به‌یاننامه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ "گروپی‌ هه‌لوێستی‌ مامۆستایان "ی‌ گه‌رمیان

ژمارهیهك مامۆستا لهناوچەی گەرمیان‌  گروپێكیان بهناوی‌ "گروپی ههڵوێستی مامۆستایان " راگهیاند، ئامانج له دامهزراندنی گروپه

 دورخستنهوهی دهستی حیزبایەتیە لهناوهندهكانی خوێندن.

بهیاننامهی ڕاگهیاندنی‌ "گروپی ههلوێستی مامۆستایان "ی گهرمیان

 

بۆ مامۆستایانی بهرێز ...

مامۆستایانی بهڕێز ئهمڕۆ له ههرێمی كوردستان ودوایی و 21ساڵ له ژێر فهرمانڕهوایی كوردیدا, تا ئێستاش پرۆسهی پهروهردهو فێركردن به وێستگهیهكی قهیراناویدا تێدهپهرێ ,تا ئێستاش زیادبوون وگهشهكردن  تهنها لهژمارهدا بووه و نهتوانراوه وا لهم پرۆسه گرنگه بكرێت كهببێته داینهمۆو رێگهی‌  بهرهو پێشچوونی كۆمهڵگه ئهوهی كهله تهواوی ولاَته پێشكهوتووهكانی دنیادا كراوه و دهكرێ .
بۆیه ئهمرۆ لهكوردستاندا بهشاهێدی پسپۆرانی ئهو بواره‌ ,پهروهرده له قهیراندایه‌.كهبهدهیان هۆكار لهپشتی ئهم قهیرانهوهن ههر له دهست گرتنی تهواوی حزب بهسهر جومگهگانی پهروهرده و فێركردندا بگره ههتا بهكارنههێنانی پرۆگهرامێكی گونجاو  لهم بواره وه كێشهی‌  كهمی توانستی زانستی مامۆستا كێشهكانی زیاتر كردووه مامۆستاش بهدنیایهك كێشهی ڕۆحی ومادی بووته ئامرازێكی كهم ڕهنگی ئهم پرۆسهیه .
بۆیه ئێمهش وهكو ههڵقولاَوێكی نێو ئهم كێشهیه‌ ,كه كۆمهڵێك مامۆستایی سهربهخۆ لهسنوری گهرمیان ,ئهمرۆ ههڵدهسین بهڕاگهیاندنی گروپێك بهناوی‌ "ههلوێستی مامۆستایانی گهرمیان "لهسنوری گهرمیان ,وه ئهمرۆش ڕاگهیاندنی ئێمه لهكاتێكداییه كهچهندیین گروپ و رێكخراوه لهسنورهكهدا ههییه بهڵام زۆربهیان نهیانتوانیوه ببنه ههلۆێستی راستهقینهی مامۆستایان وهلاَمدانهوهی پێویستیهكانی ئهوان و كاربكهن لهو بوارهدا وه زۆربهی ئهو رێكخراوو گروپانه لهتۆڕی ئایدۆلۆژی حزبی ئاڵكاوون وه ئهوانهشی كه دروشمی سهربهخۆی دهڵێنهوه كهم تازۆر حزبێك یارییان پێدهكات .بهڵگهش بۆ ئهوه پێشینهی كاری ئهو رێكخراوو گروپانهیه .
بۆییه ئێمه‌ "گروپی ههڵوێستی مامۆستایان "دوور له ههر كاریگهرێكی حزبی‌ ,ئاینی‌ ,ئایدۆلۆژی  ههوڵدهدهیین بۆ ڕێكخستن و بهرهو پێشچوونی پرۆگرامهكانی خۆێندن و بهرز كردنهوهی ئاستی توانستی زانستی مامۆستاو ههوڵدان بۆ دوور خستنهوهی دهستی حزبی لهم كاییه گرنگهدا .
بۆیه ئێمه لهم رۆوه خهباتی مهدهنیانهی خۆمان دهستپێدهكهیین بۆ لابردنی ههر لهمپهرێك كه رێگره له بهردهم پێگهیاندنی مامۆستایهكی ئازادو هۆشیاروهههروهها داكۆكی لهتهواوی مافه ڕهواكانیان دهكهیین .


 21/12/2011
گروپی ههڵوێستی مامۆستایانی گهرمییان


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved