هەپەگە: دیله‌کان چوار شەممە ئازاد ده‌کرێن

هەپەگە رایگه‌یاند که‌ سبه‌ینێ دیله‌کانی ده‌ستی ( سه‌رباز و ئه‌رکداره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک )ی خۆی ئازاد ده‌کات . 

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گەل"هەپەگە" لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کرده‌وه‌ و  ر ایگه‌یاند :"دوێنێ له‌لایه‌ن فه‌رمانداریی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیمانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا بوو که‌  له‌سه‌ر بانگه‌وازی رێبه‌رمان و دوای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK دیله‌کانی ده‌ستمان ( زیهنی کۆچ ، عه‌بدولڵا سۆپچه‌له‌ر، که‌مال ئه‌کینجی، نادر ئۆزگه‌ن، که‌نعان ئه‌ره‌نئۆغڵو، ره‌شات چاچان، ره‌مه‌زان باشاران  و هادی گیزیلی ) ئازاد ده‌کرێن . ئه‌و دیلانه‌ سبه‌ینێ ١٣ی ئادار راده‌ستی ئه‌و شانده‌ ده‌کرێت که‌ دێنه‌ هه‌رێمه‌که‌مان . "

لەچوارچێوەی دانیشتنەكەی KCK و شاندەكەی BDP و KCD دا ئەمڕۆ شاندێك لە ئامەدەوە بەرەو شڕناخ بەڕێكەوتن‌و سبەینێش لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە هەرێمی كوردستان

ئە شاندەی بەرەوە هەرێمی کوردستان بەڕیکەتوون: پێكهاتووە لە پەرلەمانتارانی BDP سەباحەت تونجەل، حیسامەدین زەندەرلی ئۆغڵو، عادل كورت، سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئۆزتورك تورك دۆغان، سەرۆكی لقی ئامەدی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ راجی بیلیجی، سەرۆكی گشتی ( مەزڵوم دەر) ئەحمەد فاروق ئونساڵ . راگەیەندرا كە كەسوكاری ئەو دیلانەش لەگەڵ‌ شاندەكە دێنە باشوری كوردستان .

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved