|
| ||
|
|
||
|
شاعیری شۆرش گێڕ دڵدار
شاعیری شۆڕشگێرو خاوه‌نی شیعری مارشی ئه‌ی ره‌قیب، دڵداری نه‌مر ناوی یونس كوڕی مه‌لا ره‌ئوفی كوڕی مه‌حموودی كوڕی مه‌لا سه‌عدی خادیمول سوججاده‌یه. * پێش 90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و رۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918و له گه‌رمه‌ی رۆژگاره سه‌خت‌و پڕكوێره‌وه‌رییه‌كه‌ی سه‌فه‌ر به‌لك دا، ئه‌م رۆڵه هه‌ڵكه‌ووتووه‌ی كورد له شاری كۆیه له‌دایكبوو. * قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی له رانیه‌و كۆیه ته‌واوكرد. * دڵدار دوای ته‌واوكردنی كۆلێژی حقوق، بووه به پارێزه‌رو له‌ڕێی پیشه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تێكی زۆری زولملێكراوانی كردووه. * یونس هه‌ر به مناڵی به‌هره‌ی شیعروخولیای خوێندنه‌وه‌ی تیاده‌ركه‌وتووه.. پاشان له‌ڕێی له‌دیوانه‌كانی (حاجی قادری كۆیی‌و پێره‌مێردو بێكه‌س‌و وه‌فایی‌و كوردی)یه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی كلاسیكیی كورد‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا په‌یداكردووه. * یه‌كه‌مین شیعری له ساڵی 1935له گۆڤاری (رووناكی) دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ساڵی1940 كه له شاری كه‌ركوك خوێندكاری قۆناغی ئاماده‌یی بووه، تێكه‌ڵاوی چالاكییه سیاسییه‌كان بووه‌و له دامه‌زراندنی حزبی هیواو پێشخستنی خه‌باتی رێكخراوه‌ییدا رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه. * دڵداری شاعیر بایه‌خێكی زۆری داوه به مه‌سه‌له سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ر به ته‌نیا له‌بواری شیعر‌و ئه‌ده‌ب دا خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه بواره‌كانی تری زانستیش ته‌رخان بكات بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵ، هه‌ر بۆیه له مه‌سه‌له‌كانی فه‌لسه‌فه‌و ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی به پێزی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه.. دیوانه شعیرییه‌كه‌شی كه سروودی ئه‌ی ره‌قیب سه‌ر تۆپی به‌رهه‌مه‌كانێتی پڕه له شیعری به‌هێزو به‌رهه‌می ناوازه. ئه‌م شاعیره هه‌ڵكه‌وتووه رۆژی 12ی تشرینی دووه‌می 1948 له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و له گۆڕستانی گه‌وره‌ی هه‌ولێر به خاك سپێردرا.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||