هەپەگە ئامارى شهڕى یهك ساڵ بڵاو دهکاتهوه

 

چهترپرێس - سهلاح مهحمود

بڕیارگهى ناوهندى هێزهکانى پاراستنى گهڵ له‌ (بهیاننامه‌)یهکدا ئامارى یهک ساڵ پاراستنى رهواى خۆى بڵاو کردوه، به پێى ئامارهکه

(HPG) رایگهیاند: که له ماوهى ساڵى (2011) (505) سهربازى تورک کوژراون و (165) گهریلا گیانیان لهدهست داوه و رایدهگهیهنێ که

تێکۆشانى ساڵى (2012) به تێکۆشان چالاکانه ببێته هێنانهدى رێبهرایهتییهکى ئازاد و کوردستانێکى ئازاد.

بڕیارگهى ناوهندى (HPG) رایدهگهیهنێ که ساڵى (2011) تێپهرى و له ئێستا بهدواوه رووداوهکانى '٢٠١٢' ببن به ساڵى ئازادى ساڵى

بهرخۆدان و شهڕى چالاکانه و له ئاستێکى ئاست بهرزدا شهڕ بهردهوام دهبێت.

(HPG) رایدهگهیهنێ که له‌ (2011) بهرخۆدانى بهههیبهت کراوه و گهلێک شههید دراو و بڕیار و سوێندى تێکۆشان له ههموو بوارهکان

 دراوه، له سهرهتاى ساڵهوه تا بهئهمڕۆ ئهرتهشى تورک هیچ پێوانهى ئهخلاقى شهڕى لهبهرچاو نهگرتووه و بهرانبهر ئهم هێرشانه له

 باکورهوه تا باشور و رۆژههڵات خۆراگرى و پاراستن کراوه، دهوڵهتى تورک له بهرانبهر گهریلادا ناتوانێت سهرکهوێت، دهوڵهت پهناى بۆ

 تهکنۆلۆژیاى شهڕ برد و خهیاڵى کرد، سهردهکهوێت.

ئهرتهشى تورکیا زیانى زۆرى بهرکهوتووه

ئهرتهشى تورکیا زۆر زیانى بهرکهوتووه و بهو شههیدانهى ئێمه داومانن، زیانهکانى خۆى پهردهپۆش کردووه و له کۆمهڵگاى شاردۆتهوه و

خۆى وهک سهرکهوتوو نیشان دهدات. بهڵام ئهمساڵ بۆته سهرکهوتنى بزوتنهوهى ئازادى کوردستان و بزوتنهوه بههێزتر بووه‌. شههیدان

 مهزلومهکان، بازهکان، سمکۆیهکان، چیچهکهکان، رۆستهمهکان، عهلیشێرهکان، بونه سۆزى مسۆگهرکردنى سهرکهوتن و سهرفرازى

 تێکۆشانى ئازادى.

لهسهروى ههموویانهوه گۆشهگیرى لهشهر رێبهرى ئێمه ههیه، ئۆپهراسیۆن لهسهر گهڵ و رێکخراوهکانى و دهزگاکان بهردهوامن و وهک

 ئهنجام کۆنسێپتێکى تازهى کۆمهڵکوژى گهیشته ئاستى بهرز و کۆمهڵکوژى ههره دوایى (رۆبۆسکى) رووى رهشى دهرخست.  

ساڵى 2011 بۆته ئهزمون

لهبهرامبهر ئهم هێرشانه وهک هێزهکانى پاراستنى گهل مسۆگهر کراوه و بڕیارمان داوه که له ساڵى (2012) و به ئهزمونى (2011)

 تێکۆشان بههێزتر دهکهین و بۆ ساڵى (2012) بڕیارى تێکۆشانێکى ههره باڵامان بۆ هێنانه دى رێبهرایهتییهکى ئازاد و کوردستانێکى

 ئازادمان، داوه.

 
لهسهر ئهو بنهمایه ئهو شهڕانهى که له ساڵى (2011) هاتۆته ئاواوه بۆ گهلهکهمان و راى گشتى ئاشکرا دهکهین.

 ژمارهى ئۆپهراسیۆنهکانى ئهرتهشى تورک ئۆپهراسیۆنهکان: (236)جار

 هێرش به ههلیکۆپتهرى کۆبرا : (68)جار

 هێرشى ئاسمانى: (126)جار

 هێرش به هاوهن و کاتیوشا: (250)جار

 پێکدادان: (45)جار

 ژمارهى سهربازانى کوژراوى ئهرتهشى تورکیا (505)سهرباز

 ژمارهى چالاکییهکانى گهریلا: (167)جار

 ژمارهى گهریلا شههیدهکان: (165) گهریلا

 ئهو ئۆتۆمبیلانهى تێکشکێندراون: (58)ئۆتۆمبیل

 ئهو چهک و تهقهمهنیانهى که کهوتونهته دهست گهریلا (45) ئامێر و چهک

 سوتانى دارستان له ئهنجامى هێرشدا (43) ئاگر کهوتنهوه

 ئهو گهریلایانهى بهدیل گیراون '22' گهریلا

 پۆلیس، لشکر، مامۆستا و نۆکهر که له لایهن گهریلاوه بهدیل گیراون: (55)کهس

 لهو هێرشانهدا به دهیان جار زهوى و زارى گوندنیشینان زهرهریان بهرکهوتووه، زیاتر له'40'هاوڵاتى مهدهنى گهلهکهمان به شێوازى

 دڕندانه قهتلوعام کراون و به دهیان کهسیش بریندار بوون.

 له کۆتایى بهیاننامهکهدا هاتووه لهبهر بارودۆخى نالهبارى زستان ئهو زانیاریانهى و رووداوانهى چهولیک و روویانداوه لهم ئامارهدا جێ

 ناگرن و ئهو گهریلایانهى لهوێ شههیدبوون یا خود بهدیل گیراون لهخۆ ناگرێت و کاتێک ئهم زانیاریانه به تهواوى روون کرانهوه بۆ گهلى

 خۆما ئاشکراى دهکهین.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved