مانگی نۆڤهمبهر ٢٢ سەرباز و ٦ پۆلیس كوژراون

فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' لە لێدوانێکی فەرمی دا ئاماری هێرشەکانی لە مانگی نۆڤەمبر دا بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. لە شەڕەکاندا ٢٢ سەرباز، ٦ پۆلیس کوژراون و ٨ گەریلای هەپەگەش گیانیان بەخت کردووە.

هەپەگە ڕایگەیاند، ئەرتەشی تورک لە مانگی ڕابردووشی دا درێژەی بەهێرشەکانی دا، بەڵام بەهۆی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا دەوڵەت نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی به‌پێکێت و هێرشەکانی مایەپووچ بونەوە .

فەرمانداری هەپەگە لە لێدوانەکەی دا ئاماژە بە مەڕاسمی بەخاکسپاردنی گەریلاکانی دەکات و ڕایگەیاند؛ سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دەوڵەت، بەڵام گەلەکەمان بەشێوەیەکی جەماوەری خاوەنداریەتی کرد لە تەرمی گەریلاکانی و وڵامی هەموو لایەن هێرشبەرەکانی دایەوە .

هەپەگە ئاماری هێرشە ئاسمانییەکان بەو شێوەیە ڕادەگەیەنێ

٥ هێرش کراوەتە سەر هەرێمی زاگرۆس، ٤ جار حەفتانین، ٤ جار زاپ، ٣جار قەندیل، ٣ جار خاکورک، ٢ جار مەتینا و یەک جاریش هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هەرێمی گارێ.

ئاماری تۆپبارانەکانیش وەها ڕادەگەیەنێ:

هەرێمەکانی حەفتانین، زاپ، خاکورک و زاگرۆس ٤٢ تۆپباران کراون.

هەر لە مانگی ڕابردوودا، ئەرتەشی تورک لە هێرشە ئاسمانییەکانی دا ٣ جار بۆمبی قەدەغە کراوی هێشووی بەکار هێناوە.

فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە هەروەها ئاماژەی بە چالاکی گەریلاکانی دەکات و ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئەوان لە مانگی ڕابردوودا ١٩ چالاکی وڵامدانەوەیان لە دژی هێرشەکان ئەنجامداوە .

لەو چالاکیانە دا ٢٢ سەرباز و ٦ پۆلیس کوژراون.

هەروەها ٨ گەریلاش لە شەڕەکان دا گیانیان بەخت کردووە.

لە کۆتایشی دا هەپەگە هەروەها ڕادەگەیەنێ بەهۆی هێرشەکانەوە لە قەندیل و حەفتانین زیانێکی زۆر بە خەڵکی مەدەنی و سروشتی ئەو دەڤەرانە کەوتووە.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved