| ||
|
||
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی دیداره‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجالان خستەڕوو
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی دیداره‌که ( ده‌میرتاش ) لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌ی ( ئوزگور گوینده‌م ) دا . دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئیمرالی له‌گه‌ل شاندی BDP هاوسه‌رۆکی پارته‌که( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) وتوێژێکی له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ( ئوزگور گوینده‌م ) ئه‌نجام دا . ( ده‌میرتاش ) هه‌لسه‌نگاندنی له سه‌ر پرۆسه‌ی چارسه‌ری دیموکراتیانه‌ی ئۆجالان و نه‌وروۆزی ئامه‌د کرد . ( ده‌میرتاش ) وتی ئه‌وه جاری یه‌که‌م بوو که به‌ریز ( ئۆجالان ) ببینم ، ئه‌وه جۆشێکی مه‌زن بوو بۆ من . هاوسه‌رۆکی BDP بۆچونه‌کانی ئۆجالانی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌که‌دا وها ده‌ربڕی: ئۆجالان پێی گوتین ئه‌وه‌ی ده‌که‌ویَته سه‌ر شانم ده‌یکه‌م ، پێویسته حکومه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌دا ، ده‌بێ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی ده‌که‌ویَته سه‌رشانی به‌جێی بێنی . ئه‌وه ڕاپه‌ڕینێکه و منیش رێبه‌ری ئه‌و راپه‌ڕینه‌م . ده‌میرتاش پێناسه‌ی ئۆجالانی وه‌ک رزگاری دیموکراتی و ، ژیانی ئازادی وه‌ها راڤه کرد: هه‌میشه باسی سالی 1920 ی ده‌کرد که کۆماری تورکیا دامه‌زرا ، باسی کۆمه‌لگه و که‌لتوره جیاوازه‌کانی له عوسمانیه‌کانی ده‌کرد ، ئه‌و کاته میلله‌ت و باوه‌ڕی جیاواز هه‌بوون و ، ده‌کرا له‌سه‌ر هه‌مان جوگرافیا بژین. به تایبه‌تی له هه‌ریَمی کوردستان و ناسنامه‌ی جیاواز و باوه‌ڕی جیاواز هه‌بوو له ئاست عوسمانیه‌کان دا خاوه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێیان بوون. زۆر گرنگی به‌وانه ده‌دا ، به پێداگیرییه‌وه ده‌یگوت پێناسه‌ی یه‌ک میلله‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین له هیچ ده‌وڵه‌تێک دا نییه ، که‌ی ده‌وڵه‌ت له‌و هه‌لوێسته تاک میلله‌ته‌ی بگه‌ڕێته‌وه ، ده‌بێ ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه نه‌بێ . ده‌بێ هه‌موو ناسنامه و باوه‌ڕییه جیاوازه‌کان بتوانن له‌ناو سیسته‌می کۆنفیدرالی رۆژهه‌لاتی ناوین دا بژین." هاوسه‌رۆکی BDP رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئۆجالان باسی ده‌کا مۆدێلێکی خاوه‌ن سنوری فه‌رمیه و ، له‌سه‌ر بابه‌ته‌که باسی له نمونه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد و وتی: یه‌کیتی ئه‌وروپا به هاوکاری له بواری خه‌لوز و ئاسن دا ده‌ستی پێ‌کرد و ، تا رۆژی ئه‌مرۆ هات. بۆ ئه‌وروپای ئه‌و کاته گرنگی خه‌لوز - ئاسن چی بێ . له‌سه‌ر خاکی ئێمه‌ش گرنگی دیجله و فرات ئه‌وه‌یه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش یه‌کگرتن و کۆبونه‌وه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاو ده‌ست پێده‌کات و ، به‌ره‌و کۆنفیدارسیۆنێکی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌چێ ، هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ش له ئارادایه . ده‌بێ که‌س نه‌که‌وێته ناو حسابی ته‌سکه‌وه." ده‌میرتاش رایگه‌یاند که ئۆجالان ده‌لێ له‌سه‌ر ئه‌م خاکه جاری یه‌که‌مه که ده‌روازه له‌سه‌ر دیموکراتیزه کردن ده‌کرێته‌وه وله‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌لێ: " ده‌بێ ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌کرێته‌وه باش به‌کاربێنین ، ده‌بێ نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌فته یان مانگی داهاتوو بێ به‌لام ده‌بێ بیر له چه‌ندین سه‌ده بکه‌ینه‌وه ، چه‌ندین ساله ئاماده‌کاری بۆ ئه‌وه ده‌که‌م و له‌سه‌ر ئه‌وه کاره ده‌که‌م . بۆ ئه‌وه‌ش ده‌مه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته باش هه‌لسه‌نگێنم ، ئه‌گه‌ر AKP و ، هێزه‌کانی تر نرخی ئه‌وه بزانن ئه‌وه ده‌کرێ پێک بێ . به‌پێی بۆچونه‌که‌ی ده‌میرتاش ئۆجالان ده‌رباره‌ی هه‌لویستی AKP وه‌ها ده‌لێ: " پێشتر زۆر تێنه‌ده‌گه‌یشتن ، به‌لام وا بزانم ئیدی تێده‌گه‌ن چه‌ند گۆرانکاری پێویسته . به‌لام چه‌ند ده‌کرێ ئه‌وه پێک بێنن ؟ ئه‌وه پێکه‌وه ده‌یبینین . هاوسه‌رۆکی BDP وتی من ئۆجالانم زۆر به خۆباوه‌ڕ بینی و ، چاوه‌ڕوانی له هه‌لسه‌نگاندنه‌کانی دا وه‌ها راڤه کرد: " ده‌لێ گۆرنکاری مه‌رج و پێویسته ئه که‌سانه‌ی که پێویستیان به‌و گۆڕانکاریه هه‌یه ، که‌سانی بن ده‌ست ببنه پێشه‌نگ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌رێوه‌ی به‌رن ، کێ له به‌رامبه‌ر گۆرانکاری راوه‌ستێ ، په‌راوێز ده‌بێ . ده‌رباره‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌ستوری بنه‌ره‌تی نوێ دا ده‌میرتاش زانیاری دا وتی : " زۆر گرنگ و بایه‌خ به‌و بابه‌ته ده‌دات . ده‌یگوت مه‌سه‌له‌ی قانون و ، ده‌ستوری بنه‌ره‌تی نوێ هه‌موو ی کاری BDPیه ، BDP خۆ به‌خۆ له‌و کاره‌دا پسپۆره و ، ئه‌رکه‌که‌شی ئه‌وه‌یه . له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ریز ئۆجالان ده‌سته‌واژه‌یه‌کی وه‌های به‌کارهێنا" BDP ناوبژیوان نیه ، له چاپه‌مه‌نی ده‌لێن پۆسته‌ربه‌ر و فلان ، هه‌رگیز حاڵه‌تێکی وا نیه ، ئه‌گه‌ر قۆناغی یه‌که‌م تێپه‌ڕێ ، بۆ قۆناغی دووه‌مین BDP به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌بێته لایه‌ن ، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی حقوقی ، ڕیفۆرمی یاسایی و ، ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیه . هاوسه‌رۆکی BDP سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش نزیکبوونه‌وه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌که هه‌لسه‌نگاند و ووتی: له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێویسته بزانرێت که بێ ئاماده‌کاری نین ، ئێمه ماوه‌یه‌کی درێژه هه‌م بۆ ریفۆرمی یاسایی و هه‌میش بۆ ده‌ستوری بنه‌ره‌تی کار ده‌که‌ین ، چه‌ندین کۆنفرانس و کۆ چالاکیمان ئه‌نجام داوه. ده‌میرتاش ووتیشی که ده‌رباره‌ی