| ||
|
||
سەلاحەدین ده‌میرتاش به‌هۆی ئازاری سنگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا
هاوسه‌رۆکی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌هۆی ئازاری سنگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی میمۆریاڵی ئامه‌د خرایه ژێر چاودێری پزیشکه‌وه . بەپێی هەواڵیکی فورات نیوزهاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای هه‌ستکردن به ئازاری سنگ بۆ پشکنینی ته‌ندروستی چووبوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی میمۆڕیاڵی ئامه‌د، له نه‌خۆشخانه‌که خرایه ژێر چاودێرییه‌وه . له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی BDP لێدوانێکییاندا و رایانگه‌یاند :" به‌ڕێز هاوسه‌رۆکی گشتیمان باری ته‌ندروستی جێگیره، بۆ به‌رده‌وامی پشکنین و کۆنترۆڵی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه ."
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||