| ||
|
||
هەپەگە ئازاد کردنی دیله‌کانی پشت راست کرده‌وه
بەپێی هەواڵیکی فورات نیوزفه‌رمانداری بڕیارگای هێزی پارستنی گەڵ هەپەگە لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه‌و تێیدا پشتڕاستی کردوه‌ته‌وه ئه‌وان سه‌رباز و کارمه‌نده دیله‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌گشتی ( ٨ ) که‌س له‌ده‌ستیاندا ئازاد ده‌که‌ن . له‌لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه: ( ئێمه وه‌ک هەپەگە، له‌سه‌ر داواکاری رێبه‌رایه‌تیمان و کۆنسه‌ی کەجەکە، ئه‌و ( ٨ ) دیله‌ی که له‌ده‌ستماندایه راده‌ستی شاندێکی که نوێنه‌رایه‌تی ویژدانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات و به شێوه‌یه‌کی بێ کێشه دیله‌کان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌ن، ده‌که‌ین . هەپەگە ناوی ( ٨ ) دیله‌که‌ی بەم شیوەیە بڵاو کردوه‌ته‌وه : ( زهنی کۆچه‌ر، عه‌بدوللا سۆپچه‌له‌ر، که‌مال ئه‌کنجی، نادر ئۆزگه‌ن، که‌نان ئه‌ره‌نگلو، ره‌شاد چاچان، ره‌مه‌زان باشاران، هادی گیزلی ) . |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||