| ||
|
||
ده‌میرتاش : ئۆجالان بانگه‌وازی کشانه‌وه‌ی بێ چه‌کی نه‌کردووه
هاوسه‌رۆکی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که دوێنێ به یاوه‌ری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP په‌روین بوڵدان و په‌رله‌مانتار سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان، چووبوون بۆ ئیمراڵی، پاش هاتنه‌وه‌یان رایگه‌یاند:" ئۆجالان هه‌رگیز بانگه‌وازی کشانه‌وه‌ی بێ چه‌ک ی له گه‌ریلاکان نه‌کردووه ، به‌ڕێز ئۆجالان سه‌باره به‌و مژاره نامه‌یه‌ک ده‌نێرێت. تا ئه‌و کاته پێویسته ئه‌و شتانه نه‌گۆڕدرێن که ده‌نووسرێن ." ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئۆجالان سه‌باره‌ت به کۆکردنه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی بیرمه‌ندان و ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ش که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێکده‌هێنرێت وتی :" گرنگ ئه‌وه‌یه دروست ده‌کرێن، پاشان ناوه‌ڕۆکه‌کانیان به‌هێز ده‌کرێن ." ئۆجالان سه‌باره‌ت به عه‌له‌وییه‌کانیش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو که وه‌کو ئێستا و له ئێستاشه‌وه تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت . هاوسه‌رۆکی گشتی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی NÛÇE.TV بوو، دوای دیداری شانده‌که‌یانی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان هه‌ڵسه‌نگاند . سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که ئۆجالان مه‌عنه‌ویات و مۆڕاڵێکی به‌رزی هه‌بوو و وتی :" پێی وتم که جگه له‌و ئاوه‌ی به چاویدا دێنه خواره‌وه، هیچ پرسێکی ته‌ندروستی نییه، زۆر به مۆراڵ و به جۆش و خرۆش بوو. سڵاوی گه‌رمی ئاراسته‌ی ژنان، گه‌نجان و گه‌لی کورد و هه‌موو لایه‌ک کرد . سڵاو و ستایشی خۆی نارد. ده‌ستنیشانی کرد که تا دوا هه‌ناسه‌ی خۆی تێده‌کۆشێت و به‌تایبه‌تیش پێی وتم که پێویسته رۆژی له‌دایکبوونی وه‌کو رۆژی له‌دایکبوونی گه‌ل بزانن . ئۆجالان سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی گه‌ریلا هیچ شتێکی روون و به‌رجه‌سته‌ی نه‌وت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی میدیاکانی تورک بێ بنه‌مان و دوورن له راستییه‌وه . به‌ڕێز ئۆجالان وتی که سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی گه‌ریلاکان نامه‌یه‌ک ئاماده ده‌کات، ئه‌ونامه‌یه له‌ماوه‌ی ( ٢ ــ ٣ ) رۆژ ته‌واو ده‌بێت . ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌گاته ده‌ستمان. ئێمه‌ش ده‌یگه‌یه‌نین به شوێنی په‌یوه‌ندیدار . پاشان وه‌ڵامی نامه‌کان ده‌گه‌نه‌وه به ئیمراڵی، ئه‌و کاته شتێکی روون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێته‌ڕوو. ئه‌مه‌ش هه‌فته‌یه‌ک یان (١٠) رۆژ ده‌خایه‌نێت . ئه‌و شتانه‌ی میدیاکانی تورک له‌سه‌ر دیداره‌که‌ی ئێمه بڵاویانکردۆته‌وه دوورن له راستییه‌وه و بێ بنه‌مان . به‌ڕێز ئۆجالان له‌ناو هه‌ل و مه‌رجی پڕ زه‌حمه‌تی گۆشه‌گیری سه‌ختدا ئه‌و کار و خه‌باتانه به‌ڕێوه ده‌بات . له‌و دۆخه ناهه‌موواره‌دا راوه‌سته له‌سه‌ر رێ و رێبازی جێگره‌وه ( ئه‌ڵته‌رناتیف ) ده‌کات . ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی جێبه‌جێی ده‌کات . پێویسته هه‌موو لایه‌ک ئه‌م راستییه ببینن و به رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆجالان بکه‌ن . ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک زمانی راهاتووی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به ئۆجالان، بگۆڕن و میدیاکانیش بکه‌ونه دوای راستییه‌کان و ده‌ست له هه‌واڵی درۆ به‌رده‌ن و شتی درۆ بڵاو نه‌که‌نه‌وه . ئێمه خۆشمان، هه‌ندێک ناومان راده‌ستی حکومه‌ت کردبوو و ئه‌و که‌سانه به‌ته‌واوی له لیسته‌که‌دا جێگیر نه‌کران . هه‌ڵبه‌ت هه‌بوونی هه‌ندێک که‌س له‌و کۆمیسیۆنه‌دا مرۆڤ عاجز ده‌کات، به‌ڵام ره‌تکردنه‌وه‌شیان کارێکی راست نابێت. دامه‌زراندنی کۆمیسیۆنه‌که به کارێکی ئه‌رێنی ده‌بینین. داوامان له‌و که‌سانه‌یه که له‌ناو کۆمیسیۆنه‌که‌دان، ناسنامه‌ی پێشتریان له‌لایه‌ک دابنێن و ئه‌وجار بچنه سه‌ر کار و هه‌ڵبسووڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چاره‌سه‌ری و ئاشتیدا رۆڵێکی ئه‌رێنی بگێڕن . بێگومان ئه‌و هۆکاره‌ی بۆ دروستکردنی ئه‌و کۆمیسیۆنه نیشاندراوه، به‌لای ئێمه‌وه راست نییه، به‌ڵام وه‌کو هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین . به‌ڵام پێویسته له جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له AKP بکه‌ن، زیاتر تێ‌بکۆشن و خۆیان مافی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن .. AKP پارتێکی شۆڕشگێڕ نییه و شۆڕشیش ناکات، ئه‌وه‌ی دیموکراسی و ئازادیش بهێنێت ، وه‌کو تا ئێستا و له ئێستاشه‌وه تێکۆشانی ئێمه‌یه . ئۆجالان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌و له نیگه‌رانییه‌کانی عه‌له‌وییه‌کان، ئه‌رمه‌نی و رۆم و ئه‌وانی تریش ده‌گات و بێ بوونی هاوکاری گه‌لان ئه‌وه‌ی بیری لێده‌کاته‌وه جێبه‌جێ نابێت ". هاوسه‌رۆکی BDP ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئۆجالان سڵاوی تایبه‌تی بۆ زیندانییانی ئازادی و پارێزه‌ره زیندانیکراوه‌کانی ناردووه .
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||