|
| ||
|
|
||
|
ســۆزی دایـــك
له‌و ساکه‌وه من چاوم به دنیای روون هه‌ڵهێناوه و ده‌بینم و ده‌بیسم، ئه‌وه‌نده‌ش له نووسراوه‌کاندا به‌رچاوم که‌وتبێ و به تاقیکاریش بۆم سه‌لمێندرابێ، هیچ سۆزێک نگهیشتۆته سۆزی دایک بۆ بێچووه‌که‌ی. یان دایک بۆ کۆرپه‌که‌ی. ئه‌م سۆزه نه‌ک ته‌نیا له مرۆڤه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه و سه‌لمێندراوه، به‌ڵکوو له گشت گیانلهبهرهکانیشدا هه‌روایه. کێبێ بتوانێ نکۆڵی له‌م راستییه بکاو چاوی دیتنی راستییه‌کانی نه‌بێ. کاتێک پاڵندهکان ده‌بینین به ده‌نووک دانه‌وێڵه له‌ملاو ئه‌ولا کۆ ده‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه ده‌می بێچوهکانیانهوه، کاتێک ده‌بینین دایک نۆ مانگه‌و چه‌ندرۆژه کۆرپه‌که‌ی به پێستی سک هه‌ڵده‌گرێ و له دوای هاتنه دنیا بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌ک دوو ساڵ له مه‌مکی خۆێ شیری ده‌داتێ، به هه‌زارانجار له‌خه‌وی شیرین راده‌په‌ڕێ و ته‌ڕ و وشکی کۆرپه‌که‌ی ده‌کا و به هه‌زاران ره‌نج و کوێره‌وه‌ری پێی ده‌گه‌ێنێ و ... ده‌بێ هیچ سۆزێکیش نه‌گاته ئاستی سۆزی دایک بۆ بێچوه‌که‌ی. کوردان له خۆڕا نییه که به شیری دایک سوێند ده‌خۆن. بڕواننه ئه‌م مه‌له چۆن بێچوه‌کانی له بنباڵی خۆی گرتووه و ده‌یانپارێزێ له سه‌رما و گه‌رما.
من وه‌ک دایکێک شانازی ده‌که‌م به دایکایه‌تی خۆمه‌وه. هیوادارم گشت دایکه دڵسۆزه‌کانی کورد بتوانن رۆڵه‌کانی خۆیان به شێه‌وه‌یه‌کی زانستیانه پێبهگهێن و شه‌وان به چرپاندنی سروودی نیشتمانپه‌روه‌ری بیانخه‌وێنن. فهیمه ره‌حمانی، نۆروێژ
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||