پاکێتی ریفۆرمیش گفتوگۆ کراوه‌و ده‌رباره‌ی ئاماده‌کاریه‌کانیشیان ئه‌م زانیاریانه‌ی دا : ئۆجالان رایگه‌یاند ئه‌م پرۆسه‌ی ریفۆرمه زۆر گرنگه ،من به دواداچوون بۆ ئاماده‌کاریه‌کانی BDP له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌که‌ن و پشتیوانی لێ ده‌که‌م . ده‌میرتاش ده‌رباره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی که له ناو رای گشتی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌کرێت ووتی: به‌رێز ئۆجالان به سالانه ، کار و خه‌بات به‌رێوه‌ده‌بات و ده‌زانێت که چی ده‌کات ، به واتایه‌کی دیکه ، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ناوێتی یان ده‌ینێت زۆر باش ده‌یزانێت . بابه‌تی چاوپێکه‌وتنی ده‌وله‌ت له گه‌ل به‌رێز ئۆجالان دا، یان چاوپێکه‌وتنی ئێمه له گه‌لی دا ، بوونه‌ته هۆکاری خستنه ژێر پرسیاری ده‌وله‌تی سه‌رده‌ست. با سه‌یری نه‌ورۆز بکه‌ن که چۆن پیرۆز ده‌کرێت ، بیر بکه‌نه‌وه ، به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ، نکۆلی کردنی سه‌د ساله له کورد ، ده‌شکێت . به واتای ئه‌وه‌ی که ئامرازی مه‌زنی گوشار له ده‌ست ده‌وله‌ت ده‌ر ده‌هێنێت. بێجگه له کوردان ، هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و شتانه نابینن ، ناکۆکی سه‌ره‌کی پرسی کورد ئه‌وه‌یه که گوشار و زۆرداری له سه‌ر کوردان ئاوا کراوه . هاوسەرۆکی BDP سەلاحەدین دەمیرتاش باسی گرنگی پرۆسه‌که‌ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات کە بۆچارەسەری پرسی کورد خستۆته ڕوو و ڕایگه‌یاند که ئۆجەلان بەشێوەیەکی بەرفراوان رەوشی سیاسی هەلسەنگاندووە و هەلوێست و بریاری خۆی سەربارەت بە چارەسەری دەربرێ. دەمیرتاش لە درێژەی لێدوانەکەدا وتی : ئیمە لەم کۆبوونەوەدا جارێکی دیکە بە چاوی خۆمان بینیمان که پیداگری بەرێز ئۆجەلان بۆ چارەسەری سیاسی ، چارەسەریەکی بێ چەکه بێ ئەوەی کەسێک بمرێ. پەیامی ئەو زیاتر بۆحکومەت بوو ، لە تەواوی دیدارەکه‌مان رایگه‌یاند که دەبێ حکومەت ئەو دەرفەته بە فێڕۆ نەدا . بەرێز ئۆجەلان وتی ، گه‌ر حکومەت و پەرلەمان هەندێک ئیش دەکەوێتە ئەستۆیان پێکی بێنن ، ئه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌ت به گێرەشێوێنی بدرێ ، ئه‌وا پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی بەپەلە پێش ده‌کەوێ . بەرێز ئۆجەلان رایگەیاند به‌به‌راورد له گه‌ل پێشوو ئاکەپە و دەولەت خاوه‌ن هه‌لویستێکی جدین ، بەلام شتێکی وه‌هاشی وت ، له ده‌رئەنجام دا ئه‌وه راپه‌ڕێنێکه ، راپه‌رێنێکه که 40 ساله درێژه‌ی هه‌یه ، ئێمه ئه‌و یاخیبونه کۆتایی دێنین ، من پێداگری له‌سه‌ر کۆتایی هێنانی ده‌که‌م . پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که داخۆ حکومه‌ت بۆ کۆتایی هێنانی ئه‌م یاخیبونه بریاری ده‌دا یان نا ؟ وەک نمونە ، داخۆ بۆ بێ چالاکی و چەکدانان پەرلەمان بریاری نائاسایی ده‌دا یان نا ؟بۆ بەردەوامی پرۆسەی بێچالاکی ، بۆ ئاشتیەکی هەمیشەیی هەنگاو هەلدێنن یان نا ؟ ئێمە هەموومان پێکه‌وه دەینینین . بە تەواوی بە وینەی ئەو سەردەمە نیە بەلام لە قۆناغی ڕاپەرینی کۆچگەری دا ، پەرلەمان بۆ کۆتایی پێهێنانی ، له‌گه‌ل سه‌رانی ڕاپەرینی کۆچگەری دیداریان ئەنجام دا ، بۆ کۆتایی هاتنی راپەرین هەندێک یاسایان گه‌ڵاله کرد. بەڕێز ئۆجەلان دەلێ هەتا حکومەت و دەولەت جدی بن منیش بە بریارم ، ئێدی با خوێن نەرێژێت . دەمیرتاش: به‌ڕێز ئۆجالان ڕایگه‌یاند که له پرۆسه‌کانی پێشوودا ده‌وله‌ت هه‌میشه ویستویه‌تی ده‌وری چۆڵ بکه‌ن و ده‌ریخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌که و ، لاوازی بکه‌ن. به‌لام لەم پرۆسەیەدا بەشێوازێکی راستەخۆ دیدارەکان پێک دێن . تەنانەت بە سنورداری کردنی هیزی ئۆجەلان دەولەت بینی کە کاریگەری لەسەر گەل ، گەریلا و رێکخستن ناکات. بەریز ئۆجەلان وتی : دەولەت ئیدی ئەو راستیەی بینیوە ، رێبازێکی راست بەکاڕدەبا و لەبەر ئەوەشە دەیەوێ رەولی خۆی بگێرێ . هاوسه‌رۆکی BDP سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ،په‌یامی نه‌ورۆزی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالانیشی راگه‌یاند و باسی نه‌ورۆزی ئه‌م 3 ساله‌ی دوایی کرد و ووتی: گه‌لی کورد له نه‌ورۆزدا ناسنامه و که‌لتوری خۆی به‌ده‌ستهێناوه و له‌م 3 ساله‌ی دوایی دا ماف و داخوازیه سیاسیه‌کانی له رۆژی نه‌ورۆزدا به رای گشتی جیهان راگه‌یاندووه، به‌لام ده‌وله‌ت ئاستنه‌گی ده‌رخستووه، گه‌لی له دژی ئاسته‌نگیه‌کان ناره‌زایی مه‌زنی نیشانداوه، هاوکات له‌گه‌ل هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی به‌رخۆدان دا ،به‌رخۆدانی نه‌ورۆزیش گه‌یشتۆته سه‌رکه‌وتن . ده‌میرتاش ووتیشی: به‌هۆی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شه‌وه دانوستان له ئیمرالی ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌رکه‌وت که پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی 2013 هه‌م خۆشحالی سه‌رکه‌وتنه و هه‌میش خاوه‌نده‌رکه‌وتنه له پرۆسه‌که . به‌هۆی ئه‌و دوو هۆکاره‌شه‌وه ،نه‌ورۆزی به تایبه‌ت پیرۆز ده‌کریت، نه‌ورزۆی ئه‌م سال بێ گومان نه‌ورۆزی سالی رابردوو ده‌رباس ده‌کات ، تێکۆشانی هه‌ر سالێکیش، تێکۆشانی سالی پێشووتری ده‌رباس ده‌کات و خۆی له مه‌یدانه‌کانی نه‌ورۆز دا ده‌نه‌خشێنێت . ده‌میرتاش راشیگه‌یاند که ئۆجالان چاوپێکه‌وتنه‌کان له ئیمرالی وه‌کو کۆبوونه‌وه هه‌لده‌سه‌نگێنێت و ووتی: ئه‌مه‌ش له سه‌ردانی گیراوێک ، واوه‌تر ، پێشکه‌وتنێکی گرنگی سیاسیه.ئه‌گه‌ر پرۆسه‌که پێش بکه‌وێت ، ئه‌وا له‌گه‌ل هه‌ندێ که‌س و لایه‌نی دیکه له ئیمرالی کۆبوونه‌وه پێک دێت . ده‌میرتاش په‌یامه‌که‌ی ئۆجالانی بۆ نه‌ورۆز به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند: له سه‌ره‌تادا به‌رێز ئۆجالان نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز ده‌کات ، سلاوی ئاراسته‌ی هه‌مووان کردووه،ته‌ندرستی ئه‌و زۆر باشه ، بێجگه له‌وه‌ی که له چاوه‌کانی ئاو دێت ، هیچ پرسێکی ته‌ندروستی جددی نیه، مۆرالیشی زۆرباشه .
فورات نیوز |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||