ساباتی گەلێکم

 

لە ئێستاو ڕابردوو و داهاتوو

ئەوەی ناوی لێ ناوم پشتی پێ بەستم

ڕاست و ڕەوابوون چونکە ساباتی گەلێکم

لە وەرزی بەهاردا گوڵو گوڵزارم

لە زستاندا کڕیوەی بەفرم

لە پاییزدا شیتانە عاشقی خاکێکم

لە ئاشتیدا کۆترێکی سپیم

هەمیشە هەڵقوڵاوی

دیدەی ستەمێکم

لە  هەر شوێنێکی نیشتمان

مەترسی هەبێ بۆی تۆفان وزریانم

چونکە شیری گۆرەپانی هەموو جەنگێکم

ڕۆڵەی جوتیارو وکرێکار و هەژارو ڕەنجبەرم

 بۆ پارێزگاری لەم خاکە

خۆ نەویستێکم

ئازایی وبوێری پیشەمە

ناگاتە ئاستم هێزی کۆماندۆی ڕمۆ و عەجەم

لە بەرگریدا لوتکەی بەرزی شاخێکم

من پێشمەرگەم ، شەرڤانم ، گەریلام

تاوەکو ئاسودە نەبێ ژیانی کوردانم

گرمەو ناڵەی هەورێکم

 نەوەی ئەنفال و هەڵەبجەم

کە زۆرداران بەو غەدرەی نواندیان

زوڵالی تاریکی شەوێکم

 لە سێدارە دانی سەرکردەیەکەوە

سەرچاوەم گرتووە

هەمیشە نەوەی کۆمارێکم

پشووم نەداوە

 لەوەتەی داگیر کەر بەشم بەشم ئەکا

نەوەی نەمری شێخێکم

دڕندانە کەوتنە وێزەی باکورم

بۆیە بڕیارم داوە

ڕاناوەستم هەردەم ساباتی گەلێکم

 

 

فاتح صمد مجيد

كفرى ٢٠١٦

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved