هەڵەبجەی شەهیدی بووکی کوردستان

     

     

     

    با یادی هەڵەبجە نەکرێتە یادی حیزبایەتی

     

     هەموو جیهان باش ئاگاداربوون لە  بە قوربانی کردنی هەڵەبجە و چاوی خۆیان لە ئاستی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەدا داخست و هیچ ووڵاتێک ئامادە نەبوون

     دان بەو تاوانە نامرۆڤایەنەدا بنێ لەبەر بەرژەوەندی و پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی ئەوسای دەسەڵاتدارانی بەعس لە عیراقدا.

     بەڵی بەداخەوە ئەوە چەبدین ساڵە بەسەر ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەدا تێپەڕیوە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵایدارانی کورد نەیانتوانی،

     ئەم یادە وەك خۆی بەدنیای دەرەوە بناسێنن،

     تەنها وەك ناساندنی لایەنەکانی خۆیان، باسی هەڵەبجەیان گەیاندوەتەوە دونیای دەرەوە.

     هەڵەبجە ئەوشارەقوربانی کراوەی کوردستانە کەلە بەرواری ١٦/٣/١٩٨٨ کرایەقوربانی بەدەستی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس.قوربانی کردنی هەڵەبجە

      زۆر جیاواز لە قوربانیەکانی تری کوردستان.

      بۆیەکەمین جار نوێترین چەکی کۆمەڵکوژ لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ئەچەکە کوشندەیەبوو کەڕژێمی بەعس

     بەفەرمانی عەلی حەسەن مەجید"ناسراو بەعەلی کیمیاوی" هەڵەبجەیان پێ شەهید کرد ئەویش بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بوو بۆ یەکەمین جار.کەلەکەمترین ماوەدا هەزاران

     لە دانیشتوانی هەلەبجەو دەوروبەری بونەقوربانی دەستی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس .

     دیارە ژمارەی قوربانیەکان زیاتر لە پێنج هەزار شەهیدە وە ژمارەی شەهیدەکان جێگیر نیە چونکە هەزاران کەسی تر بەدەستی پاشماوەی ئەوچەکە کومەڵ کوژەوە دەناڵن

      کە بریندارەکانن مندالانی تازە لەدایك بوو. هەلەبجە ئەوشارەبووکە کوردی بەدنیا ناساند خەباتی کورد لەقۆناغیکی ترەوەگۆڕی بۆ قۆناغێکیتر کە

     هەموو میللەتانی دنیا کوردیان ناسی  زامەکانی هەلەبجە خۆری ئازادی بۆ کوردستان دەستەبەرکرد. بەڵام جێگەیداخە هەلەبجە تەنها لەساڵیادی شەهید بوونەکەیدا

     بیردەکەوێتەوە دوای ساڵیادەکەی وەك یادگاری دەی پێچنەوەو لەبیر دەکرێ وه هەڵیدەگرن بۆ ساڵیادی داهاتووی.

      ل ەساڵیادی شەهیدکردنی هەلەبجەی بووکی کوردستان سەری ڕێزونەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی هەلەبجەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.

     هیوادارین تەنها بۆیادکردنەوە و گوڵدانان لەسەرمەزاری شەهیدانی ئەوشارە یادی هەڵەبجە نەکرێت .بەڵکو یادکردنەوەی هەڵەبجە بریتیە لە

      ئاسوودەکردنی ڕۆحی قوربانیانی هەلەبجە وساڕێژکردنی برینەکانی هەلەبجە یەویش بەئاوڕدانەوە لەوشارەو خزمەتکردنی وقەرەبووکردنەوەی

      سەرجەم کەسوکاری قوربانیان و دانیشتوانەکەی،

     هەروەها یەکڕیزی  بۆبەروەپێش چوونی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد، نەك حیزبایەتی

     

      هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەمووشەهیدانی هەڵبجەو سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان

     

     مردن وسەرشۆڕی بۆدوژمنانی گەلی کورد

     

     

     
















    <



























    سه ره تای ماڵپه ڕ