پیتەکانی دوای نەووتن

 

* فاتيح سەلام *

 

 

زوو لەبەر چاوی تریفەوە

لەنجەولاری مانگە شەودا

ئەوەی پێت بوو

وورد و خاش بوون

وێنەکان گلۆر بوونەوە

دڵۆپەکانت ووشکیان کرد

کاتێ ڕەنگی ڕوانینیەکانت مردن و..

پەڕەکانت لە ئەشریفی سۆراخێکدا

بیر چوونەوە

 

٢

کەزانیم خرمەی بارانت

ڕەنگی خەتی پێناگۆڕێ و

چەند بووەستم لە حزوریا

تەڕم ناکات

کە گوومڕای فوی تێکردی و..

(با)ئەزنەکەی نوشتانەوە

ئەو لەتەکەی لەدەست سەندی

ئیتر مەوداکان هاتنە یەك

من لە بانیژەی گەڕانی پەشیمانیدا

تووڕم دای

تۆش خەمێکی کڵپە سەندووی

ڕۆژانەی گێلیی شێعرێك بووی

تەنهاشەوێك

لەبناری چاوی خۆرما

هێڵێكت بۆ هەڵکۆلێم و

نەمزانی بۆچی دیارنەمای ؟.

٣

لەکەناری بێ ڕەنگ و بۆی چاوەڕوانیدا

بينيتم

سەرت لەکۆشی ئەندێشە و

هەناسەت بەقەد گەڵاوە

ئاوێتەی سەمفۆنیاو سۆزی

لاپاڵێکی سەرمن دەوبوون

تەنهایی تۆ چەند دوژمنێکی

دڵڕەقی

چەند حەسرەتێکی کوشندەی

لەخەندی ڕووت دەکەیتەوە

هەڵی دەکشێنێت لەنزا

کاتێ لە خەونی بلوری

دایدەبڕێت

باڵی فڕینی دەبڕیت

قومرییە ڕەنگاڵەی باخی من

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved