|
| ||
|
|
||
|
بۆردومان کردنی سنورەکانی هەرێم بەردەوامە
لەدرێژەی بەردەوامی بۆردومانی کردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان وناوخاکی هەرێمی کوردستان بەبیانووی لێدانی بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆردومانی فڕۆکەجەنگیەکانی تەرکیا هەربەردەوامە. سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆكییان بۆردومانكرد، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه . سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی"ئه‌سوات ئه‌لعێراق"ی وت: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌ره‌به‌یانی‌دوێنێ "دووشه‌ممه" ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئامێدییان بۆردومانكرد كه ده‌كه‌ونه باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆكه‌وه . " روونیشیكرده‌وه‌و كه: "توركیا به‌بیانوی لێدان له بنكه‌و باره‌گاكانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كات". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه شوێنی نیشته‌جێبوون نین، هیچ زیانێكی گیانی له‌م بۆردومانانه‌دا نه‌كه‌وتۆته‌وه".
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||