| ||
|
||
لەسەر کێشەکانی هەرێم وبە‌غدا ڕێکەوتن
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق و كوتله‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌م ١٤خاڵە ڕێکەوتن. به‌یاننامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا:
بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی داواكارییه‌كانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی به وڵات‌دا ده‌گوزه‌رێت ،به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان له پێناوی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی و گه‌شه‌پێدانی چۆنیه‌تی راپه‌راندنی كاره‌كان له ئاسته جیاجیاكاندا له به‌رژه‌وه‌ندیی بنیاتنان و بوژانه‌وه و پێشكه‌وتن له روی سیاسیی و ئه‌منیی و كارگێرییه‌وه ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شەممە١٢/١٢/٢٠١٥ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد به‌رێوه چو كه به‌رێزان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده و سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ئاماده‌ی بون. كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئیجابیی له لێك تێگه‌یشتن و نیشاندانی هه‌ستكردنی باڵا به به‌رپرسیارێتی ،باڵی كێشا بو به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌جۆرێك كه فاكته‌ری تێپه‌راندنی زۆربه‌ی كێشه‌كان بێت . كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده سه‌ر پره‌نسیبی كاركردن به گیانی یه‌ك هه‌ڵوێستیی نیشتمانیی بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌مو گۆرِانكاریی و پێشهاته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان و ئاسایشی وڵات و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كه بارگاوییه به ناكۆكییه‌كان و له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیی نایه‌كانگیر و تێكچرِژاودایه و له كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیادایه بۆ ناو خاكی عێراق . له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه و جدیی كرا له ئاست مه‌سه‌له سیاسیی و ئه‌منییه‌كان و گۆرانكارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێگه‌ی عێراق له نێو ئه‌و گۆرانكارییانه‌دا ، تێرِوانین و بۆچونه‌كان له زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا كه له كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بو، لێكه‌وه نزیك بون . بۆ گوزارشتکردن لە یەک ھەڵوێستیی ، و دەربڕینی ھەستکردنی باڵا بە بەرپرسیارێتی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن : ١ـ پابەند بون بە کارکردن بە پرەنسیبەکانی یەکھەڵوێستیی نیشتمانیی بەرپرسیارانە و پابەند بە پرەنسیبەکانی دەستور و پەرۆشیی بۆ یەکێتیی عێراق و ئاسایش و سەربەخۆییەکەی، بە تایبەتیی لە ئاست مەسەلە ستراتیژییە جەوھەرییەکان بەوجۆرەی کەشێکی ئیجابیی بەدی دەھێنێت بۆ بوژانەوەی پرۆسەی سیاسیی و راپەڕاندنی ئەرکی دامەزراوە جیا جیاکانی دەوڵەت . ٢ـ دەستخۆشیی و ستایشکردنی قارەمانێتیی و سەرکەوتنەکان لە بەرەجیاجیاکانی شەڕ کە سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و حەشدی شەعبیی و پێشمەرگە و خۆبەخشە عەشایرەکان شەڕێکی شەرەفمەندانەیان تیادا کردوە دژی تێرۆر و سەرەنجام ژمارەیەک شار‌و گوند و شارۆچکە ئازادکران، گرنگیی بەردەوامبون لەسەر ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەش کە ماون لە پارێزگای ئەنبار و و دستپێکردن بە ئازادکردنی شاری موسڵی خۆشەویست ،دوپاتکرایەوە. ٣-پشتیوانیی و پشتگیریی کردنی ئامادەو سازکردنی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییە نیشتمانییەکان و سەرلەنوێ رێکخستنەوەیان و دابینکردنی ھەمو ئەو پێداویستیانەی کە یارمەتی دەدات بۆ ئەوی ببنە سوپا و دامەزراوەیەکی بەتوانا بۆ راپەڕاندنی ئەرکی پیشەیی و نیشتمانیی چاوەڕوانکراویان لەسەر بنەمای دستوریی بەو جۆرەی سەروەریی عێراق و ئاسایشی عێراقییەکان دەپارێزرێت . ٤-بەردەوام بون لەسەر سیاسەتی پەیوەندیی ھاوسێ یەتی باش وپێکەوەژیان لەگەڵ ھەمو دەوڵەتانی دراوسێ و دەوڵەتانی تری ناوچەکە لە رێی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە ، بەو جۆرەی گوزراشت بکات لە خواست و داخوازییەکانی بەرژەوەندییەکانی عێراق و سەربەخۆییەکەی و بەرژەوەندیی ھاوبەش لەگەڵ ھەموان و کارکردن بۆ گەشەپێدانیان و دوپاتکردنەوەی تێوەنەگلاندنی عێراق لە ریزی ھیچ لایەنێک دژی لایەنێکی تری ناوچەیی و نێودەوڵەتیی .. ٥ـ پەرەپێدانی پەیوەندییە پۆزەتیڤەکان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبییدا و گەشەپێدانیان لەم ھەلومەرجەدا کە ھەموان روبەڕوی ھەڕەشەی جیا جیا دەبنەوە ، ئەمەش پێویستی بە ھاوکاریی و ھەوڵی دڵسۆزانەی زیاترە بۆ ئاشتیی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە و ئۆقرەییەکەی . ٦ـ بەشداربوانی کۆبونەوەکە رێککەوتن سوپاس و پێ‌زانین پێشکەش بکرێت بە ھەمو دەوڵەتانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئێران لە بەرامبەر پێشکەشکردنی کۆمەکیی ھەوایی و ھەوڵگریی و لۆژیستیی بۆ پشتیوانیی ھێزەکانی عێراق لە بەگژاچونەوەی تێرۆردا و، گرنگیی درێژەدان بە بەھێزیی ئەم پشتیوانییە دوپاتکرایەوە بە ئامانجی بەرەوپێشچونی ھێزەکانمان لە مەیدانی شەڕدا تا بەدیھێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر تێرۆردا. ٧ـ هەر پشتیوانیی و پاڵپشتییەک لە ھەر دەوڵەتێکەوە بۆ عێراق دەبێت لە رێی کەناڵە رەسمییە عێراقییەکانەو بێت و بە رێککەوتن بێت لەگەڵیاندا . ھاتنە ناوەوەی چەند ھێزێکی سەربازیی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقیش بێ لێک تێگەیشتن و رێککەوتنی پێش وەخت بێدەنگیی و قبوڵکردن ھەڵناگرێت لە ئلستیدا ،مافی عێراقەھەمو رێوشوێنێکی رەوا بەکاربھێنێت بۆ داکۆکیکردن لە سروەریی و یەکێتیی خاکەکی و پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە ھەنگاوەکانی کە بۆ ئەم مەبەستە گرتویەتییە بەر .. ٨ـ ئامادەبوانی کۆبونەوەکە رێککەوتن لەسەر رەخساندنی فاکتەرەکانی بەدیھێنانی ئاشتبونەوەی کۆمەڵایەتیی و درێژەدان بە ھەوڵ و کۆششەکان لەم بوارەدا لە پێناوی یەکخستنی ھەڵوێستەکان و بەشداریکردنی ھەمو عێراقییەکان لە بونیاد نانی عێراقێکی دیموکراسیی فیدراڵیی ئازاد و سەربەخۆدا. ٩ـ رێککەوتن لەسەر راسپاردن بۆ کاری پێویست بە ئامانجی بەئەنجام گەیشتنی پەسەندکردنی قانونە دواخراوەکان و دەسکاری کردنی ئەوانەی کە پێوێستیان بە ھەموارکردنە ،تەئکیدیش کرایەوە لەسەر بەھێزکردنی رۆڵی پۆزەتیڤی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھاریکارییکردن لە بەخێرایی تەواوکردن و داڕشتن و گەڵاڵە کردنی رێککەوتنەکان لەم بارەیەوە . ١٠ـ کردنەوەی دەرگای دیالۆگی جدیی و لێپرسراوانە لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ھەمو کێشە ھەڵپەسێراوەکان لەسەر بنەمای دەستور و پەرۆشیی بۆ یەکڕیزیی نیشتمانیی. ١١ـ درێژەدان بە ھەوڵەکان لەگەڵ دەوڵەت و رێکخراوەکان لە پێناوی بەستنی کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و چڕکردنەوی کار بۆ کێشەی ئاوارە بوەکان و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ یارمەتیدانیان چ لەو ناوچانەی بە شێوەی کاتی لێی گیرساونەتەوە یان گەڕاندنەوەیان بە سەلامەتیی بۆ ناوچە رزگارکراوەکانیان و چەسپاندنی ئاشتیی تیایاندا . ١٢ـ مامەڵەکردنی جدیی لە ئاست کێشە و قەیرانە دارایی و ئابورییەکان کە وڵات روبەڕوی بوەتەوە و سود وەربگیرێت لە شارەزاییە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان بەو جۆرەی یارمەتیی تێپەڕاندنی ئەم کێشانە دەدات و یارمەتیی بوژاندنەوە و چالاککردنی کارگە و کارخانەکانی دەوڵەت دەدات و ھەمو لایەنە حکومییەکان گەشەیان پێ بدرێت لە پێناوی پاڵپشتیکردنی بەرھەمی نیشتمانیی بە ھاریکاریی پۆزەتیڤانەی بنیاتنەرانە لە نێوان ھەردو کەرتی گشتیی و تایبەتیی . ١٣ـ رێزگرتنی داخوازیی خۆپیشاندەران و ئەوەی مەرجەعیەت گوزارشتی لێکردوە بۆ پێویستیی چاکسازی راستەقینەی ریشەیی ئەوەی لە بەرنامەی حکومەتدا ھاتوە و ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە .لەوبارەیەوە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە رێککەوتن لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی ھەر ھەوڵێکی چاکسازیی لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەوجۆرەی یارمەتیی قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی دەدات و گەشە دەدات بە کاری بەڕێوەبردن لە دامەزراوە جیاجیاکان و دەبێتە فاکتەری پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ ھاوڵاتییان و دەستەبەرکردنی ھەلومەرجێک کە عێراق ئەم بارە ئابوریی و داراییە تێپەڕێنێت کە بە ھۆی نزم بونەوەی نرخی نەوت پێوەی دەناڵێنێت . ١٤-دیدار ی ھاوشێوەی دەوریی رێک بخرێت بە تایبەتیی کە روداو و پێشھاتی نوێ دێتە ئاراوە لە عێراقدا یان لە ناوچەکەدا بۆ گرتنەبەری ھەڵوێستی دیاریکراو و یەکگرتو .
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||