| ||
|
||
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ئێران زۆرترین کەسی لە سێدارەداوە ...
دۆسیە
لەماوەی ئەمساڵی نوێدا کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٤ کەسی لە سێدارە داوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی توندی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە بەهۆی زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدان. بەپێی بەدواداچوونێک کەلەلایەن ڕۆژنامەنوس رێبوار محەمەدی تایبەت بۆ ڕۆژنیوز وەک ڕاپۆرتێک ئامادەکراوە تەنها لەم مانگەدا ڕژێمی ئێران ژمارەیەکی زۆر کەسی بەتۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارەداوە. ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە: هاووڵاتییانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا بە ئومێدی ژیانێکی باشتر و بەدەسهێنانی ئازادی و رزگاربوون لە رژێمی شای ئەوکات، راپەڕینی سەرتاسەریان ئەنجامدا و بەهەزار قوربانیاندا تەنیا لەپێناو ئازادی و رزگاربووندا، بێ خەبەر لەوەی هەندێک لە بەناو شۆڕشگێڕان دواجار خۆیان دەبنە دیکتاتۆرێکی گەورەتر. بەڵام ئەمجارە دیکتاتۆرەکان کارەکتەری ئاینی بوون و بە ناوی مەزهەب و ترس لە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەستیان کرد بە لەسێدارەدان و پاکتاوکردنی هەموو ئەو کەسانەی بە یاساکانی ئەوان نامۆن. چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەیان بەوەکردوە لە ماوەی رابردوودا لە دوو هەفتە تێپەڕ ناکات کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٦ کەسی بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە داوە و دواتریش هەشت گیراوی تری دیکەیان لە سێدارە داوە، بەوەش لە چەند رۆژی رابردوودا ڕژێم ٢٤ کەسی لەسێدارە داوە. لە سێدارەدانی زیندانیان لە ئێران بەشێکیان پەیوەندی بە خەباتی سیاسیەوە هەیە و بەشێکی دیکەش بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێن، ئەمە لە حاڵێکدا کە پیاوەکانی سەربەڕژێمی ئێران خودی خۆیان ماددەی هۆشبەر لەناو کۆمەڵگا بڵاودەکەنەوە. لە ئێستادا چالاکوانانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە کە لەماوەی چەند رۆژیی رابردوودا بەدەیان زیندانی گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی دیارترینیان ئەمانەن: (گرتوخانەی بۆکان) - ئیسمائیل گورجی چالاکوانی سیاسی لە ۹/ ۱۲/ ۲٠۱٥ لە لایەن ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسگیرکراوە، کەسوکارەکەیان بە رۆژنیوزیان راگەیاندوە کە دووجار داوایان لە کاربەدەستانی شارەکە کردووە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت بەڵام رەتکراوەتەوە، چالاکوانی مافی مرۆڤی کورستانیش ئاماژە بەوەدەکەن ئەو گەنجە تائێستا بێسەروشوێنە و نازانرێت بۆکوێ براوە، ناوبراو لە ۲٠٠۸ بەتاوانی ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لەھێزە کوردیە بەرھەڵەستکارارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسگیرکراوە. (گرتوخانەی ورمی) - نامیقیی سابیری چالاکوانێکی سیاسی دیکەیە لە 15.10.2015 لە شاری مەریوانی سەر بە پاریزگای سنە دەستگیرکراوە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ، هەفتەیی رابردوو نابراو گوازتراوەتەوە بۆ ژوری تاکەکەسی لەچاوەڕوانی سزای لە سێدارەداندایە. ئەمە لەکاتێکدا نامیقی لەگەڵ کورە ١٥ ساڵەکەی بەناوی پەیوەندی نامیقی لە مانگی ۱٠/۲٠٠۷ لە شاری مەریوان دەستیگرکراون، هەرئەوکات کورەکەی بە کەفالەت ئازادکراوە و دواتر ناچاربووە هەڵبێت، لەو کاتەوە تا ئێستا پەیوەندی نامیقی بێسەروشوێنە و نامیقی سابیریش دواتر گویزراوەتەوە بۆ ژووری ٢٠٩ی گرتوخانەی ئەوینی تاران لە ۲۱/۱۱/۲٠٠۷ لە بەشی ١٥ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سولیمانی بەتاوانی ھاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە بەرھەڵەستکارەکانی کۆماری ئیسلامی سزای ۳ ساڵ و ۷ مانگ زیندانی درا، دوای تەواوبونی حوکمی زیندانەکەی دوبارە نامیقی سابیری دەستگیرکراوەتەوە و لە زیندانی ورمێ لە چاوەڕوانی پەتی سێدارەیە. - رەمەزان ئەحمەد کەمال، ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیراوی سیاسی کوردی خەڵکی رۆژئاوایی کوردستانە حەوت ساڵ پێش ئێستا لەناوچەی چاڵدیران بەبرینداری دەستگیر دەکرێت و راگوێزی زیندانی مەھابادی دەکەن و لەوێ زۆر ئەشکەنجە دەدرێت، لەدادگای خۆی حوکمی سێدارەی بەسەردا دەدرێت، دواتریش دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوکمەکەی دەکاتە ١٠ ساڵ زیندان و رەوانەی زیندانی قەزوێن دەکرێت، بەڵام لە ئیستادا گوازراوەتەوە زیندانی تاکە کەسی رەجایی شار و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر سەخت دەدریت، هەموو دیدار و هاتوچۆیەکی لێ قەدەغەکراوە. ئەوەی جێگایی باسە کوشتن و مردنی بێدەنگ لەناو زیندانی رەجای شار بوەتە کارێکی رۆژانەی ئاسایی دەزگا ئەمنیەکانی ئێران و دەیان کەس لەو زیندانیەدا بەئەشکەنجە کوژراون نمونەی مەنسور رادپور و بەهمەن ئەمینی. - عهلی حوسێن پهناهی مامۆستای دێهگولانی که رۆژی ۱٠/۱۱/۲٠۱٥ لەلایەن هێزه ئیتڵاعاتییهکانی کۆماری ئیسلامییهوه دهستگیرکرابوو، رۆژی چوارشهممه ۱٦ /۱۱ گواسترایهوه بهندیخانهی ناوهندیی سنه. بهپێی راپۆرتی کهمپینی بهرگری له گیراوانی سیاسی و مهدهنی، ناوبراو دوای ئهوهی له شاری دێهگولان و له مزگهوتی گوندی قڕوچاوێ قسهی داوای له خهڵک کردبوو که له ئاست سیاسهتی زوڵم و زۆرییهکان بێدهنگنهبن، رۆژی دووشهممه ٦/۱۱/۲٠۱٥ لهو گوندە لهلایەن هێزه ئیتڵاعاتییهکانهوه دهستگیر دەکرێت و پاشان به دانی 50 ملیۆن تمهن بارمته، به شێوهی کاتی ئازادکرا، بهڵام ههر دوای چوار رۆژ له ئازادکرانی، رۆژی پێنجشهممه ۱۱/۱٠/ ۲٠۱٥ دیسانهوه دهستگیرکراوەتهوه و رۆژی چوارشهممه ۱٦/۱۱ بۆ بهندیخانهی ناوهندیی شاری سنه راگواستر و دواتر خرواتە زیندانی تاکە کەسی. - یەکێکی دیکە لە بەندکراوان کە لە چاوەڕوانی سزای لەسێدارەداندایە مستهفا سهبزی له بهندی ١٣ی زیندانیان به تاوانی مهترسیدار له بارودۆخێکی زۆر سهختدا راگیراوە، لهماوهکانی ڕابردوودا چهندینجار خوازیاری راگوێزان بۆ بهندی ١٢ بووە، دژی نارەزایەتی دەستگیرکردنی و ئەگەری لە سێدارەدانی مستەفا سەبزی له چەند رۆژی رابردودا لهرێگهی نووسینی نامهیهک بۆ بهرپرسانی زیندان مانگرتنی له خواردنی راگهیاند. - دانا حوسێنی خهڵکی ئاوایی تبتی نێوان شارهکانی سەقز و بۆکانە، له دامهزرێنهرانی رێکخراوی غهیره دهوڵهتی ئهنجومهنی دۆستدارانی کوردستانە که له بواری کۆمهڵایهتی و ژینگهپارێزیدا چالاکی دهکرد، لهلایهن هێزه ئهمنیهتییهکانی ئێرانەوە لەرۆژی سێشهممه ١٢ی مانگی کانونی دووهەمی ئەمساڵ به تۆمهتی هاوکاری لهگەڵ حزبه بەرهەڵستکارەکانی ئیران دەستگیرکراوە و لە چاوەڕوانی سزای لە سێدارەداندایە. سێدارە لە ئێراندا یەکێکە لەو یاسایانەی کە دژ بە مافەکانی مرۆڤە و لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە زۆرترین رەخنەی لێگیراوە بەتایبەت دوای زیادبونی رێژەی لە سێدارەدان لەو وڵاتەدا. لە ماوەی رابردوشدا پرۆژە یاسایەک بە واژۆی دەیان پەرلەمانتارانی ئێران پێشکەشکرا بۆ لابردنی سزای لە سێدارەدان بەڵام ئەو یاسایە کاری پێدەکرێت. بە گوێرەی ئامارە نافەرمیەکان کە دەست میدیاکانی خۆرئاوا کەوتوون، ژمارەی ساڵی ڕابردووی سزاکانی کوشتن لە ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٤، ٧٥٣ حاڵەت بووە بەڵام ساڵی ٢٠١٥ ئێران ئەو ژمارەیەی زیادکردووە و گەیشتوەتە هەزار حاڵەتی لەسێدارەدان. بەڵام دهزگای ئامار و بڵاوکراوه و گروپی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لهئێران ڕاپۆرتێکی ساڵانەیان ئامادهکردووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لهساڵی 2015 دا 616 سزای سێدارەیان بۆ دەرکراوە و 797 کهسیش لهپێش چاوی خهڵکدا لەهەمان ساڵدا لە سێدارەدراون کە ژمارەیەکیان ژن بوون. ساڵی 2015 بەراورد بە ساڵی 2014 لانیکهم 40% سێدارە لە ئێران زیاتربووه، هاوکات دهرکردنی سزای لهسێدارهدانیش بهئهندازهی 215% زیاتر بووه. بهگوێرهی ئهم راپۆرته 69% لهسێدارهدراون بهتاوانی ماددهی هۆشبهر لهسێدارهدراون، 21% بهتاوانی تاوانی کوشتن، 6% بهتاوانی دهستدرێژی و توندوتیژی، 1% بهتاوانی نادیار و 1% بهتاوانی شهڕ و فسادی مالی لهئێران لهسێدارهدراون. جێی سەرنجە ئەو دوو ڕێکخراوە کەلەناوخۆی ئێراندا چالاکی دەکەن، لە ڕاپۆرتەکەیاندا ئاماژەیان بە سێدارەی سیاسی نەکردووە.
ڕۆژنیوز
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||