| ||
|
||
دیجله له‌گه‌شه‌دایه‌و کوردیش ته‌ماشا ده‌کات
په‌رله‌مانتارێکى عێراق: شاندنى کورد ساویلکانه چوونه‌ته ناو دانوستانه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا شاڵاو محه‌مه‌د حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا به‌رده‌وامه له‌به‌هێزکردنى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دیجله له‌کاتێکدا هه‌رێم به‌کۆبوونه‌وه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات، په‌رله‌مانتارێکى کوردیش له‌به‌غدا پێیوایه شاندى کورد «ساویلکانه« ده‌چنه دانوستانه‌کانه‌وه. به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که مێژووى به‌شێکیان بۆ ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون، فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دیجله له‌گه‌شه‌ى به‌رده‌وامدایه‌و ده‌یان چه‌ک‌و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى قورسیان پێگه‌یشتووه، هه‌رچه‌نده به‌غدا‌و هه‌رێم دانوستانه‌کانى به‌رده‌وامى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى به‌هۆى پێکهێنانى ئه‌و هێزه دروستبوون. دیجله مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوو له‌سه‌ر بڕیارى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌هه‌ردوو فیرقه‌ى 12ى که‌رکوک‌و 5ى دیاله‌ى سوپا پێکهێنرا‌و به‌شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى له‌که‌رکوک‌و ناوچه‌جێناکۆکه‌کان جێگیرکرا، به‌ڵام کورد ره‌تیکرده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌ردوولا له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان هێزیان به‌ره‌و رووى یه‌کترى جوڵاند‌و جێگیرکرد. له‌تشرینى دووه‌مى ٢٠١٢، لیژنه‌ى باڵاى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌غدادى کرد بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هاوتا سه‌ربازیه‌کانیان له‌حکومه‌تى ناوه‌ندى، به‌ڵام ته‌نیا دۆخه‌که‌یان هێورکرده‌وه‌و کێشه‌کان تائێستاش ماونه‌ته‌وه. له‌تیف شێخ مسته‌فا، په‌رله‌مانتارى گۆران له‌به‌غدا، به‌هاوڵاتی وت «حکومه‌تى هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا هێزێکى دامه‌زراوه‌ى نیه به‌ڵکو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى جگه له‌هێزێکى حزبى بۆ ختوکه‌دانى هه‌ستى کوردایه‌تى هیچى دیکه نیه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌تى عێراقى هێزێکى دامه‌زراوه‌یى هه‌یه بۆ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و ناوچانه‌ى که مه‌به‌ستیه‌تى». به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌کان، هێزه‌کانى دیجله (٦) هێلیکۆپته‌رى سه‌ربازى هه‌ڵگرى موشه‌ک، (٤٥) زرێپۆش، (٦٩) تانک، (٢٨) تۆپ‌و چه‌ندین که‌ره‌سته‌و ئامێرى سه‌ربازییان پێگه‌یشتووه‌و ئاماده‌کاریش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان له رێگه‌ى چاودێریکردنیانه‌وه. به‌بڕواى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان، «ئه‌و شاندى دانوستانکاره کوردیه‌ى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ناوه‌ندو هه‌رێم دروستبووه، زۆر ساویلکانه چووه‌ته ناو دانوستانه‌کانه‌وه«. هه‌رچه‌نده تائێستا دوو لیژنه سه‌ربازیه‌که‌ى هه‌ولێر‌و به‌غدا زیاتر له پێنج کۆبوونه‌وه‌یان کردووه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به‌ڕێککه‌وتن‌و گفتوگۆکانیشیان راوه‌ستاوه. فه‌رمانده‌ى لیواى یه‌کى پێشمه‌رگه له‌که‌رکوک، ده‌ڵێت تائێستا وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم‌و به‌غدا له‌گفتوگۆدان بۆ باشترکردنى دۆخه‌که. لیوا شێرکۆ فاتیح به‌هاوڵاتی وت «بڕیارى کۆتایى نه‌دراوه له‌سه‌ر نه‌مانه‌وه‌ى هێزى دیجله له‌و ناوچانه به‌ڵکو ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌یه گفتوگۆى نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نده بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کان». ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه ئاماده‌نه‌بوو زانیارى زیاتر له‌سه‌ر دوا گۆڕانکاریه‌کانى دانوستاندى هه‌ردوولا ئاشکرابکات‌و ته‌نیا جه‌ختى له‌به‌رده‌وامى گفتوگۆکان کرده‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||