ئاماری شەڕی عەفرین و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە

 

قەسەدە ئاماری شەڕ و هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین لە یەکەم ڕۆژەوە بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماری ٢٠ ڕۆژی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.

ئێوارەی دوێنێ یەك شەممە، ناوەندی ڕاگەیاند و چەپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەدنراوێک لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی قەسەدە، ئاماری شەڕ و هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە، ٥٤٢ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویداوە، لەئەنجامدا هەزار و ٢١٩ سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژراون، ئەم ژمارەیەش لەلاین هیزەکانمانەوە پشتسڕاتکراوەتەوە، هاوکات ئەنجامی ١٣٤ شەڕ-یش نەزانراوە.

 

 ئەوەش خراوەتەڕوو، کە سوپای تورک ٧٩٣ هێرشی ئاسمانیی و ٢ هەزار و ٧٨٥ جار ‌هێرشی زەمینییان بە چەکی قورس و بەشێوەیەکی بێسەروبەر لە عەفرین ئەنجامداوە و ناوچەی نیشتەجێبوون، پاڵاوگەی ئاو، خوێندنگە و مزگەوت-یان کردووەتە ئامانج.

 

لە سەرەتای هێرشەکانەوە، هێزەکانمان ٢ فڕۆکەی دوژمنیان خستووەتە خوارەوە، کە یەکێکیان لەجۆری کۆبرا و ئەوی تریش لەجۆری سکۆرسکی بووە، کە ١١ سەباز و فەرماندەی سوپای تورکی تێدابووە، هەروەها ٢ فڕۆکەی سیخوڕییش لەلایەن هێزەنامانەوە خراوەتە خوارەوە، کە یەکێکیان ئەو فڕۆکە سیخوڕییە بووە، کە لە وێنەیەکدا دەردەکەوێت ئەردۆغان واژۆی لەسەر کردووە.

هێزەکانمان بەدرێژایی شەڕی عەفرین لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئیستا، ٦٦ ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕ-یان تێکشکاندووە، کە تیایاندا تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازییش هەبووە، ١٧ ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕیش بێکاریگەر کراون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی عەفرین-ەوە تا ئێستا، ١٧٧ شەڕڤانمان شەهیدبوون و بە مەراسیمی بەشکۆ بەڕێکراون.

ماوەی ٢٠ ڕۆژ شەڕڤانانمان لەگوندی ئەلبەهرا-ی ڕووبەڕووی چەتەکانی داعش بوونەوە، لە ئەنجامدا شەڕڤانانمان گوندەکەیان لە چەتەکان پاککردەوە و هەزار و ٧٧٦ چەتەی داعش-یش لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژران.

 

لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا:

 ١٦ گوللـەی هاوەن

 ١٧ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو

 ٨ چەکی جۆری دۆشکە

 ١٤ ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەر

 ٣ بارگەی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل

٢ گوللـەنەبڕ

 ٥ فڕۆکەی سیخوڕیی

 ٧ ماتۆڕسکیل-ی گواستنەوەی جبەخانە

 یەک موشەک

 ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری BMB

 ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی

 ١ پاس

٣ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی جبەخانە

ئۆتۆمبێلێکی جۆری SPG3 کەوتنە دەستی شەڕڤانانمان.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved