ئایەتوڵایەکی ئێران؛ فەیس بووك حەرامە

 

ئاژانسى هه‌واڵى ئیسنا له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكى شه‌رعیدا ئایه‌توڵا لوتفوڵا سافی گوڵ پایه‌گانى' آیت الله صافی گلپایگانی ' رایگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌كار هێنانى فه‌یسبووك هه‌ڵه‌یه‌و پێچه‌وانى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه.‌

وتووشیه‌تى، سه‌ردانكردنى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك  مرۆڤ راده‌كێشێته‌ ناو تاوانه‌وه‌و توشی هه‌ڵه‌ی ده‌كات و ئیمانى موسڵمانان لاواز ده‌كات و پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌ ئینسانیه‌كانیشه‌

شایانی باسە تۆڕو کۆمەڵایەتی فەیس بووك لە ئێران قەدەغەکراوە.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved