|
| ||
|
|
||
|
حه‌سیپ كاپلان په‌رله‌مانتاری كورد له توركیا بۆ ئاسۆ: ئامانج له هێرشه‌كانی توركیا و ئێران ته‌نها قه‌ندیل نییه، به‌ڵكو كوردانی باشووریش له مه‌ترسیدان
ئاسۆ - هێژا دڵشاد حه‌سیپ كاپلان سیاسه‌تمه‌داری كورد و په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ باس له بارودۆخی هه‌نووكه‌یی و دۆزی كورد ده‌كات له كوردستانی توركیا و تیشكیش ده‌خاته سه‌ر پرسی بایكۆتكردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی كورده‌وه. كاپلان ڕوونیده‌كاته‌وه؛ ئه‌وان په‌رله‌مانیان بایكۆت نه‌كردووه، به‌ڵكو سوێندخواردنیان وه‌كو په‌رله‌مانتار ڕاگرتووه و له داهاتووشدا به‌پێی بارودۆخه‌كه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ده‌ن و ڕاشیگه‌یاند؛ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو په‌رله‌مان، ڕوخسه‌ت له پارته‌كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رناگرن. ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده له‌و بڕوایه‌دایه كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان تاكه هۆكاری ئه‌و بارگرژییانه‌یه كه له توركیادا هاتوونه‌ته ئاراوه و خودی ئه‌ردۆغان به كه‌سێكی "نه‌ته‌وه‌په‌رست، موحافزكار و نه‌ژاد په‌رست" ناو ده‌بات و باس له‌وه ده‌كات له‌سایه‌ی حوكمی ئه‌ودا، توركیا به‌ره‌و سیستمێكی تاكڕه‌وی ده‌ڕوات. حه‌سیپ كاپلان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئامانجی بۆمباران و تۆپبارانه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا چیاكانی قه‌ندیل نییه و ده‌ڵێت: "كوردانی باشووریش له مه‌ترسیدان"، بۆیه داوا ده‌كات كورد له‌و كۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بڕیاره له پاییزی ئه‌مساڵدا سازبكرێت، كۆببێته‌وه بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه ڕِه‌وشی كورد هه‌ڵبسه‌نگێنن و بڕیارێكی هاوبه‌شیش بده‌ن.
له‌دوا هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌ماندا لیستی سه‌ربه‌خۆ توانی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌شی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ببات، به‌ڕای جه‌نابتان ئه‌و ڕێژه‌یه چاوه‌ڕوانكراو بوو؟ ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ سیستمی هه‌ڵبژاردن له توركیا په‌یوه‌سته به یاسای ده‌ستووری كوده‌تای 12ی ئه‌یلوله‌وه و په‌یوه‌ستیشه به مافه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هاتنه‌كایه‌ی یاسای به‌رگرتن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان شتێكی زۆر زه‌حمه‌ت بوو به نیسبه‌ت پاڵێوراوه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پارته‌كان په‌یوه‌ست بوون به كۆكراوه‌ی به‌رگرتن. سیستمێكی زۆر ناڕه‌وا هه‌بوو، ڕێگربوو بۆ ئازادی و خۆنواندن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش ئێمه وه‌ك پاڵێوراوانی لیستی سه‌ربه‌خۆ له 64 ناوچه‌ی جیاواز به‌شداریمان له‌هه‌ڵبژاردن كرد. له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ده‌نگێكی باشمان به‌ده‌ستهێنا، له‌زۆربه‌ی قه‌زاكاندا پاڵێوراومان نه‌بوو، له‌به‌ربوونی یاسای به‌رگرتنی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان، چونكه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌نگی كه‌مبهێنین و بكه‌وینه كاریگه‌ریی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كانه‌وه. به‌ڕای من ئه‌نجامێكی باشمان به‌ده‌ستهێنا، بۆیه ده‌بێت به‌باشی ئه‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبسه‌نگێنین. به‌ده‌ستهێنانی 36 ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌لبژاردن وه‌ك پاڵێوراوانی بلۆكی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و دیموكراسی، توانیمان سه‌ركه‌وتووترین بلۆك بین. وه‌ك پارتی ئاشتی و دیموكراتی "به‌ده‌په" بایكۆتی په‌رله‌مان به‌هۆی به‌ندكردنی ئه‌ندامه‌كانتان به‌هۆی داوای كه‌جه‌كه‌وه، له ئێستادا چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌دۆزێته‌وه، ئایا ئه‌م بایكۆته به‌رده‌وامده‌بێت؟ ئێمه وه‌ك به‌ده‌په بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه نه‌چینه په‌رله‌مان، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر به‌ندكردنی خه‌تیب دیجله كه 80 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانێتییان لێسه‌ندۆته‌وه، به‌رده‌وامبوونی به‌ندكردنی پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانی ترمان، تاكو هه‌نگاوێكی ڕوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌درێت، ئێمه ناچینه په‌رله‌مان. ئێمه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها یه‌كجار له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا دانیشتین، به‌ڵام حكومه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێك و ئیراده‌یه‌كی گونجاوی نیشان نه‌داین. ئێمه په‌رله‌مانمان بایكۆت نه‌كردوه، بایكۆتی سوێندخواردنمان مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه. سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ناو په‌رله‌مان ئێمه ڕوخسه‌ت له ئاكه‌په (پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا) وه‌رناگرین. وتمان تاكاتی خۆی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و بارودۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ماوه‌یه‌كی نوێ له‌به‌رده‌مماندایه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یاسای ده‌ستووری و په‌رله‌مان له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كرێته‌وه. هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه هۆكارێك نییه تاكو په‌له‌ی لێبكه‌ین. به‌پێی داواكاری خه‌ڵكانمان ئێمه بڕیاره‌كانمان ده‌ده‌ین. له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و تاكو ئێستا ڕووداوی ناخۆش له‌توركیا ڕووده‌دات، به‌ڕای ئێوه هۆكاری ئه‌مانه چین، بۆچی ڕووداوه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه؟ ته‌نها هۆكار بۆ گرژی لێكه‌وتنه‌وه ئاكه‌په‌یه، چونكه به‌به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌دات و ده‌بێته هۆی كوشتن و گرتن و به‌خێرایی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی و یاسایی به‌ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێت. به‌مه‌ش هه‌زاره‌ها سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌به‌ندیخانه به‌ندن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاو نه‌نرێت بۆ پرسه‌كه كه له‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه هۆكاری زیادبوونی گرژی دروستده‌كات. وه‌كو به‌ده‌په له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریتان له په‌رله‌مان كرد، یه‌كه‌م كارتان چی ده‌بێت؟ گه‌ر هاتوو بچینه په‌رله‌مان، وه‌ك بلۆكی ڕه‌نج و دیموكراسی و وه‌كو به‌ده‌په سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ناو په‌رله‌مان، پێكه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به خه‌ڵك ده‌ده‌ین. دواتر كاركردنمان بۆ شوێنكردنه‌وه‌مان له‌داڕشتنه‌وه‌ی یاسای ده‌ستووری نوێ‌دا ده‌بێت. هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموكراسی و ئازادی، له هه‌مووی گرنگتر تێكۆشانمانه بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و پانكردنی زه‌مینه‌ی ئاشتی و دیموكراسی. ده‌مانه‌وێت هه‌موومان له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببینه‌وه و كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكه‌ین. جه‌هه‌په‌ی نوێ ئاوڕێكی له پرسی كورد داوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ له‌دوای هه‌ڵبژاردن هیچ چاوپێكه‌تنێك یاخود ڕێككه‌وتنێكتان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا هه‌بووه؟ نه‌خێر، هیچ چاوپێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا نه‌بووه، ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ل هه‌ركه‌سێك كه كراوه بێت بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پرسی كورد بۆ ئاماده‌كاری له‌یاسای ده‌ستووری دابنیشین. *گه‌ر هاتوو چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه نه‌كرێت، به‌ڕوونی دوا هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت؟ تێكۆشان و هه‌وڵه‌كانی ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسا و ماف و كاركردنێكی ڕێپێدراو ده‌كه‌ین. دیاره تێكۆشان نه‌فه‌سێكی درێژه. ته‌نها له‌ناو په‌رله‌ماندا نا، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیشدا تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕووداوه‌كان له توركیا و جیهاندا زۆر به خێرایی ده‌گۆڕێن، ئێمه‌ش بۆئه‌وه ئاماده‌ین. په‌یوه‌ندی نێوان ئێوه و هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟ ئایا له‌لایه‌ن بارزانی یاخود تاڵه‌بانییه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئاشتی، هیچ هاوكارییه‌ك یاخود پێشنیارێكی ئه‌و و تۆ بۆ ئێوه یان بۆ حكومه‌تی توركیا پێشكه‌ش كراوه؟ .له‌ئێستادا ده‌ستمان كردوه به خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاری هاوبه‌ش بده‌ین له‌كابینه‌ی نوێ‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به پرسی كورد چۆن ده‌بینیت؟ به‌ڕای جه‌نابتان تا چه‌ند چاره‌سه‌ری بۆ پرسی كورد له‌به‌رده‌ستدایه؟ ئه‌ردۆغان سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست و موحافزكار و نه‌ژاد په‌رسته. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه زووزوو ده‌ڵێت: "یه‌ك میلله‌ت و یه‌ك زمان بوونی هه‌یه و ده‌شڵێت كێشه‌ی كورد نییه". حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت تابڕوات زیاتر توندتر ده‌بێت. ده‌رباره‌ی پرسی كورد هه‌ڵوێستیان تونده. ئه‌وه‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زیاتر ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی پۆلیسی تایبه‌تی پێكده‌هێنرێت. ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌پاره، سوپایه‌كی پڕۆفیشناڵی خۆی دابمه‌زرێنێت. ئه‌مه زۆر ترسناكه. به‌ره‌و سیستمێكی تاكڕه‌وی ڕژێمی ده‌ڕوات. ئه‌وانه‌ی نكۆڵی و ڕه‌تی پرسی كورد ده‌كه‌نه‌وه، به‌رده‌وام له مێشكیاندا بیر له له‌ناوچوونی كورد ده‌كه‌نه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م كوردان له‌وه وریابن. ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت كێشه‌ی كورد له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌رده‌وام به‌چه‌ك و تێڵای شه‌ڕه‌وه ده‌گه‌ڕێن.
له‌دوا لێدوانت سه‌باره‌ت به كه‌مال بوركای وتبووتان بۆچوونی جیاوازی هه‌یه، به‌ڕای ئێوه ئه‌وه كوردان به‌ش ناكات؟ یاخود بۆچی سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ناو به‌ده‌په‌دا كۆنابنه‌وه؟ به‌ڕێز كه‌مال بوركای سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی ناوداره ڕێز و شانازیمان هه‌یه بۆی، ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه له‌دوای 31 ساڵ بۆ وڵات ڕووبه‌ڕووی دڵشكاندنه‌وه‌ی كوردان بووه‌وه، مه‌یلی به‌رامبه‌ر ئاكه‌په زیاتر بوو، ئه‌مه ئێمه‌ی سه‌رسامكرد، به‌پێی ته‌مه‌نی ئێستای له‌وه‌وه نزیكه كه له‌بیری نیشتیمانیدایه، به‌ڵام سیاسه‌تی كورد زۆر گه‌نج بۆته‌وه، له‌نێو نه‌وه‌ی نوێ‌دا دروستبووه‌وه، بۆیه پێویستمان به گوێگرتن و تێگه‌یشتنی زیاتره له‌یه‌كتری. ئێران و توركیا بۆردومانی قه‌ندیل ده‌كه‌ن، ئه‌مه هۆكاری چییه؟ ئێوه وه‌ك به‌ده‌په چ كاردانه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه‌تان گه‌یاندۆته یه‌كێتیی ئه‌وروپا؟ توڕه‌ییمان به‌رامبه‌ر به ئێران زۆره. ڕێككه‌وتنێك له‌به‌رامبه‌ر به كوردان هه‌یه، ئێران، توركیا و سوریا له ڕابردووش‌دا له‌كاتی ڕژێمی سه‌دامدا هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه. ئێران بۆری غازی به‌جوگرافیای كورددا ده‌ڕوات. به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌ندێشه‌ی هه‌یه، هه‌ڵوێستی تونده و هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردان، له‌ناو خۆشی‌دا زۆر به توندی به‌رامبه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌وه‌ستێته‌وه.. بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تی فیدرالی عیراقی و كورده‌كان زۆر زۆر وریا بن. ئامانج ته‌نها قه‌ندیل نییه، كوردانی باشووریش له مه‌ترسیدان. له ئێستادا سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژایه‌تی كوردان ده‌كات، به ئاشكرا بانگه‌وازی شه‌ڕ ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات، ڕۆژانی پێشمان زۆر گرنگن و له هه‌مووكات زیاتر پێویستمان به یه‌كگرتن و پشتیوانی یه‌كترییه.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||