| ||
|
||
بۆ قاسملۆ
له ئاوێنه‌ی باڵانۆمای نیشتمانی رێبه‌ندانا هه‌نگاوه‌كانی خۆر كۆت كه و خوێن به په‌یژه‌ی ئازادی‌دا سه‌رخه به‌ره‌و جه‌رگه‌ی خه‌بات كۆتره باڵ خوێناوییه‌كان ، شه‌ققه‌ی فرینیان ون بووه و له سه‌رپه‌ری شاباڵه‌كانی قوڵایی ئه‌م ئاسمانه پۆل ، پۆل چاوی خۆڵرێژیان لێت ده‌روانن و به‌فرانبارێ له گۆمه خوێنێ ده‌گه‌رێن سێبه‌ری لووله‌ی تفه‌نگ و قرمه‌ی گولله ده‌پێچنه‌وه و سه‌ری بێ كه‌سی هه‌ڵده‌گرن ده‌گه‌نه لات گه‌وره‌م رێبه‌ر و فه‌رهه‌نگی مانا جوانه‌كانی هه‌تاو له نه‌مریته‌وه تا نه‌خشه‌ی سه‌نگه‌رێكی پێچ و په‌نای ئه‌ك كوردستانه بێ ره‌نگه گوڵه‌كان له شكۆفه‌دان پرن له شه‌وانی یه‌ڵدای به‌ر بروسكه‌ی نمه‌ی باران تا له ناونیشانێ تازه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی ئاڵادا تۆ چراكان پێ كه‌یته‌وه و پێمان بڵێی : ئالێره‌وه هه‌موو رچه رێی و چوونه‌كان ده‌چنه‌وه به‌ر ده‌رگا سووره‌كه‌ی نیشتمان
* فاتیح ســـــه‌لام *
|
||
Qadirzada.com © 2009 -2022. All rights reserved
|
||