بــازنــە

 

 

 

* فاتيح سەلام *

 

نزیك لە کانیلکەی خۆرپە

لەدەرەوەی ڕەنگی ئاوی

پڕ پرووشەی ئەو بارانە

هەرچی لقێ کە گوڵ دەگرێ

چی قەدێ شەو گۆپکە دەگرێ

چی شکۆفە و نەرمە گیایە

لەو لێو بەتە

خودا شاهیدە یەك بە یەکیان

دەستە مۆی جێ پەنجەی منە

لەویوە من .شنەی شەپۆل

ئاورزەنگی سەفەری دامێ

لەو دەلاقە شێدارەوە

وەك هەتوانێ ئەفسووناوی

هەمووجەستەم ڕاچلەکا و

ڕژامە نێو دوو توێی جامێ

 

 

٢٠/٣/٢٠١٣

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved