|
گێچه‌ڵپێكردنی
سێكسی
هه‌ڕه‌شه
له‌ژنانی
كاركه‌ر
ده‌كات

PUKmedia
رێزه
حسێن-
سلێمانی
گێچه‌ڵپێكردنی
سێكسی
ژنان
له
شوێنی
كاره‌كه‌یاندا
به‌رده‌وامی
هه‌یه،
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی
توندوتیژی
دژی
ژنان
له‌شاری
سلێمانی
باسله‌وه
ده‌كات
كه
ئه‌و
جۆره
حاڵه‌تانه
كه‌متر
له‌لایه‌ن
ژنانه
سكاڵای
له‌سه‌ر
تۆمارده‌كرێت.
سه‌ركه‌وت
عومه‌ر
ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی
توندوتیژی
دژ
به
ژنان
له‌وباره‌یه‌وه
به
PUKmedia
ی
راگه‌یاند:
به
رێژه‌یه‌كی
زۆر
كه‌م
ئه‌و
حاڵه‌تانه
دێته
لامان،
چونكه
ئه‌و
حاڵه‌ته
په‌یوه‌ندیداره
به
ده‌ركردنی
ئافره‌ته‌كه‌وه
له
شوێنی
كاره‌كه‌ی.
جوانه‌كان
گێچه‌ڵیان
پێده‌كرێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی
كچێكی
جوان
و
سه‌رنج
راكێش
بووم
له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری
كاره‌كه‌مه‌وه
به‌رده‌وام
رێزی
تایبه‌تیم
لێده‌گیرا،
زۆرجار
له‌سه‌ر
حسابی
ئه‌و
خوانی
نیوه‌ڕۆم
بۆ
ده‌كڕدرا،
دوایش
بوو
به‌هاوڕێیه‌كی
نزیكم
و
باسی
ته‌نیایی
خۆی
و
كێشه‌ی
خێزانی
بۆ
ده‌كردم،
ئه‌مه
قسه‌ی
(س،
م)
بووكه
له‌لایه‌ن
به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یه‌وه
خه‌ریكبوو
به‌ره‌و
سنور
به‌زاندنی
كۆمه‌ڵایه‌تی
بڕوات.
(س،
م)
به‌رده‌وامبوو
له
گێڕانه‌وه‌كه‌ی
و
وتی:
هاوڕیهتییهكهی
من
و
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م
گه‌یشته
گێچه‌ڵپێكردنی
سێكسی،
به‌رده‌وام
بانگی
ده‌كردم
بۆ
ژوره‌كه‌ی
خۆی
و
هه‌وڵی
رازیبوونی
منی
ده‌دا،
ئه‌و
ده‌یوت
پێم "ئه‌گه‌ر
به‌نهێنی
له‌گه‌ڵی
رێبكهوم
و
جوانترین
ئۆتۆمبێلم
بۆ
ده‌كڕێت،
بژێوی
ژیانم
دابینده‌كات"،
وتیشی:
وه‌ك
باسیش
ده‌كرا
له‌شوێنی
كاره‌كه‌ماندا،
هه‌ر
كچێك
جوان
و
سه‌رنج
راكێشبووبێت،
ئه‌وا
روبه‌ڕوی
گێچه‌ڵی
سێكسی
ده‌بووه‌وه
له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه.
(س،م)
به‌رده‌وامبوو
له
گێڕانه‌وه‌كه‌ی
وتی:
ئه‌وكاته‌ی
كه‌زانی
من
خۆم
ته‌سلیمی
ئهوناكهم،
كه‌وته
بێزاركردنم
و
هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌ركردنی
لێكردم،
بۆیه
ناچاربووم
واز
له‌كاره‌كه‌م
بهێنم.
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی
توندوتیژی
دژ
به
ژنان
وتیشی:
تائێستا
له
فه‌رمانگه
حكومه‌ییه‌كاندا
حاڵه‌تی
وا
نه‌هاتووه‌ته
لامان،
به‌ڵام
یه‌ك
تا
دوو
حاڵه‌تمان
له‌وجۆره
هه‌بووه
كه
ئه‌ویش
له‌شوێنی
كاری
سه‌ربه‌ست
بووه
كه
مه‌به‌ستم
كۆمپانیاكانه.
كاتێك
ئافره‌تێك
روبه‌ڕوی
گێچه‌ڵی
سێكسی
ده‌بێته‌وه
له
شوێنێ
كاره‌كه‌ی،
ته‌نها
دوو
رێگا
له‌به‌رده‌میدا
ده‌بێت،
ئه‌ویش
یان
خۆی
ته‌سلیمی
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی
بكات
و
حه‌زه
قێزه‌ونه‌كه‌ی
به‌دی
بهێنێت،
یان
به
بێده‌نگی
و
سه‌رپۆشكردنی
ئه‌و
گێچه‌ڵه،
واز
له‌كاره‌كه‌ی
بهَینێت
و
دووربكه‌وێته‌وه
له‌و
شوێنه.
سه‌ركه‌وت
عومه‌ر
له‌وباره‌یه‌وه
وتیشی:
ئه‌و
حاڵه‌تانه
كه‌متر
باسی
لێوه‌ده‌كرێت
له‌لایه‌ن
ژنانه‌وه،
ئه‌ویش
له‌به‌ر
ئه‌وه
باسی
لێوهناكهن،
چونكه
هه‌ر
به
باسكردنی
نانیان
ده‌بڕدرێت
و
له‌شوێنی
كاره‌كه‌یان
ده‌رده‌كرێن،
شتێكی
تریش
هه‌یه
كه
ده‌بێت
بزاندرێت
هه‌ر
ئافره‌تێك
گێچه‌ڵی
سێكسی
له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه
یان
هه‌ر
كه‌سێكی
شوێنی
كاره‌كه‌یه‌وه
پێبكرێت،
هاوكات
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی
لێده‌كرێت
كه
بڤه‌یه
باسكردنی
له
ده‌ره‌وه‌ی
خۆیان،
ئه‌ویش
ههڕهشهكردنهكه
زیاتر
دهركردنێتی
كه
بێت
و
ئه‌وه
حاڵه‌ت
ئاشكرا
بكات،
ئه‌وا
له‌كاره‌كه‌ی
ده‌ری
ده‌كات،
بۆیه
ئه‌و
حاڵه‌تانه
زۆر
كه‌مه‌تر
دێته
لامان
و
له‌لایه‌ن
خودی
ژنانه‌وه
سكاڵای
له‌سه‌ر
تۆمار
ناكه‌ن.
ئه‌وانیش
نكۆڵی
ده‌كه‌ن
روودانی
ئه‌و
حاڵه‌ته
په‌یوه‌ندیداره
به
كه‌سێتی
كه‌سه‌كه‌وه،
ئه‌و
نكۆڵی
له
بوونی
گێچه‌ڵی
سێكسی
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان
نه‌ده‌كرد،
به‌ڵام
رێژه‌یی
ئاماژه‌ی
بۆ
ده‌كرد،
ئه‌مه
قسه‌ی
یه‌كێك
لهبهڕێوهبهرهكان
بوو،
ئه‌و
به‌رده‌وامبوو
له‌سه‌ر
باسكردنی
ئه‌و
بابه‌ته‌و
وتیشی:
من
به‌ڵگه‌م
لایه
كه
حاڵه‌تێكی
وا
چه‌ند
مانگێك
به‌ر
له‌ئێستا
له
فه‌رمانگه‌یه‌كدا
روویدا
كه
دوای
ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن
ژنه
جوانه‌كانه‌وه
كه
رووبه‌ڕوی
ئه‌و
گێچه‌ڵه
بوونه‌وه
سكاڵایان
به‌رزكرده‌وه
بۆ
سه‌روو
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه،
راسته‌خۆ
به
فه‌رمانێكی
ره‌سمی
ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌ره
له‌كاره‌كه‌ی
دوورخرایه‌وه،
به‌ڵام
به‌بۆچوونی
من
زۆر
به
زه‌حمه‌ت
ئه‌و
دیارده‌یه
له
هه‌ندێك
پیاوانی
ئێمه
داده‌ماڵدرێت،
بۆیه
گه‌ر
باسیشی
لێوه‌كرا
با
به
رێژه‌یی
ئاماژه‌ی
بۆ
بكرێت،
چونكه
هه‌موو
به‌ڕێوه‌به‌رێك
گێچه‌ڵی
سێكسی
به
فه‌رمانبه‌ره
ئافره‌ته
جوانه‌كانی
ناكات.
به‌پێی
یاسا
مامهڵهدهكرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی
توندوتیژی
دژ
به
ژنان
له‌وباره‌یه‌وه
ورده‌كاری
زیاتری
دا‌و
وتی:
هه‌ر
كاتێك
حاڵه‌تێكی
واهاته
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان،
ئه‌وا
ئێمه
به‌پێی
یاسا،
به‌دواداچوونی
یاسایی
بۆده‌كه‌ین
و
مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ
كه‌یسه‌كه
ده‌كه‌ین،
پاشان
كێشه‌كه‌ی
په‌یوه‌ندیداربێت
به‌هه‌ر
بڕگه‌یه‌كی
یاساییه‌وه،
ئه‌وا
ره‌وانه‌ی
ده‌كه‌ین
بۆ
مه‌ركه‌زی
پۆلیس
بۆ
لێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ری.
زیندانی
ده‌كرێت
هه‌میشه
بۆ
هه‌ر
تاوانێك
یاسایه‌ك
هه‌یه
كه
سزای
تاونباربدات،
له‌وباره‌یه‌وه
پارێزه‌ر
سۆران
فه‌قێ
جه‌مال
به
PUKmedia
ی
راگه‌یاند:
له‌یاسادا
شتێك
نیه
به‌ناوی
گێچه‌ڵ
پێكردنه‌وه،
به‌ڵام
ده‌توانم
بڵێم
كه
له‌یاسادا
بۆ
ئه‌نجامدانی
كارێكی
ئابڕوبه‌رانه
یاخود
كارێك
كه
كه‌سێك
هه‌ستێت
پێی
پێچه‌وانه‌ی
ئاداب
بێت،
جا
ئه‌و
كه‌سی
به‌رامبه‌ر
رازی
بێت
یان
رازی
نه‌بێت،
ئه‌وا
به‌پێی
مادده‌كانی
(400،401،
402)
كه‌سی
تاوانبار
سزا
ده‌درێت
كه
هه‌ر
مادده‌یه‌ك
زیندانی
كردن
و
غرامهكردنیشی
تێدایه.
وتیشی:
ئه‌گه‌ر
هاتوو
ئه‌و
تاوانه
ئیسپاتكرا
به‌سه‌ر
كه‌سی
تاوانباردا،
ئه‌وكات
به‌پێی
تاوانه‌كه‌ی
تاوانبار
سزا
ده‌درێت
كه
تێدایه
به‌زیندانیكردنی
ماوه‌كه‌ی
له
ساڵێك
زیاتر
نه‌بێت،
یاخود
غه‌رامه‌كردنی
كه
چه‌ندێتی
غرامهكهش
ده‌كه‌وێته
سه‌ر
بڕیاری
دادوه‌ر،
هه‌روه‌ك
سزاش
هه‌یه
له
شه‌ش
مانگ
زیاتر
نیه‌و
له‌هه‌مان
كاتدا
تاوانبار
غرامه‌ش
ده‌كرێت.
|