ئێران و عێراق پیلانی هێرشکردنیان هەیە بۆ سەر کامپی ئەشرەف

هەواڵ/ڕۆژهەلات

 ڕێخراوی موجاهیدینی خەلق لەبەیان نامەیەكدا ڕای گەیاند کەهەردوو حوکمەتی عێراق ئێران پیلانی هێرش کردنە سەر ئێمەیان هەیە,وەلە بەیاننامیەکەدا هاتووە.

 كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ به‌غدا به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ سه‌ركوتكردنی‌ ئه‌شره‌ف و به‌فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران، سه‌رگه‌رمی‌ دانانی‌ ژماره‌یه‌ك به‌كرێگیراو و عیراقین له‌ ده‌روازه‌ی‌ كامپی‌ ئه‌شره‌ف، تاكو ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن كه‌ گه‌لی‌ عیراقی‌ پشتگیری‌ له‌و واده‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ داخستنی‌ كامپه‌كه‌ ده‌ستنیشان كراوه.

 جێی‌ ئاماژه‌یه‌، پێشتر حكومه‌تی‌ عیراقی‌ بڕیاریداوه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ناوی‌ خاكی‌ عیراقدا وه‌ده‌رنێت و راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌شداربوون له‌ كوشتنی‌ عێراقییه‌كاندا.

 سەرۆكی سوپای عێراق كە بەسەردانێكی چەند ڕۆژە گەیشتۆتە تاران و لەگەڵ فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئێران كۆبووە بابەكر زێباری سەرۆكی سوپای عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ سەرلەشكر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبووە و سەبارەت بە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆیان كرد..

لەو دیدارەدا جەعفەری باسی لە هەڵمەتەكانی سوپای پاسداران بەدژی پژاك كرد و داوای لەبەرپرسانی عێراقی كرد كە بە زووترین كات ئەندامی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق لەو وڵاتە دەركەن.

لە لایەن خۆشیەوە بابەكر زیباری رایگەیاند: موجاهیدینی خەلق نەك هەر دوژمنی ئێرانە بەڵكو دوژمنی عێراقیشن و دەبێت تا كۆتایی ساڵی ٢٠١١ خاكی عێراق چۆڵ كەن.

شایانی باسە رۆژی رابردوو بابەكر زیباری سەرۆكی سوپای عێراق چاوی بە سەردار محەمەد پاكپور فەرماندەی هێزی وشكانی ئێران كەوتبووە. 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved