| ||
|
||
هەپەگە : سوپای تورك له‌مانگی شوباتدا دوو هێنده‌ی مانگی پێشووتر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هەپەگە ئامارى شه‌ڕى مانگى شوباتى بۆ ڕاى گشتى ڕاگەیاند . به‌پێى ئاماره‌که سوپاى تورک له‌مانگى شوباتدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى کانوونی دووه‌مدا دووقات ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌نجامداوه . فورات نیوز/ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە ئامارى شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى مانگى شوباتى ئاشکرا کرد و تیایدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که سوپاى تورک له‌و مانگه‌دا (١٠) ئۆپه‌راسیۆنى زه‌مینى ، چوار هێرشى به تۆپى ئۆبوس و هاوه‌ن و (١٢) هێرشى ئاسمانى ئه‌نجامداوه . هەپەگە ڕایگه‌یاندوه که‌له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌دا چوار گه‌ریلایان ژیانى له‌ده‌ستداوه و له‌مانگى شوباتدا گه‌ریلاکانى ئه‌وان هیچ چالاکیه‌کیان ئه‌نجام نه‌داوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاى تورک به‌رده‌وام بوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی. به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هەپەگە له‌مانگى شوباتدا سوپاى تورک دووقات هێرشه‌کانى زیاترکردوه . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سوپاى تورک له (٣١) کانوندا له‌ناوچه‌ى لیجه‌ى ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێکى ئه‌نجامدابوو تیایدا (١٠) گه‌ریلاى هەپەگە ژیانیان له‌ده‌ستدابوو . له‌پاش ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو خراپیه‌کى که‌ش و هه‌واڵ جارجار له نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورک‌دا شه‌رٍ هاتوه‌ته ئاراوه . له مانگى کانوونی دووه‌مدا گه‌ریلا (٦) چالاکى ئه‌نجامداوه و سوپاى تورکیش (٦) هێرشى ئاسمانى ئه‌نجامداوه . هەپەگە ده‌رباره‌ى هێرشه ئاسمانیه‌کانى سوپاى تورک له (٢١) بۆ (٢٨) مانگى شوبات ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه ڕێکه‌وتبوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى به‌رخۆدانى زاپ و تێکشکانى سوپاى تورک .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||