|
| ||
|
|
||
|
ئەردوغان داوای لێبوردنی لە ڕۆژین کرد
هەواڵەکان :سەرۆكوەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ رۆژینی كچه هونه‌رمه‌ندی كورد دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه ناشرینانه پیشاندا كه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ته‌ر شه‌ش به رۆژینی وتبوو. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم شاهین به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ته‌ره‌ته شه‌ش ووشه‌ی "ئاشوفته" ی به‌رامبه‌ر رۆژینی كچه هونه‌رمه‌ند به‌كارهێناوه كه به مانای بێ ئابڕو و شێت و هار دێت , رۆژینیش بڕیاری داوه كه داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆمار بكات له دادگا , له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ی ئه‌مینه ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا دڵته‌نگی خۆیان له ئاراسته كردنی ئه‌و قسه ناشرینه به‌رامبه‌ر رۆژینی هونه‌رمه‌ند پیشان داوه و ئه‌ردۆغان پێی وتوه كه له‌مباره‌یه‌وه چی پێویست بێ ده‌یكات. له هه‌مان كات دا بوله‌نت ئارنچ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیاش په‌یوه‌ندی به رۆژینهوه كردوه و رایگه‌یاندوه دوای ئه‌وه‌ی بینیم كه ئه‌م ووشه‌یه ئاڕاسته‌ی رۆژین كراوه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردوه و به‌كارهێنانی ئه‌م ووشه ناشرینه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ره‌ته شه‌ش به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو له ناو خه‌ڵك هه‌تا بڵێی هه‌ڵوێستێكی ناشرینه. له دوای ئه‌مه ئیبراهیم شاهین به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ته‌ره‌ته شه‌ش به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراو داوای لێبوردنی له رۆژین كچه هونه‌رمه‌ندی شاری ماردینی باكوری كوردستان و رای گشتی توركیا كردوه. شایانی باشە خانمە کۆرانبێژی کورد ڕۆژین لەبەرنامەیەکی بەیانیانی ئەوکەناڵە کاردی دەکرد وەك پێشکەشکار،بڕیاری دورکەوتنەوەی دالەو کەناڵە .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||