|
| ||
|
|
||
|
مەبەست چیە لەپێشکەشکردنی بەرنامەی ڕوودا و مێژوولە
((هۆشیار سەید وەلی )) لەپێناو سەربەخۆی و ڕزگارکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان نەتەوەی کورد چەندین شۆڕشی هەڵگیرساندوە لەوپێناوەشدا چەندین قوربانیداوە هەر بەو هۆیەشەوە چەندین جار توشی جینۆساید و قڕکردن و کۆمەڵکوژی وکیمیاباران و ئەنفال.. بۆتەوە.
ئەوەی کەزۆر جار نەتەوەی کورد شانازی پێوە دەکات خۆڕاگری نەتەوەی کوردو شۆڕشە یەك لەدوای یەکەکانی کوردستانە بەتایبەتی ئەو شۆرشانەیی لەسەدەی بیستەمدا هەڵگیرسان. ئەگەر هەرچی کەموکورتیەك لەناو شۆڕشەکان هەبووبێت تەنها سەرکردایەتی ئەو پارت وحیزبانە کەڕابەرایەتیان کردوە بەر پرس بونە. وەزۆربەی ئەو شۆڕشانەش لەسەر مێزی گفتەگۆ نەیانتوانیوە ئاواتەکانی کورد بەدەست بێنن ، وەك کێشەکانی ئەمڕۆ تائێستا لەماوەی ٩ە سەرکردایەتی کورد نەیتوانیوە چارەسەری بکات. چونکە میللەتی کورد هیچ کاتێك کەمتەرخەم نەبوە لەپێناو ڕزگار کردنی میلەتەکەی و سەربەخۆیی خاکی کوردستان لەدەستی داگیرکەران. بەو پەڕی قارەمانێتیی وهەڵوێستی جوامێرانەوە بەشداریان لەشۆڕسەکان کردوە هەر لەو پێناوەشدا چەندین قوربانیان داوە و ئەو نەهامەتیەو کۆمەڵکوژییەی بەسەردا هات وەك لەپێشتر باسمان لێوەی کرد ئەو شەهیدانەی بەو ئاواتەوە سەریان نایەوە و ئە پێشمەرگە گیان لەسەردەستانەی بەشداریان کرد لەشۆڕشەکان ،هیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتی خۆیان نەبوە تەنها و تونها لەپێناوی خاك ونەتەوەکەیان بووە. چونکە ئەوکات نە موچە هەبووە نە عەرزەش دابەش کرا و نە بە دوای پلەو پایە هەوڵیان نەدا و نە ئەوکات حیزبەکانیش ببونە کۆمپانیاو خەڵکی دابمەزرێنن.
بەڵام ئەگەر تەماشای کەناڵی "ئێن ئارتی" بکەین لە بەرنامەی ڕووداو مێژوو بەشێوەیەك باس لە مێژوو و ڕووداوەکانی ناو شۆڕشەکان دەکات کەسەرجەم حیزب و پارتە سیاسیەکان لە دژی یەکتر چەکیان هەڵگرتوە نەك لەپێناوی سەربەخۆی و ڕزگارکردنی خاکی کوردستان، ئەوانەی دەبنە میوانی ئەو بەرنامەیە زۆربەی هەرەزۆریان باڵا دەست و بەرپرس بوونە لە ناو ئەو پارت و حیزبانە لە شۆڕشەکان بەشداریان کردوە ،کەچی ئێستا بەو پەڕی شانازیەوە با لە کێشەو ململانێکانی نێو شۆڕشەکان دەکەن و باس لەشەڕەکانی ناو خۆدەکەن و باس لەداڕشتینی ئەو پیلانانەدەکەن دژ بەیەك دایان ڕشتوە، ئەوەندە باس لەکێشەو ململانێکانی ناو حیزبەکان و شۆڕشی کورد دەکەن، ئەوەندە باس لەداستانەکان و خۆڕاگری پێشمەرگەکان و خۆڕاگری نەتوەی کورد ناکەن و باسی گوندەکانی کوردستان ناکەن کە هەر ماڵێك لەو گوندانە ببوە چێشتخانە و هوتێل و دەرگاکانیا بەردەوام واڵابوو بە ڕووی هێزی پێشمەرگەو و بەماڵ و منداڵ وخێزانەکانیان لەخزمەتی پێشمەرگەدابوون،
هەر ئەمەشە وای کردوە نیگەرانیەکی زۆری لای ئەو تێکۆشەرو پێشمەرگە ماندو نەناسانەی دروست کردوە کە بەشداریان لەو شۆڕشانە کردوە. زۆرجاریش پەشیمانن لەو خەباتەی کردویانە چونکە چەندین پرسیار لەلایان گەڵاڵە بووە، ئەویش ئەوەیە ئایا ئەو پارت و حیزبانە لەپێناوی کوردستان شۆڕشیان هەڵگیرسان؟ یان لەپێناوی سڕینەوەی یەکتر؟ یان کەسیان یەکترین قبوڵ نەدەکرد و بەچاوی دوژمن تەماشای یەکتریان دەکرد؟ خۆ ئەگەر دەستی دەرەکیش بوبێ ئەیانتوانی ڕۆڵەی کورد بەکوشت نەدەن و شەڕێ ناوخۆیی هەڵنەگیرسێنن و تەنها پەیوەندیەکانیان ببڕن، باشە کەناڵی" ئێن ئاڕتی" مەبەستی چیە لە پێشکەش کردنی ئەم جۆرە بەرنامەیە؟ بۆ ئەم سوکایەتی کردنە بەشۆڕشەکانی کوردستان؟ یان تەنها بۆ لەکەدارکردنی خەباتی کوردە؟ گومان لەوەدانیە ئەو تێکۆشەر و پێشمەرگەو ئەو شەهیدانەی لەو شۆڕشانەدا سەریان نایەوە و نەگەیشتنە ئاواتە پیرۆزەکەیان تەنها لەپێناوی ڕزگار کردنی خاكی کوردستان بووە لەدەستی داگیر کەران و دوژمنانی گەلی کورد خەباتیان کردوە. بەڵام ئەوانەی شەڕەکانیان هەڵگیرساندوە لەناوخۆی کوردستان هەر ئەو کەسانەن لەو بەرنامەیەدا بەشداری ئەکەن. بۆیە پێویستە کەناڵی" ئێن ئاڕتی" بەخۆیا بچێتەوە چیتر ئەو بەرنامەیە پێشکەش نەکات چونکە جگە لە ڕق و کینە و دووبەرەکی هیچ قازانجێك بە خەڵکی کوردستان ناگەیەنێت.
(( Wshyar_wali12@yahoo.com ))
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||