| ||
|
||
راگەیاندراوی چاپەمەنی
کۆبوونەوە بۆ یارمەتی بە پەلە بە پەنابەرانی شەنگال
لە کۆبوونەوەی لێژنەی پێوەندیەکانی دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان و سەرۆکی رێکخراوی ئاشتی فینلاند، پلان بەپەلەی کار و چالاکی هاوبەش بۆ هەنگاوەکانی پێویست بۆ پشتیوانی لە ئاوارەکانی شەنگال و بەربەرەکانی خەڵکی کورد دژی هێرشی تیرۆریستەکانی داعش خرایە بەر باس و گفتگۆ. رۆژی هەینی 8.8.2014 لێژنەی پێوەندیەکانی دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند لە گەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئاشتی فینلاند کۆبووە و باسی دوایین بارودۆخی کوردستان و شەڕی داعش دژ کوردستان و رەوشی پەنابەرانی شەنگال کرا و ریزە بەرنامەیەکی بەپەلەی کاری بۆ یارمەتی وپشتیوانی لە پەنابەران و قوربانیانی هەرێمی شەنگال دارێژرا. لە رۆژانی داهاتوودا لە چۆنیەتی و هەنگاوەکانی و چالاکیەکانی هاوبەشی رێکخراوە فینلاندیەکان و دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند بە ئاگاداری رای گشتی دەگات.
دەستەی کاریی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند هێلسینکی 8.8.2014
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved
|
||