" ئه‌وه‌ی بڕوای به‌ئایین یان ڕۆژی دوایی نییه، ئایا یه‌كێك بڕوای به‌ڕۆژی دوای نه‌بێت چی ده‌كات؟ "فژلك الژی یدع الیتیم"، ئه‌مه ته‌نها مانای ئه‌وه نییه كه پشت له‌مناڵی بێ باوك ده‌كات، به‌ڵكو ده‌ریده‌كات، واته ئه‌مه ته‌نها سیفه‌تێكی خراپ نییه له ده‌روونیدا، به‌ڵكو نایه‌وێت مناڵی بێ باوك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ببینێت، نایه‌وێت له‌دانیشتنه‌كانیدا خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار و هه‌تیو هه‌بێت، نایه‌وێت له ئاهه‌نگ و موناسه‌باته‌كانیدا هه‌ژاران هه‌بن، یان له خۆشی و ناونانی مناڵه‌كانیدا كه‌سی نه‌دار هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ئیسلامدا جوانترین ئاهه‌نگ و موناسه‌به‌یه "ولایحچ علی گعام المسكین" ئه‌و سامان و داراییه‌یی كه پێویسته بیدات به‌هه‌ژاران ده‌چێت ده‌یدات به‌ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس و خه‌ڵكی ناودار، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی هه‌ستیان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت كاره‌كانی ئاسان بكات، مرۆڤیك باوه‌ڕدار نه‌بێت به‌و شێوه‌یه بیرده‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی به‌وه‌كیلی خوا نازانێت و وانازانێت كه ئه‌م ماڵه ماڵی خوایه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودایه. له‌به‌رئه‌وه سامان له ئیسلامدا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه خوای گه‌وره باس له مه‌ترسی سامان ده‌كات. له ڕوانگه‌ی ئه‌زموونی مێژووییشه‌وه ده‌بینین كه دید و تێڕوانین بۆ سامان و دارایی كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌بووه له‌سه‌ر شارستانیه‌تی ئیسلامی. نه‌وه‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان به‌وشێوه‌یه سه‌یری داراییان كردووه كه هۆكارێكه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه، سامان پێویسته به ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی خه‌رجبكرێت. واته دوو ماف له ساماندا هه‌یه، مافێكی خاوه‌نی سامانه‌كه، مافێكی كۆمه‌ڵگه، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره سامان به چاكی باس ده‌كات، ئه‌مه دید و تێڕوانینی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام له‌كاتێكدا خۆشگوزه‌رانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی حه‌رام هاته ئاراوه، له‌م كاته‌دا فیكره‌یه‌كی تر سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له سۆفیه نا سوننیه‌كان بره‌ویان پێ دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته‌بوو كه فیكره‌ی خۆپه‌راوێزكردن له كۆمه‌ڵگه‌یان داهێنا كه به‌چاوێكی سووك و بێزراوه‌وه سه‌یری ماڵ و سامانیان كرد. به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه لاواز بوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان داراییان به‌هۆكاری هه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مرۆڤ وه‌كیلی خوایه، به‌م هۆیه‌وه له‌و كاته‌دا ماڵی وه‌قف ملیاره‌ها دینار بوو. هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هه‌تا هه‌موو كاروباره‌كانی جیهاد له ڕێگه‌ی وه‌قفه‌وه ده‌كرا. ئه‌وه‌ش ئێستا پێیده‌وترێت دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌ت ئه‌وكاته ته‌نها ئاراسته‌كردنی له‌سه‌ربوو ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگه فێركردن و ته‌ندروستی و قوتابخانه‌كانیان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م تێڕوانینه لاوازبو و موسوڵمانان خۆیان دایه په‌راوێزبوون و دابڕان له كۆمه‌ڵگه. ورده‌ورده شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و پووكانه‌وه ڕۆیشت. له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه ئیسلامییه به‌رفراوان و ته‌واوكارییه‌دا و ئه‌و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی دارایی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت "المال والبنون زینه الحیاه الدنیا"، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو شتێك نییه. "والباقیات الصالحات خیر عند ڕبك پوابا"واته تۆ به‌هۆی ئه‌م ماڵه‌وه كۆمه‌ڵێك شتی باش له‌دوای خۆت به‌جێده‌هێڵیت. له وه‌قف و فێركردن و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها هه‌موو كاره چاكه‌كانی تر له نوێژ و ڕۆژو و ... هتد. ئه‌وكاته‌ش تۆ شایه‌نی باشترین پاداشتت ده‌بێت له‌لای خوا. ئه‌م تێڕوانینه ته‌واو گشتییه ته‌نها له ئیسلام و له‌لای موسوڵمانان هه‌یه. وه‌ك وتمان یان مرۆڤ ده‌بێته به‌نده‌ی ماڵ و سامان هه‌روه‌ك ئێستا ده‌یبینین له ڕۆژئاوا و كۆمه‌ڵگه ناموسوڵمانه‌كاندا كه دارایی بووه‌ته په‌رستراوێك. سامان هه‌موو شتێكه، یان ئه‌و دید و تێڕوانینه خراپه‌ی كه ماڵ به موڵك سه‌یر ده‌كات كه ئه‌م فیكره‌یه‌ش له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه و له ڕاستیدا ئه‌م تێڕوانینه له‌ژێر كاریگه‌ری شارستانیه‌ته‌كانی تردا دروستبووه و وه‌رگیراوه، چونكه له ئیسلامدا دارایی و سامان خێر و به‌ره‌كه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌م سامانه له‌خێردا به‌كاربێت. ماڵ و سامان وه‌ك چه‌كێكی دووسه‌روایه، ئه‌گه‌ر له شه‌ڕ و خراپه‌كارییدا به‌كاربێت ئه‌وا له دواڕۆژدا دۆزه‌خ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له دنیاشدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌گبه‌تی و گرفت بۆ مرۆڤ، ئیسلام ده‌یه‌وێت سامان و دارایی له ده‌ست خه‌ڵكدا بێت. عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (ڕ.خ) كاتێك كه پاره‌ی (بیت المال)ی به‌ده‌ستده‌گه‌یشت هه‌مووی بۆ خه‌ڵك خه‌رج ده‌كرد و دابه‌شی ده‌كرد به سه‌ریاندا، هه‌ندێك له هاوه‌ڵان ڕه‌خنه‌یان له عومه‌ر گرت و وتیان: ئه‌ی عومه‌ر تۆ هه‌موو پاره‌ی (بیت المال) دابه‌شده‌كه‌یت، بۆچی ئه‌م كاره ده‌كه‌یت بۆ هه‌ندێكی له‌وێدا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌وڵه‌مه‌ندبن ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه له وه‌به‌رهێناندا به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له (بیت المال) بمێنێته‌وه به بێ كه‌ڵكی داده‌نرێت. عومه‌ر داوای له خه‌ڵك ده‌كرد كه به‌رهه‌میان هه‌بێت. ئه‌م تێڕوانینه‌ی عومه‌ر ئێستا له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پیاده ده‌كرێت، سامان و دارایی له‌و شوێنانه له‌ده‌ستی گه‌لدایه ده‌وڵه‌ت ته‌نها باج وه‌رده‌گرێت، چونكه گه‌ل ده‌وڵه‌مه‌نده. كۆمپانیاكان به‌رهه‌مدارن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی گه‌ل بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ئابووری ئیسلامییه، ئه‌م تێڕوانینه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان پیاده بكرێت، پێویسته هه‌موو سه‌رۆك و ئه‌میرێك هه‌وڵبدات گه‌له‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. ده‌بێت گه‌لیش ڕێز له‌م سامانه بگرێت و بزانێت بۆچی به‌كاریده‌هێنێت. ئاسۆ |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||