تۆش ! ... مەرگ

 

فاتیح سەلام

 

سپى تر لە بازنەى هاتن

چەن بە ژانەوە جێم هێشتى

چ ژەهرێکى کوشندە بوو

ساتە وەختى تێکەڵبوونى

دوو روانینى شەرم گرتووى

تەڵخ ، تەڵخى ئەو ئێوارە

نە زمانم لێت هاتە گۆ

نە چیرۆکى یەکەم جەنگى عاشقبوونى

دەستە و یەخەى وشەکانم گێرایەوە

نەش ، چاوەکانتم رامووسى

لە دواى کێڵگەى پر لە زامێ

ئەفسووس ، گلێنەى باخەکەم

خوێنى ( دڵ ) ....... م

چەن چرکەیەک کەمت دامێ

نەهاتى بوو ، واى لە گرانى و قڕ و قات

رۆمانێکى نە نووسراو بووم

پیتەکانمت کوژاندەوە

وەک ( چا ) ساردەوە بووى دوو جەمسەرى

میوان بوون و سۆى غەریبى

کۆتایى هات !!!

کوشندە بوو ئەو دیدارە

خوێن دەتکێ لە پەنجەم و

شەقامى سرى ئەو شارە

 

Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved