| ||
|
||
سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێك ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق ده‌كات
سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌عیراقییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات . ده‌قی په‌یامه‌كه... به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
ئه‌ی گه‌لی عیراقی مه‌زن
ســڵاوی خواتان لێ بێت له‌سایه‌ی یه‌زدانی مه‌زنه‌وه رۆژی هه‌ینی 13/11/ 2015 هێزه قاره‌مانه‌كانی پێشمه‌رگه قه‌زای شه‌نگالیان به ته‌واوی له چنگی داگیركاریی تاقمی داعشی تێرۆریست رزگار كرد كه خوا یار بێت له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان هه‌ر شكست و دۆڕاندن به‌شی ده‌بێت له‌م قه‌زا ئازیزه‌شدا بۆ هه‌تایه تۆوی نامێنێت.ئه‌وه‌تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوای ئه‌وه‌ی گورزی كوشنده‌یان له چه‌ته‌كانی داعش سره‌واند و زیانی زۆریان پێ گه‌یاند، ئێستا سه‌رتاسه‌ری شه‌نگالیان كۆنترۆڵ كردوه . به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی عیراقمان ده‌كه‌ین كه یه‌ك هه‌ڵوێست به گژ تیرۆردا ده‌چنه‌وه . هاوكات پیرۆزبایی له به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ته‌واوی سه‌ركرده سیاسیی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین سوپاسی زۆریان ده‌كه‌ین له پای رۆڵ و خۆڕاگریی و قوربانیدانیان له پێناوی تۆمار كردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژوییه كه خۆی له رزگار كردنی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و شادی بۆ چیا سه‌ركه‌شه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه . گه‌له‌كه‌مان له‌مه‌ولا چاو خافڵ ناكات و و شه‌ونخونی ده‌كات تا له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی داعش و تێرۆریسته‌كان له هه‌ر بستێكی عێراقدا ، گه‌له‌كه‌مان به شانازییه‌وه ستایشی قاره‌مانێتیی و قوربانیدانی هێزه قاره‌مانه‌كانی پێشمه‌رگه و رۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌مو ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه به‌شدارییان كردوه له به‌دیهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌دا ، كه پشت به خوا مژده‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و رزگاركردنی موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وای پێ یه له چنگی ئه‌م چه‌تانه كه وڵاتیان وێران و كاول كردوه . له كاتێكدا سه‌ر نه‌وی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی كه گیانی خۆیان و ئازیزترین شتیان له پێناوی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا به‌خشی ، به داخێكی زۆریشه‌وه ئه‌و تاوانی كوشتن و بڕین و رفاندن و كاولكاریی و ده‌ربه‌ده‌رییانه به بیر دێنینه‌وه كه هه‌زاران هاوڵاتی ئێزدی و مه‌سیحیی و عێراقیییه‌كانی تر له‌سه‌ر ده‌ستی تاقمی داعشی تێرۆریست به‌سه‌ریان هات و روبه‌ڕوی بونه‌وه ، به داخێكی زۆره‌وه مه‌ینه‌تییه سه‌خت و دژواره مرۆییه‌كانیشیان ده‌هێنینه‌وه یادمان به تایبه‌تیی ژن و كچه رفێنراوه ئیزدییه‌كان له كاتی به‌گژاچونه‌وه‌ی دڕنده‌یی داعشییدا به‌سه‌ریان هاتوه . سڵاو ده‌نێرین بۆ قوربانیدان و ئازایه‌تیی جه‌نگاوه‌ره‌كان له شنگال و ئه‌نبار كه هێزه هاوبه‌شه‌كانمان به خۆڕاگریی و وره‌ی به‌رزه‌وه له پێشڕه‌ویدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له وڵاتمان و ناوچه‌كه و ، پاككردنه‌وه‌ی رومادیی له پاشماوه‌كانی داعش و به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی به‌هێزی هێزه هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌مو به‌ره‌كاندا به‌سه‌ر چه‌ته تاوانباره‌كانی داعشدا كه له هه‌موو پێودانگێكی ئاینی و ره‌وشتی داماڵراون.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار 13-11-2015"
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||