ئۆخئامێزی

 

ئه‌ویش له‌ پێش كازیوه‌دا

خـــــــۆر كۆشی پڕ ده‌كات له‌ تیشك

له‌ چیرۆكی ئه‌و ماچانه‌ی

به‌ قه‌د گه‌ڵای جێ ژووانه‌وه‌

هه‌تاو هه‌ڵهات ده‌بن به‌ لێو

وه‌ك من ژمارێ هه‌ڵده‌گرێ

ده‌ست به‌ برۆی كۆده‌كانی جانتاكه‌یی و ..

هه‌ندێ زڕە پیتا دێنێ

لێم تێده‌گات ، لێی تێناگه‌م

لێی تێناگه‌م و .. تێده‌گه‌ین

وه‌ختێ له‌ دوورترین خاڵی نزیكییدا

ده‌بین به‌ نیوه‌ی یه‌كتر و

وه‌ك ته‌رزی سه‌ره‌تای وه‌رزی دارگه‌ڵامێو

له‌ رۆحه‌وه‌ لێك ده‌ئاڵێن ..!.

 

* فاتیح سه‌لام *

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved