|
| ||
|
|
||
|
به‌ناوی خودای گهرهومێهرهبان ******************** یاساکانی ماڵپه‌ڕ
سڵاو بۆ خۆشه‌ویستان وهاوڕێیان و خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه که‌مان
ماڵپه‌ڕی قادرزاده ماڵپه‌ڕیکی هەمەڕەنگی کوردیە،به‌و هیوایه‌ین کهسوودمان هه‌بێت بۆکۆمهڵگاکهمان کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. دیاره هه‌مووشتێك یاسای خۆی هه‌یه ئێمه‌ش وه ك ماڵپه‌ڕی قادرزاده خاوه‌ن هه‌ندێ یاسای تایبه‌تی خۆمانین هیوادارین هه‌مووان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بکه‌ن تیبینی : هیچ بابه‌تێك بلاوناکهینهوه که‌سووکایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات یه‌که‌م : ماڵپه‌ڕیکی کوردی سه‌ربه‌خۆیه دوور له ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی بۆپشتیوانی هیچ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراوه. ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه له‌هه‌رکوێ بێت. ههمووبابهتێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی کوردی له‌خۆده‌گرێ وه‌ك زانستی ،کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و بابه‌تی ترکه هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێبه‌ش ناکه‌ین له‌بابه‌ته‌کان. دووه‌م : ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ناکرێنه‌وه بریتین : بابه‌تی سیاسی که‌سووکایه‌تی بێت به لایهنهکوردیه کان، واته هیچ بابه‌تێکی لایه‌نێکی کوردی بڵاو ناکه‌ینه‌وه که دژایه‌تی یهکتهری تیابێت وه‌ك سوککردنی یه‌کتری، به‌کوردی ئێمه دوورین له‌شه‌ڕه ده‌نووك سێیه‌م : هه‌واڵ و چالاکی هیچ لایه‌نێك بلاو ناکرێته‌وه که په‌یوه‌ندی به‌خودی لایه‌نێکه‌وه هه‌بێت چونکه ئه‌وهه‌واڵانه تایبه‌ته بەو پارته یان ئه‌و ڕێخراوه سیاسیه‌وه ،ئێمه دوورین له‌چالاکی حیزبایه‌تی بابه‌تی هونه‌ری خارجی : بابه‌تی هونه‌ری خارجی بڵاوناکه‌ینه‌وه وه‌ك کێ شووی کرد ،کێ ژنی هانی، کێ کلیپی ده‌رکرد، کێ رژێم ده‌گرێ ببورن ئهووبابهتانه لایی ئێمه شایانی بڵاوکردنهوهنین ڕەخنەگرتن : ئێمه هیچ بابه‌تێك بڵاوناکه‌ینه‌وه که سووکایه‌تی و ووشه‌ی ناشیاوه‌ی تێدابێت به‌رانبه‌ر به‌هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری کێشه‌ی کومه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌سی: لهناوکوردهواری خۆماندا کێشه‌ی تاکه‌که‌سی زۆرن ئهوجۆرهبابهتانه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوناکرێته‌وه وه‌ك: ژنێ خۆیی سوتاند یان گه‌نجێ خۆی کوشت وه بابه‌تی تر زۆرن ریکلام کردن: ماڵپه‌ڕی قادرزاده ڕیکلام بۆ هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك به‌بێ به‌رامبه‌ر ناکات جا بۆنهوئاههنگهکان سیاسی بن یان نه‌ته‌وه‌یی دانانی لینکی بڵاوکراوهکوردیهکان بێ به‌رامبه‌ره . درواسیکان : ئهوماڵپهڕانهن که هاوڕیی ماڵپه ڕهکهمانن ئه‌وانیش لۆگۆی ئێمه‌یان داناوه لای خۆیان ''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''' ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بلاو ده‌کرێنه‌وه
بابه‌تی ئایینی : ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ماڵپه‌ڕی قادرزاده دا خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تیه گۆشه‌یه‌کمان هه‌یه به‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بابه‌تی ئایینی بلاوده‌که‌ینه‌وه بهوپهڕێزهوه بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی: ئه وکێشه گشتیانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که‌به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کوردهوایان گرتووه به‌جۆرێك زیانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌یه ههرلهمنداڵهوه تاکوبهتهمهنهکان.وه‌بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سوودی هه‌بێت بۆ هه‌مووان جێگای خۆشحاڵیمانه بلاوده‌کرێته‌وه. بابەتی هونەری: بابەت و هەواڵی هونەری بڵاودەکڕیتەوە ، بەتایبەتی هونەرمەندە میللیە کان و هونەرمەندە ڕەسەنەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان بابه‌تی نووسه‌ران : نووسه‌ران جێ پێگه‌یی تایبه‌تیان له‌ماڵپه‌ڕی قادرزاده دا دیاره وڕێزتایبهتیان هه‌یه بابه‌ته‌کانیان ههڵدهسه نگێنین دوای بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵام، ده‌بێت ێنه‌ی خۆی ئێمایلهکهی و شوێنی نیشته‌جێبونیشی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌یدا بنێرێ ئه‌گه رپێویست بوو ژماره‌ی ته‌له‌فونیش شاعیران : ماڵپه‌ڕی قادرزاده رێزی تایبه‌تی هه‌یه بۆشاعیران ,هۆنراوه‌کانیان به‌وپه‌ڕی رێزهوهبلاودهکهینهوه. تێبینی: هه‌مووکه‌س ناتوانێ شاعیر بێت بۆیه شێعرێك بلاو ناکه‌ینه‌وه که‌هیچ بنه‌مایه‌کی شاعیرانه‌ی تیانه‌بێت
ڕه‌خنه‌گرتن : ڕه‌خنه‌گرتن له‌م
سه‌رده‌مه‌دا زۆره به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕه‌خنه بۆته بابه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌یه‌کتری. تێبینی: ئه‌وکه‌سانه‌ی که ڕه‌خنه ده‌گرن ده‌بێت ناوی ته‌واو شوینی نیشته‌جێبوون و ئیـایلهکهی وژماره‌ی ته‌له‌فونیش بنێرێ گه‌ر پێویست بوو زانستی وتهندروستێ: دووبابه‌تی به‌سوودن که‌ڕۆژبه‌ڕۆژ زانست پێش ده‌که‌ویت شتی نوێ دێته ئاراوه وه‌له‌هه‌مان کاتیشتا نه‌خۆشی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و کوشنده ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌م دووبابه‌ته بلاوده‌که‌ینه‌وه هه‌واڵی سیاسی: ته‌نها ئه‌وهه‌واڵانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه کهپیوهندی بهکوردستانهوهههبێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان .هه‌واڵی خارجی بلاوناکهینهوه ئاگاداری : ته‌نها ئه‌و ئاگاداریانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وه‌ندی کوردیهوهههبیت له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هه‌بێت
*************************************************************************************************** قادرزاده: نازناوی بنه‌ماڵه‌که‌مانه ،په‌یوه‌ندی به هیچ ناوێکی تره‌وه نیه .زرێبارنازناوی منە ناوی خۆم نیە له‌گه‌ڵ رێزی براتان زرێبار قادرزاده |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||