وەرین

 

* فاتيح سةلام *

 

لەسەر پەلکێکتم نووسی:

لە نێوانی دوو وشەدا

چیرۆکێکم بۆ مانگە شەو گێڕایەوە

تریفە پڕمەی گریان بوو

بۆنت بۆخۆی هەڵی مژی

سەوزیت چاوی دارستانی پێ ڕشت

کە ناو لەپم بۆ ڕاخستی

پێش مەرگی وەرین وخەزان

پەنجەیەکم بە دڕکێکەوە بەجێما

دڵی باخچەیەکم ڕەنجان

 

٢٨/٣/٢٠١٣

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved