سکاڵا

 

 

 خه‌و له‌ چاوم ته‌وه‌لایه

 ئازارێکی سه‌نگین سه‌نگین

 وه‌کوو کێشی سه‌نگوو ئاسن له‌سه‌ر سه‌رمه..

 هه‌موو شتێ له‌ چاویی مندا لێڵ بوه

 وه‌ك ئاوێکی قوڕاو قوڕاو

 وه‌ك هه‌میشه خه‌می دووریی یار یاوه‌رمه..

 ده‌یان پرسیاریی بێ وڵام

 له‌گه‌ڵ چه‌ندین نیوه‌ شیعرا

 له‌ ده‌فته‌ریی ئه‌ندێشه‌دا به‌جێماوه.. 

 خۆم ده‌زانم ته‌نیا هه‌رخۆم

 له قووڵایی ئه‌م شه‌وه‌دا

 قوڵپی گریان وه‌کوو فرمێسك له‌ چاومدا قه‌تس ماوه...

 ئێمه‌یی به‌ئازار گۆشکراو

 هه‌رگیز نامۆنین به‌م وه‌رزه

 به‌ختی منیش له‌ ژێر هه‌ره‌سی خه‌مدایه....

 خۆزگه‌کانم وه‌کوو گه‌ڵا

 به‌ده‌م ڕقی باوه‌وه‌رین

 کڕنووش ئه‌به‌م بۆ قاپی خوا لێیی ئه‌پرسم بۆچی به‌ختی من ئاوایه ؟؟؟...

 

 

هۆنراوه‌یی هێمن کۆچه‌ریی

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved