| ||
|
||
هەپەگە: جمووجۆڵی فڕۆکه سیخوڕییه‌کان و ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورک له هه‌ڵکشاندایه
هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگه‌یاند که سوپای تورک ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن و هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که بۆ چه‌ند جارێکه له رۆژی ٢ی نیسانه‌وه فڕۆکه سیخوڕی سوپای تورک به ئاسمانی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیاوه‌ن . فورات نیوز/ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه سوپای تورک به فڕۆکه‌ی سیخوڕی بێ فڕۆکه‌وان و فڕۆکه‌ی جه‌نگی دێته سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا و له‌وباره‌وه هەپەگە رایگه‌یاند که چه‌ند رۆژێکه ئه‌و دیارده‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه . ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند:" له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢ی نیساندا سوپای تورکی داگیرکه‌ر له ناوچه‌ی قلابانی سه‌ر به شڕنا‌خ، له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی ئه‌له‌موون و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن کردووه و ئۆپه‌راسیۆنه‌که تا کاتژمێر ١٠ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامی کردووه و پاشان پاشه‌کشه‌ی کردووه . له 3ی نیسانیشدا له گردی ئه‌له‌موون به پشتیوانی دوو کۆپته‌ری جه‌نگی جۆری کۆبرا، سوپای تورک به زیاتر له (٢٠٠) ه‌وه تا ده‌مه‌و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ درێژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆن داوه . " هەپەگە راشیگه‌یاند :" به‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه و پاشانیش به فڕۆکه‌ی سیخوڕی بێ فڕۆکه‌وان تا به‌ربه‌یانی رۆژی دواتر به ئاسمانی هه‌رێمه‌که‌وه بووه و له پشکینینی به‌رده‌وامدابووه . " هەپەگە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له‌نێوان رۆژانی ٢ ــ ٤ ی نیساندا گه‌ڕان و سووڕانه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا و به‌تایبه‌ت هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل، زاپ و حه‌فتانین رووی له زیادبوون کردووه . هاوکات له پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه بۆ چه‌ند جارێکه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک له جۆری ( F١٦ ) به نزمی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی گه‌ڤه‌ر و سنوورى باشوورى کوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه و راگه‌یه‌ندرا که له سنووره‌کانی باشوری کوردستانه‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێت . سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناوچه‌که‌وه رایگه‌یاند که ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌سنووره‌کانه‌وه ده‌بیسترێت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه‌کانی هەپەگە سه‌باره‌ت به‌و رووداوه لێدوانیان نه‌داوه . |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||