| ||
|
||
وتەبێژی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بلاو کردەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا بۆ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری چۆمان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبوون. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: له كاتێكدا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشوازیكردنى ساڵى تازه‌ى كوردى ڕوویان له ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانى كوردستان كردووه و خه‌ریكى ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢/٣/٢٠١٨ چوار گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ پێگه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، شه‌هید بوون.
وێڕاى هاوده‌ردى و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان، نیگه‌رانیى خۆمان له به‌ئامانجگرتنى دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕین كه به‌داخه‌وه به‌هۆى بوونى پێگه‌كانى په‌كه‌كه و نزیكییان له دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى ئه‌و ناوچانه، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره و ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره هاووڵاتیان ده‌بنه قوربانى. داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌رى دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه قوربانى.
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٢٢/٣/٢۰١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||