دەمیرتاش: ئۆجەلان هێشتا پەیامی (کشانەوەی پەکەکە)ی ڕانەگەیاندووە

 هاوسەرۆکی گشتی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێشتا پەیامی کشانەوەی چەکدارانی (پەکەکە)ی ڕانەگەیاندووە، به‌ڵكو چاوەڕێی هەوڵەکانی دەوڵەت دەکات.

خەندان /دوێنێ پێنج شەممە (٢٨ی ئازار) ماڵپەڕی سی ئێن ئێن تورک بڵاویکردەوە، هاوسەرۆکی گشتی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) لە چاوپێکەوتنێکدا کە دوێنێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوساندا ئەنجامی دابوو، باسی لەو دەستپێشخەرییە کرد کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە بەمەبەستی "هێنانەدی ئاشتی" لەئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، خوێندرایەوە.

لە لێدوانەکانیدا دەمیرتاش ڕایگەیاند: عەبدوڵا ئۆجەلان هێشتا پەیامی کشانەوەی چەکدارانی (پەکەکە)ی ڕانەگەیاندووە.

وتیشی: " بەمەستی کشانەوە، پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان بانگەشەیەک لەوبارەیەوە ئاڕاستەی پەکەکە و گه‌ریلاكان، بکات".

هەروەها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئۆجەلان لە نەورۆزدا تەنها ئەوەی ڕاگەیاندووه‌، کە بۆ ئەم مەبەستە حازرە و لە چاوەڕوانی ئەو هەوڵانەدایە کە بڕیارە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیان بدات".

دەمیرتاش ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆجەلان بە (پەکەکە)ی ڕانەگەیاندووە تا بکشێنەوە، بەڵکو لە پەیامەکەیدا تەنها ڕایگەیاند کە "بۆ ئەم مەبەستە حازرم" و چەکدارانی پەکەکەش لەسەر ئەم بنەمایە ئاگربەستیا ڕاگەیاندووە.

لە تورکییەوە هاوڕێ فەریق

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved