فه‌ره‌نسا باس لە دەوڵەتی کوردی دەکات

"كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"

ئاژانسی ھه‌واڵی لێدیزۆن راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه‌، به‌ناونیشانی "كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین كوردستان په‌رله‌مانێك وحكوومه‌تێكی كوردیی ھه‌یه‌، كورد ٣٥ ملیۆن كه‌سه‌، رووبه‌ری كوردستان ٥٠٠ ھه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایه‌، كورده‌كان نه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌ به‌زمانی توركی وفارسی قسه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو زمانی خۆیان ھه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش زمانی كوردیه‌.

ھه‌روه‌ھا ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا ١٨ ملیۆن كورد له‌ باكووری كوردستان ده‌ژین ٧ ملیۆن له‌ باشوور و ٨ ملیۆن له‌ رۆژھه‌ڵات ٢ ملیۆن كورد له‌ رۆژئاوا.

ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌ھۆی پارچه‌بوونی وڵاته‌كه‌یان زۆربه‌ی كورده‌كان ئاواره‌ی وڵاتانی رۆژائاوا بوون زۆرترینیان نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان ژماره‌كه‌یان ده‌گاته‌  ٦٥٠٠٠٠ھه‌زار كورد، جگه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش ده‌ژین.

 

دوای ئه‌وه‌ی كوردستان دابه‌شكرا له‌ رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٢به‌ریتانیا ویلایه‌تی موسڵی به‌ته‌واوی له‌ كوردستان كرده‌وه‌.

 

له‌ساڵی ١٩٦١ كورده‌كان له‌ گونده‌كانی كوردستان ده‌ستیان به‌ شۆڕش كرد .

 

له‌ساڵی ١٩٩١ كوردان له‌ باكووری عێراق وھه‌رێمی كوردستانی ئێستا راپه‌رین دژ به‌ رژێمی به‌عس.

 

راپه‌رینه‌كه‌یان ملیۆنێك و ٤٠٠ھه‌زار كه‌س بوو ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی ھێنا چونكه‌ كورده‌كان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌ھێز بوون، بۆیه‌ جۆرج بۆش – باوك- كه‌ ئه‌و كات سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، ھێڵی ٣٦ ی دژه‌ فڕینی سه‌پاند به‌سه‌ر عیراق وبه‌شێك له‌ كوردستان كه‌وته‌ ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كان.

له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٣رووخانی سه‌دام، كورده‌كان به‌شداریانكرد له‌ بوونیاتنانه‌وه‌ی عیراق، به‌ڵام كوردان له‌پاڵ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كوردیان درووستكرد، له‌كوردستان بوونه‌ خاوه‌نی ھێزی خۆیان، كه‌ ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك سومبولێكی پیرۆز سه‌یرده‌كرێت له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌ خاكی كوردستان كردووه‌.

 

له‌ ساڵی ٢٠٠٥ یه‌كه‌م ھه‌ڵبژاردنی عیراق دوای رووخانی رژێمی به‌عس ئه‌نجامدرا، كورده‌كان توانیان ده‌نگی باش به‌ده‌ست بێنن ببنه‌ نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌ عیراق.

جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ھه‌ڵبژێردراو بارزانیش وه‌ك سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان.

 

له‌دوای ئه‌مه‌وه‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ر سوڕھێنه‌ر گه‌شه‌ی كرد كورده‌كان كه‌وتنه‌ به‌ھێزكردنی پێگه‌ی خۆیان به‌جۆرێك كورده‌كانی پارچه‌كانی تر روویان له‌ ھه‌رێمی كوردستان كرد چه‌ندین وڵات نوێنه‌ریه‌تیان له‌ ھه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، كوردستان بوو به‌ مۆدێلێكی دیموكراسی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

عیراق كه‌وته‌ ململانێی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێگربێت له‌ ھه‌نگاونان وبه‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون، بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك ھێز قبوڵنه‌كرد له‌ عیراقدا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌ستیپێكرد داعش ھێرشی بۆ سه‌ر كوردستان كرد بۆ ئه‌وناوچانه‌ی كه‌وا له‌ ژێر كۆنترۆڵی عیراقدا بوون، كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ توانی ئه‌وناوچانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ له‌ داعش و ئاڵای كوردستانی لێ ھه‌ڵبكات ھه‌نگاوبنێن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر ئێستا كوردستان كاریگه‌رترین ھێزه‌ رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه‌.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كوردستان مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی سامانی سروشتیه‌ له‌ ناچه‌كه‌دا پێگه‌ی كوردستانیش گرنگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌.

 

بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بگوترێت ئه‌وانه‌ی كوردستانیان دابه‌شكرد، ئێستا بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه‌ كاتێك ده‌زانن باشترین ھاوپه‌یمان له‌ناوچه‌كه‌ بۆ رۆژئاوا كورده‌ ھه‌م له‌ رووی ھێزو ھه‌م پێگه‌ی جوگرافیا و ھه‌م له‌رووی سامانی سروشتی بۆیه‌ ده‌توانیین بڵێین، كورد له‌ نه‌خشه‌ی داھاتووی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وڵه‌ته‌.

 

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved