| ||
لە دوو پیتا دەبین بەیەک
فاتیح سەلام
ئیتر شەو دەکوژێتەوە جەنگ دەتبینێت و ، ناتناسێ من سێبەرى پەنجەکانم لەسەر تەلبەندى درکاوى کەوشەنێکى دواى گیانەڵا تۆختر لە تەمى ژوورەکەت کاڵتر لە ئەنۆزى سرەوت بە سپێتى جێ دەمێنێ ئەم دەرگایە ، عەیامێکە کرانەوەى بیر نەماوە مێژوویەکە خۆرى لە خۆى ئاڵاندووە ئەم ئەفسانەى خۆشویستنەى هەور پرى کرد لە بروسکەى جەستەى غوربەت تا پێت دەگات و دەبارێ لە رۆحى بەرجەستە بوونى تێکشکانى خاڵێکى دوووووورى مت بوونا رادەمێنێ
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||