| ||
|
||
قه‌یرانی ئیداری كه‌ركوك: سیناریۆكانی چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان نووسینی : فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر
پێشه‌كی كه‌ركوك ئه‌و شاره‌یه كه به عێراقێكی بچووك پێناسهدهكرێت و داواده‌كرێت ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ته‌واوی پێكهاته‌كان. قه‌یرانی سیاسی و ئیداری له دوای 2003 سیمای جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یه، به‌جیاواز له پارێزگاكانی تر به‌رده‌وام به‌غداد هه‌وڵی داوه كێشه‌ی سیاسی و ئیداری بۆ دروست بكات. چونكه حكومه‌تی عێراق هیچ كات ئاماده نه‌بووه سازش له كه‌ركوك بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیدارهبكرێت. هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێم له شاره‌كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غداد و به‌شداری پێكردنی كه‌ركوك له ڕیفراندۆمه تاكلایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی ئیداری و سیاسیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی زیاتر كرد، تا ئه‌وه‌ی به‌غداد فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگای شاره‌كه ده‌كرد، دواتر له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه، توانی به‌هێزی سه‌ربازی ته‌واوی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بخاته‌وه ژێر ڕكێفی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ست پێكی قه‌یرانێكی نوێی ئیداری بوو له پارێزگاكه. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێكه بۆ گفتوگۆكردنی قه‌یرانی ئیداری پارێزگای كه‌ركوك و چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه. هه‌روه‌ها، خستنه‌ڕووی سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه.
قه‌یرانی ئیداری و سیاسی كه‌ركوك چی یه؟ قه‌یرانی سیاسی و ئیداری و شوناسی كه‌ركوك یه‌كێكه له قه‌یرانه مێژووییه‌كانی نێوان كورد و ده‌وڵه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق. بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ته‌واوی جه‌نگه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ركوك و به‌شێك له ناوچه كوردستانییه‌كانی تربووه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و نه‌ینه‌وا،ته‌نانه‌ت ڕژێمی به‌عس ڕازیبووه به پێدانی فۆڕمێك له حكومی زاتی و ئیداره‌ی خۆسه‌ری به‌كورد به‌بێ كه‌ركوك. بۆ هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك له ئه‌وله‌ویه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی سیاسه‌تی جینۆساید و ته‌عریبی له شاره‌كه پیاده‌كردووه. له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له 2003، كێشه‌ی كه‌ركوك له‌نێوان كورد و هێزه عێراقییه‌كاندا یه‌كلایی نه‌ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌واوی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندی باشی ته‌واوی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕژێمی پێشوو و حوكمڕانی دوای 2003 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، توانر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كێشه‌كان خامۆش بكرێت، له یاسای ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی ڕاگوزاری ماده‌ی "58" و دواتر له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی له ساڵی 2005، ماده‌ی "140" داهاتووی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیاریكرد و كرایه پرسێكی ناكۆكی له‌سه‌ری ده‌ستوری له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند. (1) هه‌ر له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای پۆڵ بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عیراق، كه‌ركوك دۆخێكی تایبه‌تی پێدرا. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌پێی یاسای بریمه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیتلافی بڕیاردرا به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی پرسێكی سازان ئامێزی سیاسیی بوو له‌نێوان كورد و حكومه‌تی ناوه‌ند، نه‌ك پرسێكی یاسایی. (2) ئه‌مه‌ش وایكرد كه هه‌ندێك كات به‌رپرسه سیاسیی و ئیدارییه‌كانی شاره‌كه هه‌ندێك بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیاره عێراقییانه (كه زۆربه‌یان بڕیاری په‌رله‌مانی بوون) قابیلی جێ به‌جێكردن نییه له شاره‌كه، چونكه ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی لۆكاڵی كه‌ركوك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌ڵكو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی ئیتیلافی هه‌ڵبژێردراوه. دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و هه‌ڵهاتنی هێزه عێراقییه‌كان له كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان به‌هێزی پێشمه‌رگه بۆ ڕێگرتن له دروست بوونی فه‌راغی ئه‌منی، وایكرد كه به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی شاره‌كه غروریه‌تی