فەرهاد سەنگاوی نەشتەرگەرییەکی سەختی بۆ ئەنجام دراوە

بە گورەی هەواڵێکی( ڕووداو)فەرهاد سەنگاوی کەسایەتی ناوداری هەرێمی کوردستان وپێژەرەبەناوبانگەکەی  سەردەمی شاخی ڕادیوۆی دەنگی گەلی کوردستان لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی بەلجیکا نەشتەرگەرییەکی سەختی بۆ ئەنجام دراوە و بەگوتەی یەکێك لە خزمەکانی "تەندروستی جێگیرە".

سەباح رەزا، یەکێک لە خزمە نزیکەکانی فەرهاد سەنگاوی بە (رووداو)ی راگەیاند "لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی بەلجیکا، نەشتەرگەرییەکی سەخت بۆ کاك فەرهاد ئەنجام درا. ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە وڵات".

فەرهاد سەنگاوی کەسایەتییەکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستانە و بێژەری بە توانای سەردەمی شاخ و لە بێژەرە پێشەنگەکانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.

دوای راپەڕینیش، فەرهاد سەنگاوی بەهۆی شیعرە حەماسییەکانییەوە خاوەنی پێگەیەکی بەهێزی جەماوەری بووە لە ناو گەنجان.

فەرهاد سەنگاوی لە سەرەتای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵسوراوی بزووتنەوەی گۆڕان بووە و بە گوتەی خۆی، ئێستا لەگەڵ هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە.

ئاڵای کوردستان، گۆڕەکان هەڵتەکێن لە داخی یەک نەبوون، بۆ مام جەلال، مامە ریشە، کەرکووک و با مالیکی گوێ بگرێت لە بەناوبانگترین شیعرەکانی فەرهاد سەنگاوین.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved