| ||
|
||
هەپەگە: له پێکدادانێکدا له گابار (٤) سه‌رباز کوژران
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورک له چه‌ندین ده‌ڤه‌ری باکوری کوردستان به‌رده‌وامه و هەپەگە له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند که له شه‌ڕێکدا له چیای گابار (٤) سه‌ربازی تورک کوژراون . بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فوات نیوز/ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە لێدوانێکی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورک له‌چیای گابار رایگه‌یاند که له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورک‌دا له چیای گاباری سه‌ر به شڕنا‌خ شه‌ڕ و پێکدادان هاتۆته ئاراوه و تێیدا (٤) سه‌رباز کوژراون . هەپەگەرایگه‌یاند :" رۆژی ٦ی ئادار سوپای تورکی داگیرکه‌ر له گوندی بلیکان و ده‌وروبه‌ری که ده‌که‌وێته هه‌رێمی چیای جودی، ده‌ستی به ئۆ‌وپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی کردووه و ئۆپه‌راسیۆنه‌که تا ئێستاش له چوارچێوه‌ی بۆسه و پشکنینی ناوچه‌که‌دا به‌رده‌وامه . " سه‌باره‌ت به پێکدادانه‌که‌ی نێوان گه‌ریلاکان و سوپای تورک له چیای گابار ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگەرایگه‌یاند:" کاتژمێر ١٢.30ی نیوه‌ڕۆی ٧ی ئادار سوپای تورکی داگیرکه‌ر له‌دژی هه‌رێمی چیای بزنانی سه‌ر به چیای گابار ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن کردووه، له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان گه‌ریلاکانمان و سه‌ربازانی دوژمن‌دا هاتۆته ئاراوه، له ئه‌نجامی پێکدادانه‌که‌دا (٤) سه‌ربازی دوژمن کوژراوه. " هەپەگە رایشیگه‌یاند که سوپای تورک به کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی و له‌ژێر پاراستنی کۆپته‌ری کۆبرادا کوژراو و برینداره‌کانیان له هه‌رێمه‌که دوور خستۆته‌وه و وتیشی :" سوپای تورکی داگیرکه‌ر به ئۆبیس و هاوه‌ن هه‌رێمی پێکدادانه‌که‌یان به‌خه‌ستی تۆپباران کردووه . " و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئۆپه‌راسیۆنه‌که تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||