| ||
به‌رد و ....
فاتیح سه‌لام
ره‌نگه ئیتر من و هه‌تاو چیرۆكی بارینی به‌فر و تواننه‌وه‌ی , له دوند و قه‌د پاڵی مێرگا نه‌گێرینه‌وه بۆ كانیاو ره‌نگ دوا وشه‌م گــــــــــــڕ بگرێ جه‌سته‌م ببێته كوانووی سوور له رسته‌یه‌كی نه‌زۆكا سه‌فه‌رێكم بیبا بۆ خۆی فوویه‌ك ناوی بنێ پشكۆ كاتێ له قۆزاخه‌ی سۆزا ملم نا به دووریته‌وه و , .. بۆ لات هاتم تۆش له فریشته‌ی شه‌وانی كه‌مه‌ر شكێنی عه‌شقه‌وه بووی به ته‌لسیمێ پوكاو و .. په‌یكه‌رێكی سارد و سڕی هه‌لهاتن و .. ساخته و درۆ ٢ چه‌ند به عه‌شقێكی شێتانه‌ی فرینه‌وه باڵم گرت و شاباڵه‌كانم پربوون له ره‌نگی نۆبه‌ره‌ی یه‌كه‌م دیدار و گیرسانه‌وه‌ی په‌یڤه‌كانی كه‌ناری سه‌رگه‌ردانیتا تاكو هاتن .. تا ئه‌وپه‌ری متمانه‌ی پردی ده‌ست گرتن رۆژ له تۆدا كرۆشتمی و چاوگێك بووم له ئه‌رشیفی په‌یامێكی سپی ته‌رحا و ده‌ستی چه‌پم له‌سه‌ر شانی راستت دانا كه‌چی نه‌توت : عه‌زیزی دڵ جه‌هه‌نم یانی ته‌ماشای دوو چاوی كه‌سه‌ر تێزاوی ئه‌و تووله رێی واتایه‌كی نبمچه زۆڵی هاویشته تاسه‌ی ده‌ست بردن من ده‌ستێكم له وێرانه‌ی چۆڵ و كڵۆم دراوتا ماتل بوو تاكو بێیته‌وه به غه‌ریبیم بڵێی سڵاو ماندوویه‌تیم دابماڵی به‌رله مه‌رگم ده‌مێ وتن ژان ده‌یگرێ و هه‌ردوو له ژۆی روانینێكی رومانتیكی رووت و قوتا ده‌كرێنه‌وه له ده‌لاقه‌ی كۆرپه حه‌زێكی سه‌ربراو
سنه ٢٦/٥/٢٠١٤
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||