كچی هه‌ور

 

یان  باڵی هه‌ورم بده‌رێ

یان خێرای بای كڕێوه‌ و شێتی زریان

دابارێ سه‌ر پشكۆی گه‌شی چاوی

قه‌ت ئۆخه‌ی نه‌كردووی كه‌ناره‌كانی ئاگردان

كپ تر له‌خۆت داكه‌ بارین

تا منی زه‌مینی شه‌قار  ، كێڵگه‌ی زامێكی وشكه‌ ساڵ

تێربم له‌ باڵای ته‌ڕبوونت و ..

په‌نجه‌كانم نوقمی ره‌نگی تاریكبوونی ره‌هێڵه‌ بێ و ..

چاوه‌ڕوانیمت بۆ راخه‌م

ئه‌ی كچی هه‌ورێ كۆچه‌ری ئه‌و دیو خه‌یاڵ

دڵۆپ دڵۆپ ، كلو كلو ، دانه‌ دانه‌

خۆت له‌ مندا خاڵی كه‌وه‌

تا پڕبم له‌ عه‌شقێكی وا

به‌ڵكو مشتێ وشه‌ی سۆفیم

سینگی ئاسمانی دادڕی و ..

گه‌یشتنه‌ بن سێبه‌ره‌كه‌ی عه‌رشی خوا 

ده‌ دابارێ كچی هه‌ور تۆ له‌ هه‌ورێكی نه‌زۆكا

با شڵپه‌م بێت له‌ ته‌ربوونتا و

چاوه‌روانیم بێ به‌ چۆكا

 

* فاتیح ســـه‌لام *

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved