دانا ئازاد:کلیپەکەم بۆ نیشتمانەکەم بوو، بۆ یە بڵاویان نەکردەوە

باوکی دانا هونەرمەندی ناسراو(ئازادی ساز ) کەلیپەکەی( دانا)م برد بۆ کوردسات و کوردستان تیڤی بۆ یان بلاو نەکردمەوە.

دانا تاکو ئێستا خاوەنی (٧) ڤیدیۆ کلیپە وە گۆرانیەکی تایبەتی بۆ کەرکوكی تەعریب کراو تۆمارکردوە و کردویەتی بەکلیپ بەناوی ( نیشتمانەکەم ، کوردستان ، کەرکوك) دانا پێیی خۆش بوو لیپەکەی لە لەهەردوو کاناڵی ئاسمانی  کوردسات و کوردستان تیڤی بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی هەردوو کاناڵەکە پێییان باش نەبوو ئەو کلێپە بڵاو بکەنەوە ، چونکە ئەو کلیپە بۆ کەرکوکە هێشتا کەرکوك ئازاد نەکراوە.

 باوکی دانا هونەرمەند ناسراو 'ئازادی ساز' ووتی: کلیپەکەم برد بۆ هەردوو کەناڵی کوردسات و کوردستان تیڤی کە چی ووتیان بڵاوی ناکەینەوە  ئەوە بۆ کەرکوك ووتراوە، بە ڵام کەرکوك ئازاد نەکراوە!!. هەروەها هونەرمەند ئازادی ساز ڕخنە لە هەردوو کاناڵی ناوبراودەگرێت" بەداخەوە بۆ هەردوو کاناڵی کوردسات و کوردستان تیڤی  هەردوو حیزبی دەسەڵات دار، کە حوکمی کوردستان دەکەن  ئەکلیپەیان بڵاو نەکردوە .لە کاتێکدا کاناڵەکانی تر بڵاویان کردەوە بەوپەڕی خۆشحالیەوە پێشوازیان لێ کرد. بڵاو نەکردنەوەشی لەهەردوو کاناڵی ناو براو بەووتەی هونەرمەند ئازادی ساز گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە کەرکوك تاکو ئێستا ڕزگار نەکراوە  ئەو گۆرانی وکلیپەش بۆ کەرکوكە ، کەرکوکیش ئازاد نەکراوە،ئەوەش مایەی شەرمەزاریە .

دانا ئازاد کە خاوەنی کلیپەکەیە ووتی: ئەگەر کلیپەکەی من کلیپی لۆکەخان و کریستاڵ و دەشنێ خان و..... بوایە ئەوا بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە بڵاویان دەکردەوە کلپەکەی من کە بۆ کەرکوکە بڵاو ناکەنەوە چونکە کەرکوك ئازاد نەکراوە ئەوەش مایەی شەرمەزاریە. دانای ئازاد ؛ ئیمە لە غەریبیدا وە ك پێشمەرگە لە بواری  هونەریدا کەردەکەین" ئێمە هەربۆخاك و نیشتمان سروود دەخوێنین ئیمە پێشمەرگەی ئەوخاکەین، بەڵام بەداخەوە ".

 دانا ئازاد کێە؟

دانا  ئازاد  کوڕی هونەرمەندی ناسراو (ئازادی سازە ) لە بەرواری ٤/٨/١٩٩٥ لە غوربەتیدا لە پاکستان لەدایك ،بەهۆی ئەوەی کە باوکی  و برایەکی کاری هونەری دەکەن. ئەمیش حەزی لە گۆرانی ووت کردوە  دەنگی شێ خۆشە توانای هونەری زۆری لەخۆیدا بەدی کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش باوکی واتە هونەرمەند 'ئازادی ساز' و برایە کی بەناوی' زانا' یارمەتیان داوە بۆ یە هەر لە نمداڵیەوە واتە لە ساڵی  (٢٠٠٥) دەستی داوتە کاری هونەری، گۆرانی ووتن. دانا ئازاد  ئێستا چەند خاونی چەند گۆرانیەک و چەند کلیپێکە .دانائازاد  بەهاوکاری باوکی وبراکەی خەریکی بەرهەمهێنانی کلییپێکی ترە. هونەرمەند ئازادی ساز: لەم ماوەیەدا کلیپەکەی تری تەواو دەبێت کە ئەویش هەر بۆ نیشتمانەکەیەتی ،ئەوکلیپەش ڕەخنە ئامێزە.

هونەرمەندی لاو تاکو ئێستا خاوەنی ٧ گۆرانی کلیپ کراوە وە بەرهەمی نوێی بەڕیوەیە،  هونەرمەند لاو دانا ئازاد ئیستا دانیشتووی ئەمریکایە .

بفەرموو لەگەڵ ئەکلیپەی هونەرمەندی لاو دانا ئازاد"نیشتمانەکەم ,کوردستان، کەرکوك" کە هەردوو کەناڵی کوردسات و کوردستان تیڤی ئامادەنەبون بڵاوی بکەنەوە .

 

 

.

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved