| ||
|
||
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
ئه‌نجومه‌نی گشتیی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په، ڕاگه‌یه‌نراوێكی ٨خاڵییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاكه‌په‌یان به سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كانی توركیا له‌قه‌ڵه‌م داوه ڕاگه‌یه‌نراوی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په: ١/ له ئه‌ركه یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ده‌په دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی دیموكراسییه دژی حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په و كۆنگره‌ی هه‌ده‌په بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و دیموكراتییه‌كان ده‌كات بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكراسی. ٢ /هه‌ده‌په، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی شه‌ڕ و كوشتنی هاوڵاتییان و وه‌ستاندنی قۆناغی ئاشتی ده‌زانێت . ٣/ هه‌ده‌په داوا له‌سه‌رجه‌م پارت و ڕێكخراو و دامه‌زراوه و بیرمه‌نده‌كانی توركیا ده‌كات، به‌ره‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی دروست بكه‌ن و شه‌ڕ كۆتایی پێبهێنن كه بوه‌ته هۆی كوشتنی ١٥ هه‌زار كورد و كۆچكردنی ٣٠٠ هه‌زاری تر . ٤/ سیستمی ئێستای توركیا پێویستی به گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ش به دانانی ده‌ستورێكی دیموكراتی ده‌بێت بۆ توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پێویسته حكومه‌ت شه‌ڕ دژی كورده‌كان ڕابگرێت و پۆلیس و سه‌ربازه‌كان له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان بباته ده‌ره‌وه . ٥/ هه‌ده‌په پشتگیریی ته‌واو له پێشنیازی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌كات بۆ پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا، سیمینار و وۆكشۆپ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه ڕێك ده‌خات، داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی توركیا ده‌كات به‌شداریی تێدا بكه‌ن. ٦/ هه‌ده‌په پشتگیری له كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات و دژی سیاسه‌تی چه‌وتی ئاكه‌په‌یه كه كۆچبه‌ره سورییه‌كانی له كه‌مپه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه، ئه‌ویش بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا. ٧/ هه‌ده‌په هێرشكردنه سه‌ر منداڵان و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په‌وه مه‌حكوم ده‌كات . ٨/ هه‌ده‌په دژی هه‌موو هه‌وڵێكه بۆ ڕێگرتن له ژنان و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانیان و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ژنان له بنه‌ماكانی پارته‌كه‌یه.
پارتی دیموكراتی گه‌لان |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||