سیاسی‌یان پێوه‌دیاربێت و به لۆژیكی زۆرینه و كه‌مینه بڕیاره سیاسیی و ئیدارییه‌كانی شاره‌كه ده‌ربكه‌ن. كاتێك ده‌ڵێین غروریه‌تی سیاسی مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌و بڕیارانه بوونه هۆی دروستكردنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه و زیادبوونی كه‌لێنی تائیفی و ره‌گه‌زی و لاوازبوونی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كان. نه‌ك دژایه‌تی كردنی هه‌ندێك هه‌نگاوی وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بوون به به‌شێك له كیانی سه‌ربه‌خۆی كوردی. هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌كانی پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پێكهاته‌كانی تری وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان، (3) یه‌كێك بوو له‌و هه‌نگاوه نادیراسهكراوانهی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاره‌كه كه بووه هۆی ورووژاندنی جه‌ده‌لێكی ده‌ستوری و سیاسیی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له كاروباری ناوخۆی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان كه داوایان ده‌كرد ئه‌و ئاڵایه دابگرن ئه‌گه‌رنا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، (4) و وه‌ك پێشێلكاری ده‌ستور و هه‌نگاوی ئیستفزازی هه‌ژماركرا. (5) سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان و بڕیاری په‌رله‌مان به داگرتنی ئاڵاكه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕه‌تیكرده‌وه بچێته ژێر باری ئه‌و داواكارییه به‌و پاساوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستێوه‌ردانه له صهلاحیاته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه و گوزارشت له زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ناكات به‌هۆی ده‌نگدانی 107 له كۆی 186 ئه‌ندامی ئاماده‌بووی، (6) هاوكات داوایان له سه‌رۆك كۆماركرد ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان واژوو نه‌كات. (7) ڕاسته له ده‌ستوری عێراقدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كراوه به ڕێگرتن له هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر پارێزگایه‌كی تر شان به‌شانی ئاڵای عێراق، و له سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا قوربانی زۆردرا بۆ پاراستنی ئه‌و شاره، به‌ڵام بڕیارێكی تاكلایه‌ن به‌هیچ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی كورد نه‌بوو له شاره‌كه. هه‌نگاوێكی تری تاكلایه‌نه‌ی به‌رپرسانی كورد له كه‌ركوك و حزبه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێك له یه‌كێتی، بریتی بوو له به‌شداری پێكردنی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان له ڕیفراندۆمه تاكلایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، (8) سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌شێكی تری پارته سیاسییه‌كان و هۆشداری زۆر بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و بڕیاره. ئه‌م بڕیاره بووه هۆی دابه‌شبوونی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، چونكه مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك ده‌ره‌نجامێكی ڕوون بوو. ده‌ره‌نجام حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی گرتنی بۆ به‌شێك له‌به‌رپرسانی ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌ركرد و په‌رله‌مانیش پارێزگای له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه، (9) دواتر پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له كوتله په‌رله‌مانییه‌كان بڕیاری ده‌ركردنی پارێزگایان به بڕیارێكی په‌رله‌مانێكی عه‌ره‌بی نه‌ك ئیتحادی وه‌صف كرد. (10) بێ ئاگا له‌وه‌ی كه بڕیاری تاكلایه‌نه چاره‌سه‌ر نییه بۆ كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسێكی ده‌ستوری. دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه و پێدانی مۆڵه‌ت به حزبه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان، حكومه‌تی عێراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر كه‌ركوك ده‌ست پێكرد، (11) كه خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ده‌یان ساڵ برده دواوه. كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لیستی برایه‌تی – به‌تایبه‌ت له پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێك كه‌مینه‌كان شاره‌كه جێ بهێڵن و ڕووبكه‌نه هه‌ولێر. له‌ئێستادا دوای زیاتر له‌یه‌ك مانگ ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه كۆنه‌بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی كاندیدێك له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگای شاره‌كه له‌سه‌ر حسابی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجومه‌ن ئاماده نییه كۆببێته‌وه بۆ متمانه به‌خشین به پارێزگا و بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌منی و ئیداری شاره‌كه بكه‌وێته‌وه ده‌ست كورد.
هۆكاری سهرهركی ئه‌م كه‌لێنه ئیداری و سیاسییه له‌شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك، له‌وانه‌ش: 1-ده‌ست به‌ردارنه‌بوونی پۆستی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، پێویست بوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، پارێزگایه‌كی نوێی بۆشاره‌كه ده‌نیشان بكردایه. 2-به‌وپێیه‌ی پارێزگای كه‌ركوك له پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو،پێویست بوو پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌سێكی تری ده‌ست نیشان بكردایه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پارێزگای پێشوو. 3-سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، و دیاریكردنی وه‌ك پارێزگای كه‌ركوك، (12) به‌ڵام خوودی مسعود بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سووربوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پارێزگای كه‌ركوك، (13) و حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره هیچ گرنگییه‌كی نییه و وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر وه‌رقه ده‌مێنێته‌وه، (14) ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به‌و ئاسانكارییانهوه هه‌بوو كه پارێزگای پێشووی كه‌ركوك بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی تاكلایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگرتن له هه‌وڵی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بۆ به‌شداری پێنه‌كردنی شاره‌كه ده‌ینواند. ئاشكرایه كه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ره‌هه‌ندی سیاسیی پێوه دیاره و به‌جۆرێك له جۆره‌كان كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كانی لیستی برایه‌تی و خوودی پارێزگا له‌كه‌ركوك به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌ڵدانی ئاڵا و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به‌ڵام لۆژیكێكی سیاسی و بهرژوهندنی و نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزرێت، چونكه لۆژیكی سیاسیی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه نه‌ك ئه‌ندازیاره ئیدارییه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ له كه‌سه ئیدارییه‌كان لۆژیكی تره وه‌ك له قوربانی دان به ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. بۆیه ئه‌كرا به‌لادانی پارێزگا به‌شێك له ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزرایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوپاش وه‌ك ئێستا بگه‌ڕایه‌ته‌وه ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئێستا فه‌راغی ئیداری له پارێزگاكه نه‌ده‌بوو، دۆسێی ئه‌منی به‌ده‌ست پارێزگارێكی كورد ده‌بوو، ده‌یتوانی ڕێگه له ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س بگرێت و ئاشته‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌كه بگێڕێته‌وه. 4-دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگای پێشوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماره‌وه. به‌پێی ده‌ستور له ماده‌ی (73) بڕگه‌ی (3 و چوار) سه‌رۆك كۆمار دوای تێپه‌ڕبوونی 15 ڕۆژ له ڕاده‌ستكردنی بڕیاری په‌رله‌مان پێی، پێویسته موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر بكات. (15) هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی عێراق له 14ی ئه‌یلول بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكی دا، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دوای زیاتر له مانگێك له 18ی ئۆكتۆبه‌ر (16) دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری په‌سه‌ندكرد. 5-گرنگتر له‌و هۆكارانه‌ش نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ته بۆ كه‌ركوك بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی كاروباره ئیدارییه‌كان. ئاشكرایه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به نادڵنیایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئهنجومهنهوهیه به‌هۆی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك. (17) به‌ڵام به‌شێكی تریان، به‌دیاریكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك. (18) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕازی نییه به‌و كاندیده‌ی كه یه‌كێتی بۆ پارێزگای نوێی كه‌ركوك دیاریكردووه. (19) هه‌موو ئه‌مانه‌ش زاده‌ی ئه‌و بێ متمانه‌ییه كه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاتۆته ئاراوه. 6-هه‌روه‌ها، هۆكارێكی تر گۆڕینی تابلۆی سیاسیی و ئیداری شاره‌كه‌یه دوای هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاره‌كه و، مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزانه‌یه له‌ناو شار و ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی عه‌ره‌ب به‌وه‌كاله‌ت.
سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی داهاتووی حوكمڕانی له كه‌ركوك: چه‌ندین سیناریۆ جۆراوجۆر ئه‌گه‌ری ڕوودانیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئیداری و حوكمڕانی له پارێزگای كه‌ركوك، له‌وانه‌ش: سیناریۆی یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له لیستی برایه‌تی به‌تایبه‌ت له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی (به‌بێ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به وه‌كاله‌ت) و لیستی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، لیستی كۆبوونه‌وه‌ی جمهوری عێراقی، لیستی ئیتلافی ئیسلامی و توركمانی، و لیسی كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقی، كه نزیكه‌ی 25 كورسی ده‌كات و ده‌توانن ڕێژه‌ی یاسای بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه چه‌ند كۆسپێكی له‌به‌رده‌مه، له‌وانه‌ش: -بێ متمانه‌ی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌هۆی بڕیاره‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و په‌راوێزخستنی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه. -هه‌ڵپه‌ی هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆست، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر توركمانه‌كان و به‌شێك له لیسته كوردییه‌كان زیاتر له‌یه‌ك نزیك ببن و له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان ڕێككبكهون – ئه‌وا ڕه‌نگه عه‌ره‌به‌كان كۆسپ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن دروست بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه بۆ توركمانه‌كان ڕاسته. -ئاسان نییه یه‌كێتی نیشتیمانی بتوانێت به‌ته‌نها قه‌ناعه‌ت به یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات بۆ چوونه‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌ت كردنی ئه‌و حزبه له كێشه و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیراوه، به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌كخستنی په‌رله‌مان، كه به‌رده‌وام ئه‌و حزبه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات خۆی ناخاته به‌ری هیچ لایه‌ك، بۆیه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئایا یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵوێستی له‌پرسی قه‌یرانی ئیداری و حوكمڕانی كه‌ركوك چی ده‌بێت؟ -كۆسپێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌كردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه به‌ته‌نها، یان به‌هاوكاری یه‌كگرتووی ئیسلامیش كارێكی ئاسان نابێت. چونكه، نه‌پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆپۆزسیۆن بوون له ئه‌نجومه‌نه‌كه قبوڵ ده‌كات، نه یه‌كێتیش ڕێگه‌ده‌دات پارتی هه‌مان رێژه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كانی شاره‌كه‌ی هه‌بێت كه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌یبوو. سیناریۆی دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك- ئه‌مه باشترین سیناریۆیه و واده‌كات كورده‌كان به‌هێز و قورسایی زیاتره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه: بێگومان ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه چونكه ئه‌مه زیاتر له‌وه‌ی پرسێكی ئیداری بێت پرسێكی سیاسییه بۆ حزبه كوردستانییه‌كان. گه‌یشتن به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی هاوشێوه‌ی پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كانه به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكرات و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان. ئه‌م سیناریۆیه‌ش چه‌ند كۆسپێكی له‌به‌رده‌مه له‌وانه‌ش: -بێ متمانه‌یی قوڵ له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه كوردستانییه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیی و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵكراوهتهوه، ده‌بینرێت پارتی كۆبوونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی له هه‌ولێر سازده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌ولێر، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه له كه‌ركوك ئه‌وكاره بكات. (20)-ڕێگه‌نه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شاری كه‌ركوك، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تائێستا، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆسپ بۆ ئاماده‌گی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌لایه‌نه كوردستانییه‌كان دروست بێت. سیناریۆی سێیه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق یان زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌پێی یاسای ژماره (21)ی هه‌مواركراوی ساڵی 2008ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ڕێكنهخراون. (21) به‌ڵام ئه‌م سیناریۆشه كۆسپی خۆی هه‌یه له‌وانه‌ش: -ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌پێ یاسای ده‌سه‌ڵاتی كاتی "السلگه الائتلاف- " – كه به یاسای بریمه‌ر ناسراوه پێكهێنراوه، (22) واتا یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی ساڵی 2008ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ناكرێت. -كۆكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌ها تا داهاتوویه‌كی نزیك ئاسان نییه – تا ئه‌وكاته‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕه‌وشی سروشتی خۆی. -ڕه‌نگه عه‌ره‌به‌كان ئه‌م بژارده‌یه په‌سه‌ند نه‌كه‌ن چونكه ده‌خوازن ڕه‌وشه‌كه وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار له‌ده‌ستی ئه‌وانه. سیناریۆی چواره‌م:به‌رده‌وام بوونی ڕه‌وشی كه‌ركوك به شێوه‌ی ئێستا: واتا به‌بوونی پارێزگایه‌كی به‌وه‌كاله‌ت و ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه بڕیاره به‌یه‌كه‌وه له چاره‌كی یه‌كه‌می 2018ه بكرێت، به‌ڵام دواتر دواخرا. ئاشكرایه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی دژی ئه‌م بژارده‌یه‌ن، چونكه پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ركه‌وته‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه. به‌نسبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئه‌شێت به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دۆخه ئیدارییه‌ی ئێستای كه‌ركوك زۆرگرنگ نه‌بێت بۆی، چونكه ئه‌و ڕایگه‌یاندووه كه تا ڕه‌وشه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه، كه‌واتا درێژه كێشانی ئه‌و بۆشاییه ئیدارییه‌ی هه‌یه ئه‌و حزبه نیگه‌ران ناكات. هه‌رچی عه‌ره‌به‌كان ده‌خوازن ڕه‌وشه‌كه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، چونكه ئێستا پارێزگار له‌و پێكهاته‌یه و مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی ئه‌وانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م سیناریۆیه چه‌ند له‌مپه‌رێكی له‌به‌رده‌مه، له‌وانه‌ش: -ڕوون نیه كه ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت یان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو جیاده‌كرێته‌وه. كه‌ركوك له ساڵی 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تیادا ئه‌نجام نه‌دراوه. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر ماده‌ی 37ی یاسای هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به پارێزگا و قه‌زاكانی پارێزگای كه‌ركوكی دواخست، (23) دواتر توركمانه‌كان ئاشكرایان كرد كه پرۆژه‌یه‌كیان داوه به حكومه‌ت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی تر تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان و پێداچوونه‌وه به لیستی ده‌نگده‌رانی شاره‌كه‌دا ده‌كرێت. (24) سیناریۆی پێنجه‌م: وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به توركمانه‌كان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆتا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له شاره‌كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌نی زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگده‌رانی شاره‌كه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 2005 له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه – كاندیده‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه دیاریكراون و ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژاردنیان پێدراوه، ده‌وترێت به‌هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی لیستی برایه‌تی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان – دواتر كاندیده‌كانی پارتی به سیسته‌می ریزبه‌ندی هاتوونه‌ته شوێنه‌كانیان. بۆیه له ئێستادا خاوه‌ن زۆرترین ئه‌ندامی لیسته‌كه‌یه. هاوكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌شێت پارتی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانیدا بچێته‌وه و پێكه‌وه به‌هاوكاری چه‌ند لایه‌نێكی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان پارێزگایه‌كی نوێ بۆ كه‌ركوك دیاری بكه‌ن له‌پارتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆ توركمانه‌كان. پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م كاره چه‌ند ئامانجێك ده‌پێكێت، له‌وانه‌ش: -دڵنیاكردنه‌وه‌ی توركیا له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی كه‌ركوك كه ئه‌نقه‌ره خۆی به ساحێبیان ده‌زانێت. -ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و دڵنیاكردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه له كه‌ركوكه‌وه هیچ بڕیارێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته و كه‌مینه توركمانه‌كان ده‌رناكات. -ڕێگرتن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به‌شێكی تر له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی پارێزگاكه له‌ڕێگه‌ی وڵاتێكی تره‌وه بڕواته ده‌ره‌وه. به‌واتایه‌كی تر به‌رده‌وامیدان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا له ژێر چاودێری حكومه‌تی به‌غداد. -سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش په‌راوێزخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی له بڕیاری سیاسی و ئیداری شاره‌كه. ئه‌شێت ئه‌م بۆ ئه‌م سیناریۆیه لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و توركمانه‌كان په‌ناببه‌نه به‌ر رێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غداد به نێوه‌ندگیری ئه‌نقه‌ره، به‌واتایه‌كی تر هه‌ریه‌ك له پارتی و توركمانه‌كان و به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان ئه‌وانه‌ی نزیكن له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌توانن به‌به‌شداری توركیا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك بۆ سیناریۆیه‌كی له‌م جۆره، چونكه به‌م سیناریۆیه هه‌ریه‌ك له عێراق و ئه‌نقه‌ره ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌یان ده‌بێت: -لاوازبوون و دابه‌شكردنی كورده‌كان به‌تایبه‌ت خستنه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ناوه‌ندی بڕیاری شاره‌كه. -گه‌ره‌نتی كردنی به‌رژه‌وه‌ندی توركمانه‌كان و به‌شداری پێكردنی كارایان له دام و ده‌زگاكان. -به‌رده‌وامیدان به هه‌نارده‌ی نه‌وتی شاره‌كه له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا. -به‌شداری پێكردنی كارای به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كان كه عه‌بادی ده‌توانێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بكات. به‌ڵام، ئه‌م سیناریۆش چه‌ند كۆسپی جدی له‌به‌رده‌مه، له‌وانه‌ش: -قورسه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه یه‌كه‌م هێزی سیاسی شاره‌كه‌یه بكرێته ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری سیاسی له شاره‌كه. -ئه‌سته‌مه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان قبوڵی ڕێككه‌وتنێكی عێراقی – توركی – پارتی – توركمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك به‌وجۆره بكه‌ن. -له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركمانه‌كان، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ئێرانیش له‌به‌رژوه‌ندی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی یهكلایكهرهوه بكات. -قورسه ئه‌مریكا پێشنیارێكی له‌م جۆره په‌سه‌ند بكات، چونكه دۆخی ئاڵۆزی كه‌ركوك درێژه ده‌كێشێت و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی به‌دوادێت. سیناریۆی شه‌شه‌م و كۆتایی: بریتیه له سه‌پاندنی پارێزگارێكی سه‌ربازی،(25) به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا. ئه‌م سیناریۆیه یه‌كێكه له سیناریۆ دووره‌كان، چونكه سه‌پاندنی حوكمی سه‌ربازی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا یه‌كسانه به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسای دوورمه‌ودا له شاره‌كه. هاوكات چاوه‌ڕوانناكرێت هیچ پێكهاته‌یه‌ك جگه له عه‌ره‌به‌كان ئه‌م بژارده‌یه قبوڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌و كه‌سه سه‌ربازییه‌ی ده‌كرێته كه‌سی یه‌كه‌می شاره‌كه – به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سێكی عه‌ره‌بی شیعه ده‌بێت. زیاتر له‌وه‌ش، ئه‌م سیناریۆیه ئه‌بێته‌هۆی پاشه‌كشه‌ی زۆر له دۆخی ئه‌منی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌رده‌می نائارامی ساڵانی دوای دیكتاتۆریه‌ت.
ده‌ره‌نجام هه‌نگاو و بڕیاره سیاسییه تاكلایه‌نه‌كانی پارێزگا و ئیداره‌ی پێشووی شاره‌كه به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵا، ڕیفراندۆم له شاره‌كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پێكهاته‌كانی تر و حكومه‌تی ناوه‌ند، دواتر هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به زه‌بری هێز بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی بووه‌هۆی دروست بوونی قه‌یرانی ئیداری و حوكمڕانی له‌شاره‌كه. چه‌ندین سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراو هه‌یه بۆ كۆتایهێنان به‌و قه‌یرانه، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان كۆسپ و له‌مپه‌ری خۆی هه‌یه. باشترین سیناریۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی كه‌ركوكه به یه‌كگرتووی و یه‌كده‌نگی بۆ پاراستنی شوناسی كوردستانی بوونی شاره‌كه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌منی و ئیداری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كان 1)كركوك: من قانون بريمر.. إلى صاعق تفجير، ( نيسان 11, 2017)، على الموقع: http://www.kassioun.org/reports-and-opinions/item/206418-24 2)نائب كردي:مجلس كركوك شكل بقرار من بريمر!!، (: 2 أبريل 2017)، شبكة اخبار العراقي، على الموقع: http://aliraqnews.com/%D9%86%D8%A7%D8%A6%D8%A8-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D9%85 / 3)جدل بشأن رفع علم كردستان في كركوك، (31/3/2017)، الجزيرة، على الموقع: http://www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/2017/3/31/%D8%AC%D8%AF%D9%84-%D8%A8%D8%B4%D8%A3 4)ZONGULDAK, Pull down Iraqi Kurdish flag in Kirkuk or pay a heavy price: Erdoğan, (April 04 2017 ), Daily News, Retrieved from; http://www.hurriyetdailynews.com/pull-down-iraqi-kurdish-flag-in-kirkuk-or-pay-aheavy-price-erdogan-111598 5)طهران تعلن موقفها بشأن رفع علم كردستان في كركوك، الكوثر، (4 إبريل 2017 )، على الموقع: http://www.alkawthartv.com/news/73394 6)Iraq's parliament bans Kurdish flag in Kirkuk, Al-Jazeera, (2 Apr 2017). Retrieved from; http://www.aljazeera.com/news/2017/04/iraq-parliament-bans-kurdish-flag-kirkuk-170401211858056.html 7)مجلس كركوك يرفض إنزال علم كردستان، الشرق الاوسط، (02 أبريل 2017)، على الموقع: https://aawsat.com/home/article/892466/%D9%85%D8%AC 8)Kirkuk’s inclusion in KRG independence vote may put region in further jeopardy, (August 31, 2017), Daily Sabah diplomacy, Retrieved from: https://www.dailysabah.com/diplomacy/ 9)البرلمان يصوت على إقالة محافظ كركوك من منصبه،(14 أيلول 2017)، السومرية، على الموقع: http://www.alsumaria.tv/news/215657/%D8%A7%D9%84%D8%A8% 10)كتلة البارزاني ترد على اقالة محافظ كركوك: القرار من برلمان عربي وليس اتحادي، (14 أيلول 2017)، السومرية، على الموقع: http://www.alsumaria.tv/news/215659/%D9%83%D8%AA%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8% -%D9%85%D9%86/ar?utm_campaign=magnet&utm_source=article_page&utm_medium=related_articles 11)Iraqi forces launch 'major' Kirkuk operation, (16 Oct 2017), Al-Jazeera, Retrieved from; http://www.aljazeera.com/news/2017/10/iraqi-forces-launch-major-kirkuk-operation-171015220651177.html 12)الوطني الكردستاني يبحث عن البديل لمحافظ كركوك نجم الدين كريم، (04 تشرين الأول 17)، الغد بريس، على الموقع: https://www.alghadpress.com/news/%D8%A7%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8 13)رئاسة إقليم كوردستان ترفض بشدة قرار إقالة محافظ كركوك،( 14 SEP 2017)، : | KDP.info، على الموقع: http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=14&a=103109 14)حكومة كردستان: قرار إقالة محافظ كركوك غير مقبول وسيبقى حبرا على الورق، (15 أيلول 2017)، السومرية، على الموقع: http://www.alsumaria.tv/news/215785/%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-% 15)الدستور العراقي الدائم، 2005، على الموقع: https://www.constituteproject.org/constitution/Iraq_2005.pdf?lang=ar 16)رئيس الجمهورية يصادق على اقالة نجم الدين كريم من منصب محافظ كركوك، (2017/10/18)،رئاسة الجمهور العراق، على الموقع: http://presidency.iq/Details.aspx?id=689- 17 رێبوار تاڵەبانی: حاڵەتی دەستووری و یاسایی هەبێت دەگەڕێینەوە کەرکووک، (11-11-2017)، رووداو، له سایتى: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1111201712 18)پارتی داوادەکات فراکسیۆنی برایەتی لەدەرەوەی کەرکووک کۆببێتەوە، (11-11-2017)، رووداو، له سایتى: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1011201715 19)گوتەبێژی یەکێتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی لە بەرزترین پلەدان، (15-11-2017)، رووداو، له سایتى: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/14112017 20- "برایەتی و پێكەوەژیان" ناتوانن پێكەوە كۆببنەوە، ، (15-11-2017)، رووداو، له سایتى: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/151120 21)قانون المحافظات غير المنتظمة في أقليم رقم 21 لسنة 2008 المعدل، تأريخ النشر( 2008 Mar 31)، على الموقع: http://www.iraq-lg-law.org/ar/content/%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AD%D8% 22)د.سامر مؤيد عبد اللطيف، قضية كركوك: رؤية في الأبعاد الإستراتيجية والحلول المقترحة، (2009-11-03)، مركز الفورات، على الموقع: http://fcdrs.com/polotics/116 23)البرلمان العراقي يصوت على دمج انتخابات مجالس المحافظات بالنيابية، (7-8-2017)، رووداو، لة سايتى: http://www.rudaw.net/arabic/middleeast/iraq/070820175 24)البرلمان يؤجل التصويت على المادة الخاصة بانتخابات محافظة كركوك، (7 آب 2017)، السومرية، على الموقع: http://www.alsumaria.tv/news/212175/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D9%84%D9%85 %A4%D8%AC%D9%84-%D8%A7%D9%84% 25)Nahwi Saeed,Who will govern Kirkuk?( November 14, 2017), Al-monitor, Read more: http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2017/11/kirkuk-kurdistan.html#ixzz4yXwR3v00
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||